وه‌رگێڕان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
ستوونێك بۆ ئێوه‌ وه‌رگێڕان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ‌ شیرین. ك‌ 10/1/2017
(3)
حیكایه‌تێكی تر سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگێڕان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌: ساڵی2007 له‌ڕێگه‌ی رۆژنامه‌ی (الاتحاد)ه‌وه‌ ئیمه‌یلێكم پێگه‌یشت له‌لایه‌ن نووسه‌ری تونسی  (ئیبراهیم ده‌رغوسی) تیایدا داوای كردبوو چه‌ند چیرۆكێكی وه‌رگێڕم بۆ زمانی كوردی، وه‌كو به‌شداریكردنێك له‌یه‌كێك له‌و پرۆژه‌ی ته‌رجه‌مانه‌دا كه‌ تونس له‌ساڵی 2008دا به‌نیاز بوو بیكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵی 2008 كرابوو به‌ساڵی ته‌رجه‌مه‌ له‌تونس.
ئیبراهیم ده‌رغوسی، چیرۆكنووس و رۆماننووس و وه‌رگێڕه‌، ساڵی 1955 له‌تونس له‌دایكبووه‌، مامۆستایه‌و ئه‌و كاته‌ جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی تونس بوو.
تا ئه‌و كاته‌ پێنج كۆمه‌ڵه‌ چیرۆك و شه‌ش رۆمانی هه‌بوو كه‌ له‌نێوان ساڵانی 1989 بۆ 2006 نووسیونی، له‌بواری وه‌رگێڕانیشدا كۆمه‌ڵێ كتێبـی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكیانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ بۆ فه‌ره‌نسی و هه‌ندێكیشیانی له‌فه‌ره‌نسییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ بۆ عه‌ره‌بی.. چه‌ندین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی وه‌رگرتووه‌ بۆ كورته‌ چیرۆك و رۆمانه‌كانی، تازه‌ترین رۆمانیشی ساڵی 2015 بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ناوی (مناڵه‌ دووپشكه‌كه‌)،  له‌ساڵی 2016
شدا رۆمانێكی ژیاننامه‌ ئامێزی بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ناوی (مه‌یموونی ئۆتۆماتیكی).
تا ئه‌وكاته‌ی یه‌كه‌م ئیمه‌یلی نووسه‌ری ناوبراوم به‌ده‌ست گه‌یشت چیرۆكه‌كانی بۆ (11) زمان ته‌رجه‌مه‌ كرابوون (فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، ئیتاڵی، پۆڵه‌ندی، روسی، بولگاری، فارسی، عیبری، هیندی، ئه‌مازیغی) له‌ئیمه‌یله‌كه‌دا ده‌ڵێ: هیوادارم زمانه‌كه‌ی تۆش دوازده‌هه‌مین زمان بێت..
ئه‌وه‌ی هانیدام چیرۆكه‌كانی لێوه‌رگرم و ته‌رجه‌مه‌ی بكه‌م، یه‌كه‌م: چیرۆكه‌كانی زۆر جوان بوون وه‌كو بیرۆكه‌و ئاستی هونه‌ریی و ته‌رح و گه‌لێ لایه‌نی تر، دوووه‌م: پێم باش بوو له‌پرۆژه‌یه‌كی وادا به‌شداربم، چونكه‌ دواجار ئه‌و ته‌رجه‌مانه‌ هه‌مووی وه‌كو كتێب چاپده‌كران، پێم باش بوو زمانی كوردییش له‌پاڵ‌ ئه‌و زمانه‌ زیندووانه‌دا دابنرێ، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی دوو سێ چیرۆكم بۆ ته‌رجه‌مه‌ كردوو وبۆم نارده‌وه‌، داوای لێكردم به‌رهه‌می خۆمی بۆ بنێرم، تا ئه‌ویش ته‌رجه‌مه‌ی بكات بۆ زمانی فه‌ره‌نسی، بێگومان مه‌به‌ستی له‌و به‌رهه‌مانه‌م بوو كه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسیوومن، منیش كۆمه‌ڵێك شیعر و چه‌ند چیرۆكێكم بۆ نارد، ئه‌ویش  یه‌ك به‌دوای یه‌كدا ته‌رجه‌مه‌ی كردن بۆ فه‌ره‌نسسی له‌چه‌ند سایتێكی ئه‌ده‌بیی فه‌ره‌نسیدا داینابوو لینكه‌كانیشی بۆ ناردم، هه‌موو چیرۆكه‌كانی كه‌ ته‌رجه‌مه‌م كردن 21 كورته‌ چیرۆك و كورتیله‌ چیرۆك بوون وكاتی خۆی بڵاومكردوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دوایئه‌وه‌ ئیتر من وه‌كو خووه‌یه‌كی خراپی خۆم كه‌ له‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندییانه‌مدا كه‌مته‌رخه‌م و ساردوسڕم، ئه‌و چه‌ند جارێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانه‌وه‌ پیرۆزبایی بۆ ده‌ناردم به‌ڵام من پشتگوێم خست و په‌یوه‌ندییم پێوه‌ی پچڕا، ئیتر نازانم ئه‌و پرۆژه‌یه‌ چی به‌سه‌رهات!! به‌هه‌رحاڵ ئێستا ئه‌و شیعر و چیرۆكانه‌م لای خۆم پاراستووه‌ كه‌ ته‌رجه‌مه‌ی 
كردوون بۆ فه‌ره‌نسی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7203
24/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ *لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كانی یاریگای زاخۆ، زاخۆش داوای لێبوردنی كرد *یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێن یان نا؟ 23/2/2017
‌ میسی بۆچی له‌ میسره‌؟ 23/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP