چی دەگۆڕێ‌ لە ساڵی 2017
راستییەکەی چی دەگۆڕێ‌ لە ساڵی 2017 ‌ شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ 28/12/2016
ساڵی 2016 لە ناوچەكەی ئێمە شتێكی ئەوتۆ نەگۆڕا بە ئاراستەی باشتر بۆ ژیانی زۆرینەی خەڵك، لە ئەمن و ئاسایش و خۆشگوزەرانی و ئاشتی و پێكەوە ژیان، لە سوریا بەشار ئەسەد مایەوە. توركیا و سعودیە و قەتەر بەخشكەیی بێدەنگ كران ،لەوەی هەندی بڵێن دەبێ‌ بەشار بروات، ئاسایە لە ساڵی 2017 هەموویان پێشبڕكێیان بێت لە چاككردنەوەی پەیوەندیەكانیان. لە عیراق شەڕ هەر بەردەوامە و باوەڕ ناكرێت لە 2017ش تەواو بێت. لە یەمەن و لیبیا بەهەمان شێوە شەڕ بەردەوامە و هەر بەشەڕەوە دەچنە ناو ساڵی 2017 . بەڵام لەوانەیە شەڕەكان قوڕستر وخەسترببن. ئەوەی دەبینرێ‌ هیچ پڕۆژەیەك بۆ ئاشتی نییە، بەڵكو بەپێچەوانەوە،لەوانەیە لە ساڵی 2017 مۆدێلی قەیران و شەڕی سوریا و عیراق و لیبیا و یەمەن، بپەڕێتەوە بۆ توركیا و سعودیە و وڵاتانی تری ناوچەكە، چونكە هەموو پێداویستیەكان هەن و ئامادەش كراون . جولە سەرەتایەكانیش دیارن .كەسایەتی چالاك و بەرچاو هەیە بۆ شەڕ و گەشەپێدانی شەڕ، بەڵام تاكە یەك سەركردەی بەهێز و بەتواناش نییە لە ناوچەكە بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان هەوڵبدات . ئەوەی دەمێنێتەوە هەرێمی كوردستانه‌، لە هەرێم ساڵی 2016 ساڵی مەینەتیەكان بوو،خەڵك هەر لە چاوەڕوانی گۆدۆدان بۆ چارەسەركردنی مووچە و نەوت و كارەبا و كار و كەسابەت، لە رووی سیاسیەوە پەرلەمان و حكومەت هەرئیفلیجە و سەرۆكایەتی هەرێمیش هەر بەناشەرعی بەردەوامه‌، بەو هەموو كێشە و قەیرانەوە هەرێم دەپەڕێتەوە بۆ ساڵی 2017 . هیچ كاراكتەرێك و هیچ بەرنامەیەكی حزبیش نییە،بۆ چارەسەركردنی دۆخی هەرێم،هیچ كەس و حزبێكیش لە ئاستی بەرپرسیارەتی نە بیر دەكاتەوە نە جوڵە دەكات . بۆیە دۆخی هەرێم لە هەموو ئاستەكانی ناوخۆ و دەرەوە بە ئاراستەیەكی قەیراناویتر دەڕوات. لەوەش خراپتر ئایا حزبێكی وەك یەكێتی بەرنامەی چی دەبێ‌ ؟! چونكە یەكێتی ئێستا لە نێوان دوو بەرداشە. ئایا هەر بەم شێوەیە دەبێت؟! خۆی لە بن لۆمەی خەڵك و حزبە سیاسیەكان دەرباز ناكات؟!  یان بەردەوام بەدوای سیاسەتی پەرتەوازەیی پارتی دەڕوات؟!،لەولاش موجامەلەی بۆچوونەكانی گۆڕان دەكات. گەر یەكێتی خۆی كۆنەكاتەوە بەر بە هەندێ‌ ئاراستە نەگرێت،بەدڵنیایەوە ،ئەم حزبە لە پوكانەوە نزیك دەكاتەوە. هەرێمی كوردستانیش زیاتر بە ئاراستەی هەڵدێر دەڕوات، بۆیە لەهەموو حالەتێكدا ساڵی 2017 گۆڕان دەبێت . بەڵام هیچیان بە ئاڕاستەی باش بوون نییە بۆ خەڵك، بەڵكو ئەوەی هەیە بە ئاڕاستەی شەڕ و ئاژاوە قەیرانی زیاترە لە ناوچەكە. ئیدارەی نوێی ئەمەریكاش بەسەرۆكایەتی ترامپ هەرگیز بێ‌ دروستكردنی بەزمێك لە ناوچەكەمان دانانیشێ‌، ئەوەی نوسیومانە ئاماژەكانن نەوەك ویستەكانمان بێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7223
20/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سلێمانی كه‌وته‌ داوی یه‌كسانبوونه‌وه‌ 19/3/2017
‌ ناپۆلی و مێرتینز گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن 19/3/2017
زانست
‌ پیاوان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌موچاویان ده‌شۆن 15/3/2017
‌ دانیماركیش پشت بە ئاشی با ده‌به‌ستێت 15/3/2017
‌ چه‌ند گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پێست به‌هۆی زه‌یتی كونجیه‌وه‌ 15/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP