ئه‌نچیلۆتی نهێنییه‌ك له‌سه‌ر ڤێراتی ئاشكرا ده‌كات
ئه‌نچیلۆتی نهێنییه‌ك له‌سه‌ر ڤێراتی ئاشكرا ده‌كات ‌ 28/9/2017
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی راهێنه‌ری یانه‌ی‌ بایرن میونشنی  ئه‌ڵمانی لێدوانێكی جیاواز و چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌سه‌ر ماركۆ ڤیراتی هاونیشتمانی و یاریزانی یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان ده‌دات به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌وڵی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌.
ئه‌نچیلۆتی له‌و لێدوانه‌یدا كه‌ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزاناندا هه‌ندێك له‌ یاریزانان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌و یانه‌یه‌ی یاری تێدا ده‌كه‌ن برۆن و روو له‌ یانه‌یه‌كی تر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پێی وای ئه‌و هه‌واڵانه‌ به‌جۆرێكی ترن و ئه‌و یاریزانانه‌ ئامانجێكی تریان هه‌یه‌ نه‌ك رۆیشتن بۆ یانه‌یه‌كی تر. 
كارلۆ نمونه‌ی ماركۆ ڤیراتی ده‌هێنێته‌وه‌ و ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌بنه‌ره‌تدا نه‌یویستووه‌ روو له‌ بارسێلۆنا بكات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ خواستێكی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ بوو، به‌ڵام ڤیراتی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌رگیز ئه‌وه‌ی‌ نه‌خواستووه‌ كه‌ درێسی بارسا بپۆشێت، به‌ڵكو له‌پێناو فشار خستنه‌ سه‌ر یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان و باشكردنی بۆنده‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه‌. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP