جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵ‌و لای‌ خۆمان
جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵ‌و لای‌ خۆمان ‌ عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم‌ 3/1/2017
* ده‌ستپێكی ساڵی زاینییه‌، كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تداجه‌ژن یاخود بۆنه‌ی ده‌ستپێكی مێژووی (مسیح)ه‌ كه‌ بۆخۆی ٢٥/١٢ی پێش زاین له‌دایك ده‌بێت، كه‌چی وه‌ك چۆن لای خۆمان له‌نیوه‌ زیاتر له‌(جیلی نه‌گبه‌تی) نه‌ك (ئاڵتونی) ئه‌وكات هه‌موویان له‌١/٧ داله‌دایكبوون به‌حسابی ته‌سكه‌ره‌كانیان..! كه‌چی ١/١/١ بۆته‌ سه‌ره‌تای ساڵی له‌دایكبوون!.
* كه‌متر له‌نیو سه‌ده‌ ده‌بێت، ورده‌ورده‌ بۆته‌ یادێكی نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واری و له‌گه‌شه‌شدایه‌.!
* له‌ئه‌وروپاو رۆژئاوا له‌و شه‌وه‌داخه‌ڵكی له‌گۆڕه‌پان‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان هه‌تا رۆژ ده‌بێته‌وه‌ به‌شادمانی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن‌و پێشوازی له‌ساڵی نوێ ده‌كه‌ن..!
*لای خۆشمان گرووپ گرووپ یان چه‌ند خێزانێك پێكه‌وه‌ پێشوازی له‌و بۆنه‌یه‌ ده‌كه‌ن، له‌ماڵان یاخود كافتریاو هۆتێله‌كان‌و له‌شه‌قامه‌كانیشدا هه‌تا دره‌نگانی شه‌و ده‌مێننه‌وه‌و به‌یاری ئاگرین خۆشی‌ خۆیان ده‌رده‌بڕن.
* ئه‌م بۆنه‌یه‌ كاته‌كه‌ی نه‌گۆڕه‌و هه‌میشه‌ له‌سه‌رمای زستان‌و زۆرجاریش كاتی بارینی به‌فردایه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی كۆچی كه‌ وه‌رزه‌كان گیریان خواردووه‌ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ڵێی داشه‌ هاره‌یه‌ جێ به‌خۆی ناگرێ..!
* خه‌ریكه‌ به‌ته‌واوی ته‌نگ به‌هه‌ردوو جه‌ژنی (ڕه‌مه‌زان)و (قوربان)هه‌ڵبچنێ..! به‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌م بۆنه‌یه‌دا زیاتر په‌یوه‌ندی‌و نامه‌گۆڕینه‌وه‌ دروست ده‌بێت.. هتد.
* من بۆ خۆم به‌بۆنه‌یه‌كی جوانی ده‌زانم،به‌س ئه‌وه‌ی نایزانم ئه‌وه‌یه‌ من ئێستا به‌لانی كه‌م دڵم بۆ ساڵانی چله‌كانی ته‌مه‌ن لێده‌دات ئه‌ی چ خێره‌ له‌بۆنه‌ی ئه‌مساڵداپه‌نجاكانی ته‌مه‌نم جێ بهێڵم وپێ بنێمه‌ ساڵانی شه‌سته‌كانی ته‌مه‌ن و قریوه‌شی بۆ بكه‌م..!
*من به‌م كۆپله‌ شیعره‌م پێشوازی له‌م بۆنه‌یه‌ ده‌كه‌م.. ئێوه‌ش خێری لێ بینن..
(سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ئه‌وخه‌ڵكه‌یه‌
بۆ ساڵی نوێ چه‌ند په‌له‌یه‌
بێ له‌مرۆڤ له‌دنیادا كامه‌ هه‌یه‌
بۆ وه‌رینی گوڵی ته‌مه‌ن به‌خه‌نده‌یه‌)


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7252
27/4/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 27/4/2017
‌ نهێنی ئاهه‌نگێڕانه‌كه‌ی میسی ئاشكرابوو 27/4/2017
زانست
‌ جیهانێكی نهێنی به‌كتریا له‌ گه‌رماوه‌كاندا 27/4/2017
‌ چۆن بیابان له‌ ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵداوه‌؟ 27/4/2017
‌ چین..ڕووبارێك له‌ ئاڵتوون دۆزرایه‌وه‌ 27/4/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP