گەڕاینەوە بۆ زۆپای دار
گەڕاینەوە بۆ زۆپای دار ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 28/12/2016
كانگای مەعاش‌و كارەبا، سەبەب چییە ئەی عەجەبا
رۆژێ‌ ئەمكەی بەگژ عەجەم، رۆژێكیش بە گژ عەرەبا؟
هەم چاوت هەیە هەم زمان، هەم ئاقڵی هەم بە ویژدان
هەر لەخۆت جوانە بەگ دانان، لە چركە ساتی غەزەبا
هەموو بمرین باكت نییە، دوو كردەوەی چاكت نییە
بێ‌ هاوتایت‌و تاكت نییە، لە فێستیڤاڵ و طەرەبا
وەك خوشكەزا پێمان فێری، بە هەموومان رائەبوێری
بەس لەناوخۆمانا شێری، هەی بارەكەڵـڵاو مەرحەبا
لادێت هەموو راونا بۆ شار، نە كەسابەت ماوە نە كار
گەڕاینەوە بۆ زۆپای دار، ئەڵێی دیلین لە حەڵەبا
جارجارە وەفدێك بنێرە، قەرزی خەڵكمان پێ‌ ببژێرە
دابەستەكان هەڵببژێرە، وەك قەساب لە ناو جەڵەبا
نە شیعر شەكوای حاڵ ئەكا، نە چیرۆك دڵ بەتاڵ ئەكا
بۆیە نووسەریش سواڵ ئەكاو قوڕچووە بەسەر ئەدەبا


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP