ئەگەر دروست ببێ‌
ئەگەر دروست ببێ‌ ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 5/1/2017
+ شتێكی سەیرت عەرز بكەم بەگم؟ دوێنێ‌ ئێوارە كارەبامان نەبوو، تەلەفۆنم كرد بۆ صیانە وتم ئێمە كارەبامان نییە كەچی ماڵەكەی بەرامبەرمان هەیەتی سەبەب چییە؟. وتی پێنج دەققەی تر حەل ئەبێ‌.. وەڵـڵا پێنج دەققەی نەبرد كارەبای ئەوانیشیان بڕی.
ـ بۆچی تۆ بەتەمای چی بووی؟ بە تەمابووی ئەوەی ئێوەش بێتەوە؟.
+ ئوستازگیان با خوێنەرانی عازیز نەوعێكی تری لێ‌ تێنەگەن، بڵێ‌ بیلامانا.
ـ بیلامانای بۆچییە رۆڵە؟! بۆچی ئەم وڵاتە هیچ شتێكی تیا ماوە مانای هەبێ‌؟.
+ راست ئەكەی بەگم. بەس ئەزانی خۆشترین شتی ئەم وڵاتە چییە؟.
ـ زستانەكەی بوو كە نەهات؟.
+ زستانیش‌و زۆر شتی تریش. بەڵام ئینسان نابێ‌ نائومێد بێ‌. من بەدووری نازانم ئەم حیزبانە دەست بكەنەوە ملی یەك و
ـ ئێ‌
+ داعش ملی بشكێنێ‌‌و
ـ كفتەو شفتەش دیسان ببارێ‌.
+ مەیكە بەگاڵتە ئوستاز. بۆ خوا چییە عەینەن جاری جاران یەك مەعاشخۆر بتوانێ‌ رەشە خێزانێك وەكو گوڵ بەخێو بكات؟. من هیچ بەدووری نازانم بەشەرتێك ئەم مەسئولانە ببنەوە بە یەك.
ـ ئەزانی ئەم قسەیەی تۆ لە نوكتەكەی كابرا ئەچێ‌؟.
+ كام كابرایە؟.
ـ ئەوەی كە ئەچێتە قەراغ بەحرێك‌و بە كەوچك ماست ئەكاتە بەحرەكەوەو تێكی وەرئەدا. زەلامێك لەولاوە لێی ئەپرسێ‌ ئەڵێ‌ ئەوە خەریكی چیت برا؟. ئەڵێ‌ ماستاو دروست ئەكەم. ئەڵێ‌ ماستاو وا دروست نابێ‌ برا گیان. ئەڵێ‌ ئەزانم، بەڵام ئەگەر دروست ببێ‌ ئای چ ماستاوێك دەرئەچێ‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7253
29/4/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 27/4/2017
‌ نهێنی ئاهه‌نگێڕانه‌كه‌ی میسی ئاشكرابوو 27/4/2017
زانست
‌ جیهانێكی نهێنی به‌كتریا له‌ گه‌رماوه‌كاندا 27/4/2017
‌ چۆن بیابان له‌ ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵداوه‌؟ 27/4/2017
‌ چین..ڕووبارێك له‌ ئاڵتوون دۆزرایه‌وه‌ 27/4/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP