باشترین مواسەفات
باشترین مواسەفات ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 26/12/2016
زاوا؛ دایكی مردبێت. تاقانەی بنەماڵەبێت. ریزێك دوكان‌و شەش خانووی بە میرات بۆ مابێتەوە.
رۆژنامەنووس؛ توركی‌و ئینگلیزییەكەی فوول بێت. خزمێكی دەرەجە یەكی لە سەركردایەتیدا بێت. نە نوێژ بكات‌و نە بخواتەوە.
ئامادەبوانی كۆبوونەوە؛ مۆبایلەكانیان كوژابێتەوە. هیچ پرسیارێك نەكەن. ئەگەر پێویستی كرد لەكاتی گونجاودا چەپڵە لێ‌ بدەن.
مناڵ؛ كە چلەی چوو خۆی بچێتە سەر قەعدە. شەو كە نووست تابەیانی خەبەری نەبێتەوە. دەرزی یان لێدا نەگری. دەست لە هیچ نەدات. 
مزگەوت؛ ئەندامانی بزووتنەوەو كۆمەڵ‌و یەكگرتوو سەردانی نەكەن. دوای نوێژ دایخەن. رێگە بەڕیشدار نەدات. مەلاكەی هەڤاڵی خۆمان بێت. ریزی پێشەوەی هەموو نوێژێكی جەماعەت سێ‌ چوار ئاسایشی لێ‌ بێت.
عیراق؛ سەدی حەڤدەكەمان بۆ بكات بە سەدی بیست. بڵێ‌ پارەی گومرگ‌و ئەوانە بەقۆندەرەكانتانەوە بۆ خۆتان. خۆی نەوتە دزراوەكەمان بۆ بەرێت بۆ توركیا. هەموو شەوێكیش عەبادی بێتە سەر تەلەفزیۆن سوڕمان بۆ بدات.
یەكێتی؛ باسی پەرلەمانی لابكەیت شێخی نەمێنێت. سوێندی عەزیمی سەری كاك ئاشتی هەورامی بێت. كە ناوی گۆڕانت لا هێنا لەشی بێتەخوروو. شەق لە خۆپیشاندەر هەڵبدات. 
هاووڵاتی؛ كەڕو لاڵ‌و نابینا بێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7203
24/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ *لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كانی یاریگای زاخۆ، زاخۆش داوای لێبوردنی كرد *یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێن یان نا؟ 23/2/2017
‌ میسی بۆچی له‌ میسره‌؟ 23/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP