چالاكیەكانی دوای بریماكۆف و چڕو پڕی بەرنامە
چالاكیەكانی دوای بریماكۆف و چڕو پڕی بەرنامە ‌ مسته‌فا ساڵح كه‌ریم‌ 4/1/2017
(25)
دوای بەڕێ‌ كردنی بریماكۆف و گەڕانەوەمان بۆ ناو هۆڵەكە، دانیشتنی سێیەم بەناونیشانی (دواڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی) دەستی پێ‌ كرد ئەو باسكارانەی بەشدار بوون: ئۆلیڤەر دالاك لە CNI فەڕەنسا، هێرا كاس و باشاكیفا چیرس لە ڕێكخراوی یۆنسكۆ، سیرنیدا لە هۆنگ كۆنك Assos، دانیشتنەكەش ئایدن وایت سكرتێری گشتیی I.F.J بەڕێوەی دەبردو ئەندامانی كۆنگرەش بەدواداچوونیان لەسەر باسەكان كرد، هەروەك لە ئەڵقەی پێشوودا باسم كردبوو كاك فەرهاد عەونی لە سەنتەری ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ موحازەرەی هەبوو، منیش بەپێی مەوعیدێك كە كاك شۆڕش خالد ڕێكی خستبوو پێكەوە سەردانی بەڕێز عەبدولكەریم هاشم مستەفامان كرد، باڵیۆزی عیراق لە ڕوسیا، لەبارەگای باڵیۆزخانە پێشوازیەكی گەرمی كردین، بەڕێزان موفید جەزائیریی وەزیری پێشووی ڕۆشنبیریی لە عیراق لەگەڵ گەورە كاربەدەستانی باڵیۆزخانەكە لەوێ‌ بوون لەوانە لیوا مەنسور حەفید مولحەقی سەربازی لە باڵیۆزخانە، لەو دیدارەدا بەوردی باسی دەوری سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و پەیوەندیی لەگەڵ سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عیراقم بۆ كرد، دڵخۆش بوو بەوەی كە سەندیكای كوردستان نوێنەرایەتی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عیراقیشی كردوە لەم كۆنگرەیەدا. دوای ئەو دیدارە لەگەڵ بەڕێزیا سەردانی كەناڵی ئاسمانیی (ڕوسیای ئەمڕۆ)مان كرد كە سێ‌ هەفتە بوو كرابوەوە، لەلایەن روف ایڤلین بەڕێوەبەری گشتی كەناڵەكەو فلادیمیر دیمینسكیی بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی كەناڵی ڕوسیای ئەمڕۆ وە پێشوازیی كراین و دوای میوانداریی بردیانین بۆ بەسەر كردنەوەی بەشە جیاجیاكانی كەناڵەكە، هەستمان كرد جیهانێكی نوێ‌ لە ڕاگەیاندنا دەبینین، هیوای سەركەوتنمان بۆ خواستن، لە وتەكانیانا ئەوەمان بەدی دەكرد كە زۆر مەبەستیانە ئەو كەناڵە ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ هەواڵ و گەیاندنی ڕاستیەكان وەك خۆیان وتیان.
* سەر لە ئێوارە وەفدی داغستان میوانداریی وەفدی كوردستانیان كرد لەو بەشەی بەناوی خۆیانەوە لە شوێنێكی نزیك هۆڵی كۆنگرەوە ڕێكیان خستبوو، ئێمەش بەبەرگی كوردییەوە چووین بۆ سەردانیان، بە چەپڵە ڕێزان پێشوازیەكی گەرمیان  كردین، سۆزو خۆشەویستیی لە ڕوخساریاندا دیار بوو، بەدەم خواردنەوەی شەرابی داغستانەوە كاك فەرهاد عەونی دەنگی لێ‌ بەرز كردەوەو كەوتە وتنی گۆرانی كوردیی، ئێمەش بووینە كۆرس و بۆمان دەسەندەوە، كۆڕ گەرم بوو، وەفدەكانی وڵاتانی تر زۆریان لەدەورمان كۆبوونەوە، هەڵپەڕكێیی كوردیی ئامادەبوانی هێنایە سەما.. لە كۆتاییدا كاك فەرهاد عەونی بەگەرمی سوپاسی ئەو میوانداریەو ئەو سۆزداریەی برایان و خوشكانی داغستانی كردو ئاواتی خواست كە پەیوەندیی دۆستانەمان هەر لە برەودا بێ‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7203
24/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ *لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كانی یاریگای زاخۆ، زاخۆش داوای لێبوردنی كرد *یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێن یان نا؟ 23/2/2017
‌ میسی بۆچی له‌ میسره‌؟ 23/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP