سەركردایەتی سیاسی كورد
سەركردایەتی سیاسی كورد ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 27/12/2016
پیشەی ئینسان بە نەوعێك لە قسەو حەرەكەتەكانیدا دەرئەكەوێت، كە زەلام ئەگەر حاشا مین حزوور گوێرەكەش بێت، هەر بەدوو جوملە ئەزانێ‌ كابراكە چ كارەیە. مەسەلەن هەر زۆر دوورنەڕۆین باسی سەركردایەتی سیاسی كورد:
ئەگەر كابرا وتی سەركردایەتی سیاسی كورد پردی باشی لەگەڵ میلـلەتدا دروست نەكردووە، لێت مەعلومە كاكم موهەندیسەو مەعاشەكەی پاشەكەوتە.
ئەگەر فەرمووی كوڕە بابە سەركردایەتی چی، كەڵەگایە..كەڵەگا، مانای وایە جەنابیان جەڵەبچین.
خۆ ئەگەر وتی سەركردایەتیەكەمان پەیوەندیی تەندروستی لەناو خۆیدا نییە، ئەوە حەی عەلەل سەڵات كابرا موزەمیدە.
ئەگەر شوبهاندنی بە گورچیلەی گاو وتی قوش ناتوانێ‌ بیاننووسێنێ‌ بەیەكەوە، ئەوە جگەرچییەكی قسەخۆشە.
ئەگەر وتی سەركردایەتی سیاسی كورد نەشازیش بكات قەیناكە لێی دێ‌، مەعنای وایە برادەرەكە مۆسیقارەو پەیوەندی باشیشی هەیە لەگەڵ خوشكە هەیفادا.
ئەگەر وتیشی سەركردایەتی سیاسی كورد عەینەن كارەباكەی چاڤی لاندە كەس نازانێت عایدی چ فیدەرێكە، مەعنای وایە كابرا موحاسیبی دائیرەی عەلەتریكە.
ئەگەر هیچی نەگوت‌و سەری لێ‌ هێنایتە پێشێ‌، مەعنای وایە ئاسایشەو تەسجیلی پێیە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7223
20/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سلێمانی كه‌وته‌ داوی یه‌كسانبوونه‌وه‌ 19/3/2017
‌ ناپۆلی و مێرتینز گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن 19/3/2017
زانست
‌ پیاوان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌موچاویان ده‌شۆن 15/3/2017
‌ دانیماركیش پشت بە ئاشی با ده‌به‌ستێت 15/3/2017
‌ چه‌ند گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پێست به‌هۆی زه‌یتی كونجیه‌وه‌ 15/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP