شنگال، بیانوو بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی براكان!
ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ شنگال، بیانوو بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی براكان! ‌ عەتا کەریم‌ 3/1/2017
له‌دوای به‌ده‌سته‌وه‌دانی شنگال‌و كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌، دووباره‌ رزگاركردنه‌وه‌ی، هێشتا ناوچه‌یه‌كی ته‌واو ئارام‌و بێمه‌ترسیی نییه‌ بۆ شنگالییه‌كان، چاره‌نوسیی ژن‌و كچانی ئێزدیی نادیارو بێسۆراغن، خه‌مخۆری رزگاركردنیان نییه‌و کەمن ئەوانەی شه‌ڕیان له‌سه‌ر دەکەن.
شنگال ناوچه‌یه‌كی وێران‌و بێ خزمه‌تگوزارییه‌، ناوچه‌یه‌كه‌ ره‌شییه‌كانی جێده‌ستی داعشی پێوه‌ماوه‌، زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ركراوه‌كان هه‌م له‌لایه‌ن عیراق‌و هه‌میش لای هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌نگاوی كرداریی نه‌ڕه‌خساوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش خاڵێكی بێزاریی شنگالییه‌كانه‌.
له‌ناو شنگالدا شه‌ڕڤانانیش هه‌ن كه‌ سه‌ربه‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌، پاراستنی گه‌ل، به‌رگریی له‌ شنگال، یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال‌و له‌ ژێر چه‌تری پارتی كرێكارانی كوردستاندان، كه‌ له‌ دوای مه‌رگه‌ساتی شنگالییه‌كانه‌وه‌، ئه‌و هێزانه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌و هه‌یه‌ له‌ پاراستنی شنگالییه‌كان، جیا له‌وه‌ش  متمانه‌ له‌ نێوانیاندا دروستبووه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌ رووداوی به‌ده‌سته‌وه‌دانی شنگالدا «لایەنێکی پێشمه‌رگه‌» كه‌ بۆ پاراستن له‌وێ بوون، تۆمه‌تباركران به‌ هه‌ڵاتن‌و به‌ده‌سته‌وه‌دانی شنگال، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ گرژی سیاسیی سه‌ری كێشاوه‌ بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیی‌و شه‌ڕی كورد- كورد له‌ شنگال.
هه‌ڕه‌شه‌، له‌سه‌ر زاری نێچیرڤان بارزانی –یه‌وه‌ چه‌ند جارێك بیسترا ئه‌ویش له‌ دیداری زانكۆی ئه‌مریكی له‌ دهۆك‌و چاوپێكه‌وتن‌و لێدوانی رۆژنامه‌وانی، كه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رزاری ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی هه‌ردوولا.
بارزانی به‌و پێیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، روون‌و راشكاو نه‌بوو كه‌ ئایا هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم یان وه‌ك پارتی دیموكرات، كرد، چونكه‌ تا ئێستا هیچ حزب‌و لایه‌نێكی دیكه‌ی باشووری كوردستان كێشه‌ی سیاسیی‌و سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان نه‌بووه‌و بگره‌ له‌ زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی دژ به‌داعش هاوسه‌نگه‌ر بوون‌و قوربانییان داوه‌،  به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
 هه‌ڕه‌شه‌و زمانی شه‌ڕ، ئه‌گه‌ر وه‌ك حكومه‌ت یا وه‌ك حزب‌و هێزی فشاریش كرابێت، به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ڕڤانان، له‌سه‌ر ئاستی گشتیی ناوخۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی خۆشناو نییه‌، پشتیوانیی شه‌ڕی براكان لاوازو بێكاریگه‌ر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ مێژووی حزبه‌ كوردییه‌كان دا نوێ نییه‌، له‌ زیان زیاتر، سوودی نه‌بووه‌ و نابێت.
ئه‌و گرژییه‌ سیاسییی سه‌ربازییه‌ی له‌سه‌ر شنگال ده‌بینرێت، زیاتر ناكۆكییه‌كی حزبییه‌، كه‌ به‌ڕوونی له‌ نێوان پارتی دیموكراتی په‌كه‌كه‌ دا هه‌یه‌، ئه‌و ناكۆكییانه‌ش نوێ نین‌و له‌ دوای پته‌بوونی په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نی بازرگانی‌و ئابووری‌و سیاسیی پارتی له‌گه‌ڵ توركیا تا چه‌ند هه‌ڵكشا بێت، ئه‌وه‌نده‌ش ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤان هه‌ڵكشاوه‌، وه‌ك قه‌رزێكی شه‌ڕیش له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ده‌بینرێت‌و بیانووه‌كه‌ش بوونی ئه‌و هێزانه‌یه‌ له‌ شنگال. جیا له‌وه‌ش خاڵی هاوبه‌شی توركیا‌و پارتیش دژایه‌تی په‌كه‌كه‌یه‌، به‌ڵام پێویسته‌ كورد شه‌ڕی كورد بۆ هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌كات‌و له‌پلانی پیلانی ده‌وڵه‌تاندا نه‌بێت.
شه‌ڕی داعش‌و مه‌ترسییه‌كانی نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌ و كۆتایی نه‌هاتووه‌، ئه‌و شه‌ڕه‌ش یه‌كریزیی‌و یه‌كهێزیی له‌ هه‌موو هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌وێت، نه‌ك شه‌قتركردنی نێوانی كوردو هێزه‌كانی، به‌تایبه‌ت له‌م كات‌و دۆخه‌شدا، كه‌ كورد له‌ هه‌رێمدا كه‌م ده‌ردو گرفتار نییه‌.
شه‌ڕی كوردو هێزه‌ سیاسییه‌كان كه‌ له‌سه‌ر شانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌، ته‌نیا شه‌ڕی داعش‌و هاو داعشییه‌كانه‌، نه‌ك شه‌ڕی دیكه‌ی لابه‌لای ویستراوی ئه‌نقه‌ره‌ یا هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌، هه‌روه‌ها دۆخی پێشمه‌رگه‌ش كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌شه‌ڕدایه‌، به‌رگه‌ی شه‌ڕی دیكه‌ ناگرێت، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی ناڕه‌وای براكان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7203
24/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ *لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كانی یاریگای زاخۆ، زاخۆش داوای لێبوردنی كرد *یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێن یان نا؟ 23/2/2017
‌ میسی بۆچی له‌ میسره‌؟ 23/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP