كاره‌بای خۆمان له‌م دنیاو له‌و دنیا هه‌روا
فلاش كاره‌بای خۆمان له‌م دنیاو له‌و دنیا هه‌روا ‌ عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم‌ 10/1/2017
*زه‌قترین دیارده‌ی كه‌موكوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری خزمه‌تگوزاریدا كێشه‌ی كاره‌بایه‌.. قسه‌وباس زۆر وتراوه‌و به‌رده‌وامیشه‌، وه‌عدو وعودیش زۆردراوه‌و ده‌شدرێت.!
*جیاوازی له‌ پێدانی كاره‌با له‌ نێوان شاره‌كاندا گه‌ر هه‌بێ له‌نگیه‌ بۆ عه‌داله‌تی حكومه‌ت بۆ هاوڵاتیانی خۆی ئه‌وه‌تا گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵی لێكه‌وته‌وه‌.
*كێشه‌ی كاره‌بای ئێمه‌ له‌م دنیایه‌ به‌جیهاندا بڵاوبۆته‌وه‌، بۆ ئه‌و دنیاش ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌.. چۆن؟
*كه‌سێكی نه‌خۆش له‌ (سویسرا) پێش مردنی وه‌سێت ده‌كات كه‌ مرد بیبه‌نه‌وه‌ بۆ كوردستان.
پاشان له‌نێو گۆڕه‌كه‌یدا ده‌یكاته‌ هه‌ڵا ئه‌ڵێ ئه‌م تاریكستانه‌ چییه‌، خه‌ریكه‌ شێت ده‌بم، دراوسێیه‌كی پێی ده‌ڵێ مه‌یخۆ تاڵه‌ ئه‌وه‌ وه‌سێته‌كه‌ی خۆته‌، چڵیت ئه‌مه‌ سویسرا نیه‌ خۆت هیلاك مه‌كه‌ كوردستانه‌.!
*یه‌كێك له‌ په‌نابه‌ره‌كانی لای خۆمان له‌ (ئه‌ڵمانیا) هه‌ر (كه‌یس)ێك ده‌باته‌ به‌رده‌می‌ دادوه‌ر هه‌ر (رەفز) وه‌رده‌گرێت.. شه‌وێك خه‌وی لێده‌زڕێت و چاوی ده‌بڕێته‌ گڵۆپی ژووره‌كه‌ی و خه‌یاڵێكی قووڵ ده‌یباته‌وه‌، پاشان كه‌ به‌ئاگادێت بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌كوردستان بیركردنه‌وه‌كان كه‌ پچڕ پچڕه‌ له‌ پچڕپچڕی كارباكه‌وه‌یه‌.؟
*ئه‌مجاره‌ نۆره‌ی دوا داواكاری كه‌یسه‌كه‌یه‌تی كاتێك دادوه‌ر قسه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌م خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ پلاكی كاره‌باكه‌و له‌سه‌ریه‌ك ده‌یكوژێنێته‌وه‌و دایده‌گیرسێنێت و به‌وشێوه‌یه‌،
دادوه‌ر زیاد له‌پێویست تووڕه‌ ده‌بێت و هاوار ده‌كات تۆ شێتی؟
*ئه‌ویش ده‌ڵێ به‌ڵێ من شێتم و شێتیش مافی په‌نابه‌ری خۆی مسۆگه‌ره‌، ئینجا ده‌ڵێ جه‌نابی دادوه‌ر تۆ به‌چه‌ند جارێك ئاوا هه‌ڵچوویت به‌سه‌رما، من ته‌مه‌نم ٢٠ساڵه‌ له‌پشتی باوكم و سكی دایكمه‌وه‌ ئه‌مه‌ حاڵی منه‌ دڵم ته‌قی ئیتر به‌سه‌..!
*دادوه‌ریش ده‌ڵێ كه‌یسی داعش و ماعش و ئه‌وانی تر قابیلی چاره‌سه‌ره‌.. ئه‌مه‌ (كه‌یسه‌) ئه‌مه‌.. بمبووره‌ تۆ شایه‌نی مافی خۆتی..!


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP