واعەی خۆی
واعەی خۆی ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 25/12/2016
كە باووباپیرانمان ویستوویانە كنگر و ماست لە واعەی خۆیدا نۆشی گیان بكەن مەبەستیان ئەوە بووە چاو لە هەڵوێست و رەفتاری ئەم سەردەمە بكەن كە هەموو شتێكی میقاتی میقاتە، بۆ نموونە:
+ لە گەرمەی رێپێوان و بڕوخێ‌ بڕوخێدا دژی حكومەت و دەستەودائیرەكەی، تەماشا ئەكەی تەلەفزیۆنی رووداو باسی هەڵبژاردنی شاجوانی مریشك و كەڵەشێر دەكات.
+ بەبۆنەی تەقینەوەی محەویلەی كارەباوە جەریدەی وانێك لاپەڕەیەك تەرخان ئەكات بۆ سوودەكانی ماسكی خەیار.
+ هەتا هەواڵی حەڵەب ئاگر لە جەرگی كافرەكانیش بەر نەدات، كۆنفرانسی ئیمامی شافیعی لای ئێمە دەست پێ‌ ناكات.
+ شەڕی بەینی تەكەتولەكان كلكی هەزار كەری تیاپچڕاوە، بۆیە موزیعی سەرەكیی ئەخبار مەوزوعی قورعەی حەجی ئەمساڵ تاوتوێ‌ ئەكات.
+ پەڕلەمان وا بۆ دوو ساڵ ئەچێ‌ گەیشتووەتە جێ‌ ی حەقی خۆی فەلەبەر ئەوە وەفدی كورتەباڵاكان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات.
+ فڕكان فڕكانی نەوتەكەی كەركوك بەردیش ئەهێنێتە قسە، كەواتە ئافەرین سەنتەری وانێك بۆ خۆت و سیمینارت لەسەر شیعرەكانی هیجری دەدە.
+ تاڵاوی ئەم ماوە بەسەرچووەی سەرۆكایەتی هین عالەمی كۆڵەوار كردووە، كەچی بابەتی گەرمی گۆڤارەكان حەڵوای گەزۆیە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7203
24/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ *لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كانی یاریگای زاخۆ، زاخۆش داوای لێبوردنی كرد *یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێن یان نا؟ 23/2/2017
‌ میسی بۆچی له‌ میسره‌؟ 23/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP