ساڵی تازە
ساڵی تازە ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 4/1/2017
+ ساڵی تازە لە مەسئولە كۆنەكان پیرۆزبێت.
+ كوردستان وڵاتێكە هەر عیلـلەتێكت هەبێ‌ ئەڵێن رەشكە بخۆ عەلەمت تیا نامێنێ‌.
+ هەموو جارێ‌ كە ئەم كاربەدەستانە ئەبینم بەغیلی بەتەڕەزان ئەبەم كە لەدارستانە.
+ بەو سورعەتەی كە حكومەت كوردستان بەرەو پێشەوە ئەبات ئەتوانین ئیشەڵـڵا مافی پەنابەرێتی بدەین بە عەبوبەكری بەغدادی‌و ماڵەوەیان.
+ گەورەترین دارایی دەسەڵات نەوت‌و غاز نییە، ئەو ئۆپۆزیسیۆنە دی لۆكسەیە، خوا لێمانی نەسێنێ‌.
+ ژاپۆن هەموو شتێك ئەكات بەكارەبا، ئێمە ئەیكەین بە لیجنە.
+ روخساری ژن عیلاقەی بەناوەڕۆكییەوە نییە، عەینەن هەواڵی جەریدەكان.
+ بۆئەوەی مێژووی رەوتی كوردایەتی میلـلەتت بۆ دەركەوێ‌ تەماشای ناوی سیانی ئەم جیلە بكە. بۆنموونە: لەرێ‌ دابان هوشیار، كریستینا سەنگەر ئازاد.
+ لە تەلەفزیۆنا فەرماندەی میحوەرێك وتی وەزعمان زۆر باشە بەئارەزووی خۆمان تەراتێن ئەكەین.
+ هۆ شیرین گیان بەقەدەر ژمارەی بایكۆتەكانی سلێمانی خۆشم ئەوێی.
+ خراپ: هەموو هێلكەكانمان خستووەتە سەبەتەیەكەوە.
خراپتر: سەبەتەكە رزیوە.
خراپترین: هێلكەكان پیسن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP