فاتیح شوانی‌ ده‌كه‌مه‌ بیانوو
نڤیسكار فاتیح شوانی‌ ده‌كه‌مه‌ بیانوو ‌ ستران عه‌بدوڵلا‌ ‌ 11/1/2017
بۆنه‌ی‌ كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی‌ شۆڕشی كوردستان، هی‌ ئه‌یلول‌و نوێش، فه‌رمانده‌ فاتیح شوانی‌ ده‌رفه‌ته‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وتێكی‌ دوورو درێژ له‌ به‌رده‌وامی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازی‌ گه‌لی‌ كوردستان، ره‌وتێك په‌یوه‌ستی‌ گیانبه‌خشینه‌ له‌ زه‌مه‌نێكدا سیاسه‌تی كوردستانی گیروگرفتی‌ هه‌یه‌و هه‌وڵیش ده‌درێ ئه‌م گیروگرفته‌ وا وێنا بكرێت ته‌نگژه‌ی‌ كوردایه‌تییه‌ وه‌ك دینگه‌ی سه‌ره‌كی بزاوتی‌ سیاسی له‌ كوردستاندا.
بێگومان كوردایه‌تی‌ وه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی دوورو درێژو وه‌كو كرده‌یه‌كی مێژووییش بێ هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ نه‌بووه‌و نابێ، به‌ڵام حسێبكردنی‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌ له‌سه‌ر ئه‌م جوڵانه‌وه‌ مێژووكرده‌ بۆ تانه‌لێدان له‌ قوربانییه‌كانی‌، شاشییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێ مه‌به‌ست بێ، ئۆینێكی‌ سیاسیشه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ست بێت.
باوكی‌ شه‌هید لیوا شێركۆ نموونه‌ی‌ تێكۆشانی‌ بێده‌نگ‌و بێ فیزی‌ كوردایه‌تییه‌، خۆی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ شۆڕشی ئه‌یلول‌و فه‌رمانده‌ی‌ شۆڕشی نوێ بووه‌. كوڕه‌كه‌ی، لیوا شێركۆ شوانی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی شۆڕشی نوێ بووه‌ تا گیانی‌ له‌ پاراستنی‌ وڵاتی‌ رزگاربوودا به‌خت كردووه‌، له‌م نموونه‌یه‌دا ئێمه‌ له‌به‌رده‌م خانه‌واده‌یه‌كین كه‌ سێ قۆناغی‌ كوردایه‌تی‌؛ ئه‌یلول‌و شۆڕشی نوێ‌و شه‌ڕی‌ به‌ره‌نگاریی تیرۆری‌ داعشیان پێكه‌وه‌ گرێداوه‌، ئه‌م چیرۆكه‌ له‌ خانه‌واده‌ی ترو له‌ شوێنی‌ دیكه‌ی‌ كوردستانیشدا هه‌یه‌و دووباره‌ بۆته‌وه‌، خانه‌واده‌ شه‌هیدپه‌روه‌ره‌كان دیارده‌یه‌كن هه‌ر له‌ شۆڕشی كوردستاندا به‌م چڕوپڕییه‌ هه‌یه‌، تا ئه‌و راده‌یه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بانگه‌وازی‌ كرد پێشمه‌رگه‌ی‌ تاقانه‌ له‌م ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ببوردرێت.
تێكۆشانی‌ بێده‌نگ‌و خوێن به‌خشین به‌ كوردستان موزایه‌ده‌ نییه‌، هه‌موو ره‌وته‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان له‌ به‌رهه‌می‌ ره‌وتی‌ سه‌ره‌كی‌ كوردایه‌تی‌ ده‌خۆن‌و لێی به‌هره‌مه‌ندن. تائێستا ئه‌م قوربانیدانه‌مان له‌ ره‌وتی‌ تر نه‌دیووه‌، چونكه‌ تێكۆشانی‌ كوردایه‌تی‌ گشتگیره‌، به‌شی هه‌موولایه‌كی‌ داوه‌و له‌جێی هه‌مووان ئه‌م ئه‌ركه‌ به‌ خوێن‌و فرمێسك جێبه‌جێ ده‌كات.
ره‌نج‌و خوێنی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان وه‌كو نابێ بكرێته‌ بیانووی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ دیموكراسی‌و ده‌سكه‌لا بۆ دواخستنی مافی‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌، ناشبێت به‌ كه‌م سه‌یر بكرێت، به‌ جۆرێك لای‌ هه‌ندێك كوردایه‌تی‌ وه‌ك میوانی‌ ره‌زا قورس كه‌ كاتی‌ ماڵئاوایی كردنی هاتووه‌، سه‌یر بكرێت، كوردایه‌تییه‌كه‌ی‌ كوردستان ناسیۆنالیستی‌ نه‌ته‌وه‌ خوا پێداوه‌كان نییه‌ به‌ مۆده‌و زه‌مه‌ن بێت، له‌ناو هه‌موو راستییه‌ گۆڕاوه‌كانی‌ بزاوتی‌ سیاسیی ئێمه‌دا كوردایه‌تی راستییه‌ ره‌هاكه‌یه‌، داناسه‌كنێ‌ تا ده‌گاته‌ دوا ئامانجی‌ مافی چاره‌نووس، تێكۆشه‌رو حزب هه‌یه‌ لێی داده‌به‌زێ، به‌ڵام كۆڵنه‌ده‌ری‌ وه‌ك فاتیح شوانیشی‌ تێدایه‌ كه‌ نه‌وه‌ له‌ دوای‌ نه‌وه‌، تا سه‌ری‌ ده‌به‌ن.      
قوربانیدانه‌ بێ فیزو بێده‌نگه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شوانی‌و ده‌یانی تر تیغی وه‌ڵامی دوو ده‌مه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی:
-رێڕه‌ویان (عه‌به‌سه‌ به‌سه‌، ته‌وه‌للا بوومه‌ مه‌لا)یه‌.
-كه‌میان كردووه‌و خراپیان كردووه‌، كه‌ چی له‌ ته‌خویندا ده‌نگیان به‌رزه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7199
20/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دوای یاریی بارسێلۆناو پاریسییه‌كان ده‌چێته‌ سعودیه‌ 20/2/2017
‌ بۆندێكی خه‌یاڵیی ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ریاڵ مه‌درید 20/2/2017
زانست
‌ 500 پارچه‌ ئاسه‌وای‌ نایاب گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ئێران 17/2/2017
‌ ره‌نگه‌ گه‌نمه‌شامیی كۆتایی بێت‌و نه‌مێنێت 14/2/2017
‌ مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان 14/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP