عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ 2016 دا
راستییەکەی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ 2016 دا ‌ شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ 4/1/2017
ساڵی 2016 بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی ساڵێكی پڕ له‌ شكستی سیاسی و دیپلۆماسی بوو. ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی، له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌وڵه‌تێك نییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شارستانیه‌تێكی پێشكه‌وتوو دامه‌زرا بێت. ئه‌گه‌رچی ئاینی ئیسلام له‌وێ‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌وی و عه‌باسی و عوسمانی كه‌ به‌ ئیمپراتۆریه‌تی گه‌وره‌ی ئیسلامی داده‌نرێن، هیچیان سه‌رچاوه‌ی دامه‌زراندن و جوگرافییه‌كه‌یان عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ نه‌بووه‌، ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه‌، ئینگلیز دایمه‌زراندووه‌. 
ستوونی سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ نه‌وته‌، بۆیه‌ سعودیه‌ ئه‌وه‌ی بنیادیناوه‌ له‌ وابه‌سته‌ بوون و هه‌ژموونی سیاسی خۆی به‌سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌رو ئیسلامی پاره‌ی نه‌وت بووه‌، به‌ كڕینی وابه‌سته‌یی به‌ تایبه‌ت وڵاتانی بچوك له‌ رووی جوگرافی و كه‌م ده‌رامه‌ت، به‌ڵام كه‌م كاریگه‌ر له‌ باڵانسی سیاسه‌تی دیپلۆماسی و هاوسه‌نگی هێز. 
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌ ساڵی 2016دا عه‌ره‌بستانی سعودی زۆرترین شكستی خوارد. بۆ نموونه‌ له‌ سوریا، به‌ هۆی كاریگه‌ریی ورچه‌ سپیه‌كه‌ی روسیا  سعودیه‌ زۆرینه‌ی گروپ و تاقمه‌ چه‌كداره‌كانی له‌ ده‌ست دا. توركیا له‌ راسته‌ هێله‌كه‌ی ده‌رچوو. ئه‌وه‌ی له‌ سوریا سعودیه‌ به‌هی خۆی داده‌نا توركیا خستیه‌ سه‌ر مامه‌ڵه‌ی گفتوگۆی خۆی له‌گه‌ل روسیا و ئێران . 
له‌ یه‌مه‌ن دوو ساڵی به‌سه‌ردا چوو، به‌ڵام هیچ پێشكه‌وتنێكی سه‌ربازی و سیاسی وه‌ده‌ست نه‌خست، به‌ڵكو ئێران زیاتر هاته‌ پێش، له‌ولاوه‌ میسر كه‌ وڵاتێكی به‌هێز و خاوه‌ن هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانه‌، له‌ وابه‌سته‌ی سیاسه‌تی سعودیه‌ ده‌رچوو. به‌ راشكاوانه‌ گوزراشتی له‌ سه‌روه‌ریی خۆی كرد و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ل سوریا و به‌شار ئه‌سه‌د ئاسایی كرده‌وه‌.
له‌هه‌مان كاتدا له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌، سه‌به‌ته‌ی پاره‌ی سعودیه‌ هی ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ وه‌ك جاران بڕێژ بڕێژ بكات بۆ كڕینی وڵاتان وه‌ك وابه‌سته‌ی سیاسه‌تی خۆی. 
سعودیه‌ هه‌میشه‌ به‌ دۆسته‌ هه‌ره‌ نزیكه‌كه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا ناسراوه‌ به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری نه‌وت . به‌ڵام به‌هۆی خراپی به‌كارهێنانی چه‌ك و چۆلی رۆژئاواییه‌كان له‌ لایه‌ن مافی مرۆڤ و زۆر له‌ وڵاتانی رۆژ ئاوا سه‌ركۆنه‌ كرا، چونكه‌ له‌ یه‌مه‌ن پێشێلی مافی مرۆڤی كردبوو.
له‌ ئێستادا ده‌روازه‌كانی سه‌ر سعودیه‌ زۆربه‌ی داخراون، له‌گه‌ل ركابه‌ره‌ كلاسیكه‌كه‌ی كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانی شیعه‌ گه‌رایه‌، ئه‌گه‌ر به‌راووردی بكه‌ی، ئێران بووه‌ به‌ وڵاتی خاوه‌ن هه‌ژموون و كاریگه‌ر، له‌به‌رامبه‌ردا سعودیه‌ پوكاوه‌ته‌وه‌. چونكه‌ له‌ مڵملانێكه‌دا ئێران ته‌رازوه‌كه‌ی به‌لای خۆیدا قورس كرد. كاتێ‌ توركیا و میسر واقعی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیان قبوڵ كرد به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وایكرد عادل جوبێری وه‌زیری ده‌روه‌ی سعودیه‌ سه‌ری بباته‌وه‌ ژێر عه‌باكه‌ی چونكه‌ شكستی هێنا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7323
25/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ تایگه‌ر ودزی ئه‌فسانه‌ له‌ پله‌ی 1005ی جیهاندایه‌ 25/7/2017
‌ كریس فرۆم تۆر دۆ فرانسی برده‌وه‌ 25/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP