چوار نه‌ته‌وه‌كه‌ له‌ تونس..
نڤیسكار چوار نه‌ته‌وه‌كه‌ له‌ تونس.. ‌ ستران عه‌بدوڵلا‌ ‌ 9/1/2017
دیدارێكی سه‌رنجڕاكێش له‌ وڵاتی تونس روویداوه‌ كه‌ ئێمه‌ كه‌مترین زانیاریمان له‌سه‌ری هه‌یه‌، به‌ڵام دیداره‌كه‌ مژده‌یه‌كی خۆشه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2016‌و گه‌ڵاڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ساڵی تازه‌وه‌.
دیدار هی چوار نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و تورك‌و فارسه‌. په‌یمانگه‌ی عه‌ره‌بی بۆ دیموكراسیی رێكیخستووه‌، ژماره‌یه‌ك خوێنده‌وار‌و رووناكبیری هه‌ر چوار نه‌ته‌وه‌كه‌ به‌شدارییان تێدا كردووه‌‌و به‌لاغێكی نه‌رمی چه‌ند خاڵییان ده‌ركردووه‌.
هه‌رچی له‌سه‌ر دیداره‌كه‌ی نوسیووه‌، له‌ رووناكبیرانی كورد‌و عه‌ره‌ب، به‌ چاكه‌ وه‌سفی ده‌كه‌ن. نازانین برا تورك‌و فارسه‌كان به‌ زمانی شیرینی خۆیان چییان له‌سه‌ر وتووه‌؟ به‌ڵام به‌ نه‌قڵی قه‌ولی ئاژانسه‌كان بێت به‌شكو خێری به‌دواوه‌یه‌.
هه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ سێ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قبوڵیانه‌ نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ش له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌، نوزه‌یه‌كی باشه‌ له‌م سه‌ده‌ی بیست‌ویه‌كه‌دا. باشتره‌ هه‌م كورد‌و هه‌م (كوردستان)یان په‌سه‌ند بێت، به‌ڵام له‌م ژینگه‌ شۆڤێنی‌و تایفه‌گه‌رییه‌دا كه‌ ترش‌و خوێی مه‌یلی تیرۆریستی زامه‌كان به‌سوێتر ده‌كات، چاكه‌ كورد له‌ چواره‌كه‌یه‌. به‌ مه‌رجێ به‌ چواره‌می حسێب نه‌كه‌ن كه‌ ئه‌و پله‌دارییه‌ش خۆی هێشتا نیشانه‌ی نایه‌كسانییه‌. بێگومان كورد به‌شێكی ره‌سه‌نی وێنه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌‌و بۆ ئه‌م راستییه‌ تاپۆ‌و قه‌واڵه‌مان نه‌گه‌ره‌كه‌. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو سیانه‌كه‌ی تریش هه‌ڵه‌ دووباره‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌بێ بڵێین له‌ دیمه‌نه‌كه‌دا نه‌ته‌وه‌‌و ئه‌تنیكی تریش هه‌ن كه‌ ئه‌وانیش ره‌سه‌نن‌و دیاری خوان بۆ مرۆڤایه‌تییه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و فره‌ ناسنامه‌.
له‌وه‌ش زیاتر هه‌موومان ده‌زانین مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی كورد، به‌ میتینگ‌و كۆنفرانسی یه‌كترناسین چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵام هه‌میشه‌ رووناكبیره‌كان‌و یه‌كتری ناسینیان مژده‌یه‌ بۆ لێكگه‌یشتن‌و... پێكه‌وه‌ییان تیشكێكی باریكه‌ له‌ رووناكی‌و گه‌رمایی له‌ رێی سه‌ختی تێكۆشاندا. رووناكبیره‌كان ده‌توانن به‌ شێنه‌یی بیسه‌لمێنن لێكجیاوازی هه‌موو جارێك مانای لێكهه‌ڵشاخان ناگه‌یه‌نێت. راستێكه‌ی ئه‌وی نه‌یناسی نه‌یاره‌‌و ئه‌وی بیناسی ده‌توانێت خاڵی هاوبه‌شی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵدا بدۆزێته‌وه‌.
چاكه‌ نه‌ته‌وه‌كان یه‌كتری بناسن، سا به‌ڵكو دواجار نیشتمانه‌كانیشیان به‌ حوكمی جوگرافیا‌و مێژوو پێكه‌وه‌ ئاشتببنه‌وه‌. 
سڵاو له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و سێ نه‌ته‌وه‌‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر كه‌ بوونی خۆیان له‌ سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی تردا نابیننه‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7203
24/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ *لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كانی یاریگای زاخۆ، زاخۆش داوای لێبوردنی كرد *یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێن یان نا؟ 23/2/2017
‌ میسی بۆچی له‌ میسره‌؟ 23/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP