« سه‌رچاوه‌ی‌ كتێبخانه‌ «گۆڤار‌ورۆژنامه‌»
کتێب و کتێبخانە « سه‌رچاوه‌ی‌ كتێبخانه‌ «گۆڤار‌ورۆژنامه‌» ‌ شاهۆعوسمان‌ 4/1/2017
«5»
جۆرێكی‌ تری‌ سه‌رچاوه‌ی‌ فه‌رهه‌نگی‌ بریتییه‌ له‌گۆڤار‌و رۆژنامه‌ یاخود هه‌ندێكجار به‌»خولاو» یان «زنجیره‌» ناوده‌برێت، به‌تایبه‌تی‌ له‌وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا،  ئه‌مجۆره‌ سه‌رچاوانه‌ گرنگی‌‌و تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌پێكهاته‌و سه‌رچاوه‌ی‌ كتێبخانه‌. هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌ گۆڤار‌و رۆژنامه‌ چه‌ندین جۆر‌و شێوازی‌ تری‌ هه‌یه‌.
 ئه‌مجۆره‌ سه‌رچاوانه‌ تایبه‌تمه‌ندیی‌ خۆیان هه‌یه‌‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كتێبخانه‌. لێره‌دا هه‌وڵئه‌ده‌ین  ئه‌مجۆره‌ سه‌رچاوه‌یه‌ی‌ تری‌ كتێبخانه‌‌و شێوه‌كانی‌ بناسێنین به‌خوێنه‌رانی‌ ئازیز: 
- «زنجیره‌» یان «خولاو» (الدوریات) «.»Serials or Periodicals
وه‌ك پێویست تائێستا پێناسه‌یه‌ك بۆ خولاو (گۆڤار‌و رۆژنامه‌) نییه‌، له‌نێوان چه‌مكی‌ خولاو له‌به‌ریتانیاو چه‌مكی‌ زنجیره‌ له‌وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا.
به‌ڵام رێكخراوی‌ «یونسكۆ» خولاو پێناسه‌ ده‌كات به‌»ئه‌و چاپكراوانه‌یه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراودا به‌شێوه‌یه‌كی‌ رێكوپێك، یان نا رێكوپێك به‌زنجیره‌یی‌‌و له‌ژێر یه‌ك ناونیشاندا ده‌رده‌چێت‌و بڵاوده‌بێته‌وه‌».
 بۆ هه‌ر دانه‌یه‌ك ژماره‌ی‌ تایبه‌ت وه‌رده‌گرێت، له‌ هه‌ر ژماره‌یه‌كدا وتارو بابه‌تی‌ جیاواز به‌ پێنووسی‌ جیاواز بڵاوده‌بێته‌وه‌، مه‌به‌ستی‌ خولاوه‌كان له‌وه‌دایه‌ كه‌ ده‌رچوونه‌كه‌ی‌ بێكۆتایه‌. مه‌گه‌ر له‌ كاتی‌ وه‌ستانی‌ بڵاوكراوه‌كه‌ خۆی‌. 
كه‌سی‌ خوێنه‌ر ده‌توانێت خولاوی‌ كتێبخانه‌ به‌كاربهێنێت ته‌نها له‌ ناو كتێبخانه‌دا، واته‌ ئه‌مجۆره‌ سه‌رچاوه‌یه‌ خواستنی‌ ده‌ره‌كی‌ نییه‌، به‌ڵام له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا زوو بڵاوده‌بێته‌وه‌‌و ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی‌ خوێنه‌ر‌و ده‌توانن له‌ هه‌موو شوێنێكدا بیخوێنه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ده‌وریات «خولاو» دابه‌ش ده‌بیت بۆ دوو شێوه‌ «گشتی‌‌و تایبه‌تی‌».
شێوه‌ «گشتی»ه‌كه‌ی‌ خولاو بواری‌ بابه‌تی‌ بڵاوكراوه‌ تیایدا به‌شێوه‌ی‌ گشتییه‌و زۆر بابه‌ت‌و زانیاری‌ جیاوازو گشتی‌ له‌خۆده‌گرێت.
به‌ڵام شێوه‌ی‌ خولاوی‌ «تایبه‌ت»ی‌ بوارێكی‌ تایبه‌ت له‌ خۆده‌گرێت‌و زانیاری‌‌و بابه‌ته‌كانی‌ له‌ یه‌ك بواردان، واته‌ له‌ یه‌ك بابه‌تدا كاری‌ نووسینی‌ تیایدایه‌‌و بڵاوكردنه‌وه‌ تیادا سنورداره‌ ته‌نها له‌ بابه‌تێكدا.
به‌شێوه‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی‌ گرنگی‌ خولاو له‌وه‌دایه‌ بابه‌ته‌كانی‌ تازه‌‌و نوێن. ده‌كرێت جۆری‌ كاغه‌زی‌ یان ئه‌لكترۆنی‌ بێت.
 پێویسته‌ له‌ كاتی‌ دابینكردنی‌ ئه‌مجۆره‌ سه‌رچاوانه‌ بۆ كتێبخانه‌ ره‌چاوی‌ ده‌سته‌ی‌ نووسه‌ران‌و سه‌رنووسه‌رو لایه‌نی‌ هونه‌ری‌‌و قه‌باره‌ی‌ بكرێت. گرنگی‌ له‌وه‌دایه‌ هه‌مان رۆژ‌و به‌زوترین كات بگاته‌ كتێبخانه‌.
هه‌روه‌ها «یونسكۆ» خولاوه‌كان ده‌كات به‌ «دوو» به‌شی‌ سه‌ره‌كییه‌وه‌:ـ
1- بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌كان به‌شێوه‌ی‌ رۆژانه‌، یان هه‌فتانه‌     .Newspapers
2- بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گۆڤاره‌كان به‌ شێوه‌ی‌ گشتی، یان تایبه‌تی‌ .Journals
بڵابوونه‌وه‌ی‌ خولاوه‌كان به‌پێی ماوه‌ی‌ ده‌رچوونیان ده‌كرێن به‌مجۆرانه‌وه‌:
1-  رۆژانه‌  .Daily Periodicals
2-  هه‌فتانه‌ .Weekly Periodicals 
3-  نیو مانگی‌   .Semi Monthly
4-  مانگانه‌  .Monthly Periodicals
5- ئه‌و خولاوانه‌ی‌ دوو مانگ جارێك ده‌رده‌چن، كه‌ شه‌ش ژماره‌یان له‌ ساڵێكدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ (Bi-.(Monthly Periodicals
6- وه‌رزیی كه‌ چوار ژماره‌ی‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ ساڵێكدا .Quarterly Periodicals
7- نیو ساڵی‌  .Semi-Annual Periodicals
پێویسته‌ كاری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و ده‌ستنیشانكردنی‌ كڕین‌و هه‌ڵبژاردنی‌ بكرێت له‌ به‌ر زۆری‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ تۆمار‌و پۆلین‌و ئه‌رشیفی‌ بۆ بكرێت بۆ ئه‌مجۆره‌ سه‌رچاوانه‌‌و هه‌ندێكجار كاری‌ بڕین‌و هه‌ڵگرتنی‌ تایبه‌تی‌ بۆ بكرێت له‌ كتێبخانه‌دا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7323
25/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ تایگه‌ر ودزی ئه‌فسانه‌ له‌ پله‌ی 1005ی جیهاندایه‌ 25/7/2017
‌ كریس فرۆم تۆر دۆ فرانسی برده‌وه‌ 25/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP