حه‌سه‌ن-ی شیرین و حیکمه‌ته‌کانی
فلاش حه‌سه‌ن-ی شیرین و حیکمه‌ته‌کانی ‌ عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم‌ 27/12/2016
* کاک حه‌سه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی دیارو قسه‌خۆش و قسه‌ نه‌سته‌قی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی (سلێمانی)و تاڕاده‌یه‌کی باشیش ناسراو له‌کوردستاندا. هه‌ر بۆ خۆی فه‌رهەنگێکه‌ له‌قسه‌ی باوی سه‌ر زاری خه‌ڵکی (سلێمانی)، هه‌ندێ قسه‌ی هه‌یه‌ حیکمه‌تی خۆی تیایه‌.. بۆنموونه:
* دوای ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵمژینی هه‌وای ئازادی لێیده‌پرسن وه‌زعه‌که‌ چۆن ده‌بینیت؟ ده‌ڵێ وه‌زعی چی پێش ڕاپه‌ڕین دوعامان ده‌کرد خوایه‌ ئه‌وه‌ وه‌زع نییه‌ ئه‌و هه‌موو منداڵه‌ی کورد بۆیاخچییه‌.. که‌چی ئێستا منداڵی بۆیاخچی له‌ قۆنه‌ره‌ زیاتره..! * ئه‌و هێنده‌ کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵکی سلێمانی هه‌یه‌ پاش مردنیشی به‌ڕیتمی نوکته‌کانی ئه‌وسای نوکته‌کانی هه‌ر نه‌مرن.
* (له‌تیف تاقه‌) که‌سێکی خۆشه‌ویستی شارو هاوڕێی نزیکی خوالێخۆش بووه،‌ پارساڵ له‌خه‌ویا له‌هه‌مان شوێنی دانیشتنی ئێوارانیان به‌یادی (کاکه‌ حه‌سه‌ن)ه‌وه‌ له‌بان کورسییه‌ک دانیشتووه‌و مێزێکی بچووکیش له‌به‌رده‌میا قاپێک مه‌ی له‌سه‌رده‌بێت.. له‌پڕ (حه‌سه‌ن) ده‌بینێ به‌ره‌ولای دێت.. (له‌تیف)یش به‌په‌له‌ قاپه‌ مه‌یه‌که‌ لاده‌بات و خێرا به‌رماڵێک له‌ماشێنه‌که‌ی ده‌ردێنێ و ده‌یخاته‌ سه‌ر مێزه‌که‌ی به‌رده‌می، حه‌سه‌ن ده‌پرسێ له‌(له‌تیف) هه‌تیو ئه‌و به‌رماڵه‌ چییه‌ داتناوه‌؟ (له‌تیف)یش ده‌ڵێ (حه‌سه‌ن)گیان ئه‌وه‌ 8 ساڵه‌ تۆ مردوویت منیش گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ ئێستا ناخۆمه‌وه‌و نوێژ ده‌که‌م، (حه‌سه‌ن)یش تووڕه ‌ده‌بێ و ده‌ڵێ هه‌تیو زۆر سه‌هوی ئه‌وه‌ چیده‌که‌یت..؟ به‌خوا هه‌شت ساڵه‌ من مردووم و نه‌چۆله‌که‌ بکوژ نه‌ عیبادبه‌شه‌ر هه‌رکه‌س لێی نه‌پرسیووم، که‌سیش نایه‌ت به‌لاماندا وەک ته‌ڕڕاح لێی خه‌وتووین..!


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7172
19/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP