دیمبلی ئامۆژگاری پزیشكه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌
دیمبلی ئامۆژگاری پزیشكه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌ ‌ 28/9/2017
عوسمانی دیمبلی یاریزانی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا ئامۆژگاری پزیشكه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریكردن.
دیمبلی به‌هۆی پێكان له‌ رانیدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌و یانه‌كه‌شی رایگه‌یاند دوای 3 مانگ و نیو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریكردن، به‌ڵام ئه‌و سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌  2 مانگ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریكردن، بۆیه‌ كار به‌ ئامۆژگاری پزیشكه‌كان ناكات.
پزیشكه‌كان به‌ دیمبلیان راگه‌یاندوه‌ دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی‌ ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ پشوو وه‌ربگرێت و دواتر ده‌ست بكات به‌ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێت پشوو بدات.
رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ 2 هه‌فته‌ تێپه‌ڕنه‌بووه‌ به‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یدا، به‌ڵام دیمبلی رۆژانه‌ ده‌چێته‌ شاری وه‌رزشی بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند راهێنانێكی سوك بكات.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ دیمبلی سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پشوو وه‌رنه‌گرێت و راهێنان بكات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هاوڕێكانی نزیك بێت و زووتر له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ چاك بێته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP