ئەم هەموو كۆنگرەیە..
ئه‌م كونجه‌ش ئەم هەموو كۆنگرەیە.. ‌ د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول*‌ 12/1/2017
ئێستا زۆر كەس هەر ئەوەیان بە دەمەوەیە كە(مووچە) یا(مەعاش) نی یە. من (مەعاش) دەڵێم-چونكە كورد كە بە عەرەبیش ناوی (مووچە) بێنێ-هەر(مەعاش) دەڵێ‌و هەرگیز نەیووتوە(راتب) جا لە ڕووی زمانی عەرەبی یەوە موناقەشەی ئەوە ناكەم كە كامیان ڕاستتر ‌و باشترە، هەر ئەوەندە دەڵێم: كە كورد وا دەڵێت‌و هەر لەبەرئەوەشە ئەمەیانم پێ باشترە.
بێمەوە سەر ئەو (مووچە) یا (مەعاش)ە كە نی یە. جاریتر نووسیومە زۆر كەس پێویستی پێی هەیە‌و ئەوە نەبێ گوزەرانی خۆی‌و خێزانی خراپ‌و باش نی یە. خەڵكیش هەیە ئەو پێویستەیان پێی نی یە. بەڵام بۆ لەبەر ئەوە دەبێ لەم (مافە شەرعی یە) یان بێ بەری كرێن.
لەسەر ناوی ئەم كونجەدا-باسی ئەم هەموو كۆنگرەیە كراوە. مەبەسم لەوەیە-لە كاتێكدا حكوومەت دەڵێ: (پارەمان نی یە بۆ مەعاش) ئەی پارە بۆ زۆر شتیتر خەرج ئەكرێ- ڕەنگە لای من پێویست نەبێ- دەڵێم (لای من) ناڵێم لای كەسانیتر. یەكێك لەوانە ئەو هەموو كۆنگرەیەیە كە لە كوردستان دەبەسترێ- با ناوی شارەكان نەبەم- زۆر لەم كۆنگرانە لای من پێویست نین. یا هیچ نەبێ با ئەمساڵ نەبێ ساڵی داهاتوو بێت. مەسروفی هەر یەكێك لەم كۆنگرانە مەعاشی مانگێك یا چەند مانگی پێ دەدرێ. لە بنی دنیاوە خەڵك‌و نوێنەر بانگ دەكرێن. برادەرێكم كە (زیرەك) ە‌و لە سلێمانی لە جێی ئەو زیرەكە شتێكیتر دەڵێن. لە باسی كۆنگرەیەكی بەناو نێونەتەوەییدا ووتی: مەسرەفیان لەسەرخۆیانە. واتە: پارەی ڤیزە- ئەگەر ڤیزەیان ویستبێ‌‌و پارەی فرۆكە لەسەر خۆیان بووە. نازانم لێرە هەر بە پارەی خۆیان سێ ژەمە نان‌و ماستیان خواردووە یا نا. خۆ خاوەن ماڵ هیچ نەبێ لە (ئوتێلی پلە یەك) یەكجار بۆ خواردنەوە‌و خواردنی (ئێوارە) یا (شەو) بانگی كردوون. هەر ئەوە چەندی تێچووە. ئایا هەر ئەوە بەشی مووچەی مانگێكی ئەم خەڵكە بەسزمانە(من نا) نی یە؟
لەبەر ئەمە لام وایە ئەمجۆرە كۆنگرانە بۆ پروپۆگاندەی سیاسی‌و یا حیزبایەتی نەبن‌و تۆزێك لێ یان كەم كرێتەوە‌و بەشی «مووچە» لاخرێت. ڕقم هەڵمەسێنن بڵێم من مووچەم ناوێ. ئەوە لە زمانی سیاسیی ئێمەدا- پێی دەڵێن(لەسەر زیادكردن-واتە-موزایدە) خوا بمانپارێزی لێی. ئەگینا بە گشتی- زۆر لەو كۆنگرانەم پێ باشە. كە لە (هەرێم)یش كۆنگرە دەگیرێ- هەر چاكە‌و بەڵگەی پاراستن‌و بوونی (ئەمن‌و ئاسایش) ە لە هەرێم‌و خۆزگە وا نەئەبوو كە زۆر كەس‌و كۆمەڵ لە دەرەوە هاتبن، بەڵام لایەنی گەورە‌و باشی-نا‌و (هەرێم) ی تێدا نەبێ.
پایەدار بێ(هەرێم)
فراوانتر بێ تا هەموو ئەم باشووری كوردستانە دەگرێتەوە.
دەبا ووتارەكانی ناو كۆنگرەكانیش چاپ بكرێن. با خوێنەریش كەم بووبن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7172
19/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP