گاریس به‌یڵ به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل یاری ناكات
گاریس به‌یڵ به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل یاری ناكات ‌ 1/10/2017
گاریس به‌یڵی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌یاریی به‌رامبه‌ر بروسیا دۆرتمۆند دووچاری پێكان هات و به‌هۆیه‌وه‌ یاریگای جێهێشت.
رۆژنامه‌ی‌ ئاس بڵاویكردۆته‌وه‌ به‌یڵ به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌وه‌ ناتوانێت ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل یاریی بكات، به‌ڵام دوای یارییه‌كه‌ گه‌شت ده‌كات بۆ وێڵز بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌شداری یارییه‌كانی پاڵاوتن بكات.
رۆژنامه‌ی‌ ئاس باسی له‌وه‌ كردووه‌ له‌وه‌ته‌ی‌ به‌یڵ له‌ ساڵی 2013 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید كردووه‌ ته‌نیا %57ی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ به‌شداری كردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێكانه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌.
به‌یڵ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ 9346 ده‌قیقه‌ له‌یارییه‌كانی یانه‌كه‌ بێ به‌ش بووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ %43ی ئه‌و ده‌قیقانه‌ی‌ یانه‌كه‌ له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ ئه‌نجامی داوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ماوه‌ی‌ 4 وه‌رزی رابردوو له‌ 53 یاری بێ به‌ش بووه‌.
له‌ماوه‌ی‌ یاریكردنی بۆ ریاڵ مه‌درید به‌یڵ 18 جار دووچاری پێكان هاتووه‌، زۆرینه‌ی‌ پێكانه‌كانیشی له‌و كاتانه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئاستی باش بووه‌، ئه‌مجاره‌ش دوای پێشكه‌ش كردنی ئاستی به‌رز به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند دووچاری پێكان هات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ قورس نییه‌و ته‌نیا یارییه‌ك به‌شدار نابێت.
به‌یڵ وه‌رزی رابردوو یه‌ك له‌دوای یه‌ك دووچاری پێكان ده‌هات كه‌ سه‌ره‌تا مانگی 11 دووچاری هات و 3 مانگ دوور كه‌وته‌وه‌، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ یارییه‌كان جارێكی تر له‌ قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ دووچاری پێكان بوو، له‌ كلاسیكۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ خولی ئیسپانیاش دووچاری پێكان هاته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP