دانی كارڤاخال تووشی نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی بووه‌
دانی كارڤاخال تووشی نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی بووه‌ ‌ 3/10/2017
یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا لێدانێكی به‌هێزی به‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ پشكنینه‌ پزیشكیه‌كان ده‌ریان خست دانی كارڤاخالی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ دووچاری نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی بووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.
یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید رایگه‌یاندوه‌ كارڤاخال توشی نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی بووه‌ كه‌ به‌ هه‌وكردنی دیواری دڵ ناسراوه‌ و ئه‌و نه‌خۆشیه‌ پێویستی به‌ پشوو هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.
رۆژنامه‌ی‌ ماركاش بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌ كاتی ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌رزش بكرێت و ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش پێشبینی ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ماوه‌ی‌ 6 هه‌فته‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ مه‌ترسیدار نییه‌و ئه‌گه‌ر بێت و یاریزانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت و به‌باشی پشوو بدات ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ناو ده‌چێت.
رۆژنامه‌ی ئاسیش له‌سه‌ر زاری خوسێ گۆنزالێزی پزیشك بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌ توشی دیواری ده‌ور و پشتی دڵ ده‌بێت، به‌ڵام جێگه‌ی‌ دڵه‌ڕاوكێ نییه‌و به‌ پشوودان لاده‌چێت و باشترین چاره‌سه‌ریش له‌سه‌رخۆبوون و پشووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێت و وه‌رزشی له‌سه‌ر بكرێت ره‌نگه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ دڵ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست بكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP