رووداوی ئۆتۆمبێل!
سوژن* رووداوی ئۆتۆمبێل! ‌ ته‌ها سلێمان‌ 18/5/2017
خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ خوو، ئه‌گه‌ر رۆژێك گوێمان له‌ رووداوی پێكادان یان وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل‌و گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییان نه‌بێت، پرسیاری ئه‌وه‌ بكه‌ین ئه‌رێ ئه‌وه‌ چۆن ئه‌مڕۆ هیچ رووینه‌دا؟، له‌ زاخۆوه‌ تا خانه‌قین، رۆژ نییه‌ به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه‌ هاووڵاتییه‌ك‌و بگره‌ زیاتریش گیان له‌ده‌ست نه‌دات؟، گرفته‌ گه‌وره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م رووداوو كاره‌ساتانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر راگوزه‌رانه‌ به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕده‌بێت‌و تائێستا لایه‌نی به‌رپرس نه‌هاتوون به‌ دیاریكراوی هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌ست نیشان بكه‌ن؟!.
ئایا هۆكاره‌كه‌ خراپی رێگاوبانه‌؟ ئایا خراپی كوالێتی ئۆتۆمبێل‌و به‌لێشاو هێنانێتی بۆ كوردستان به‌ بێ هیچ چاودێرییه‌ك؟ یان ئایا نه‌بوونی هۆشیاری لای شۆفێرو خراپ به‌كارهێنان‌و لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌؟، یاخود هه‌ر هۆكارێكی تر كه‌ پێویست بكات قسه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ؟.
ئه‌گه‌ر سه‌رژمێریی وردو راسته‌قینه‌ی رووداوی ئۆتۆمبێل بكه‌ی له‌ كوردستان، بزانین چه‌ند هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌؟، چه‌ند هه‌زار كه‌س كه‌مئه‌ندام بوون؟ چه‌ند هه‌زار كه‌س كه‌نه‌فتی سه‌رجێگا بوون؟ چه‌ند هه‌زار خێزان به‌هۆی له‌ده‌ستدانی سه‌رۆكی خێزانه‌كانیان داهێزراون؟ به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه‌ كوردستان چه‌ند زیانی ئابووری كردووه‌؟ چه‌ند ژینگه‌ زیانی پێگه‌یشتوه‌؟.
دژی زیاد وتن‌و زیادەڕۆییم، به‌ڵام له‌و راستییه‌ تاڵه‌ تێده‌گه‌م ئه‌گه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ر وڵاتێكی تر بوایه‌و به‌و شێوه‌یه‌ رووداوی ئۆتۆمبێل روویدابا، ئه‌وا راسته‌وخۆ نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌خسته‌ سه‌ر مێزی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و پێی ده‌وت، چیتر من وه‌زیرێك نابم، رۆژانه‌ هاووڵاتییه‌كانم به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه‌ به‌ پێشچاومه‌وه‌ ببنه‌ قوربانی‌و منیش هیچم پێنه‌كرێ؟!.
ئاخر ره‌نگه‌ بڵێن ئه‌ی وه‌زیر بۆ؟، چۆن وه‌زیر نا، مه‌گه‌ر وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم‌ به‌رپرس نین له‌ كوالێتی رێگاوبان‌و سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییان؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان نین كه‌ پێویسته‌ ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسمانكرد، ده‌ست نیشان بكه‌ن‌و چاره‌سه‌ریشی بۆ بخه‌نه‌ پێشده‌ست‌و هێزی جێبه‌جێكردنی بۆ كاربێنن؟. 
نامانه‌وێ له‌خۆمانه‌وه‌ ژماره‌ فڕێ بده‌ین، به‌ڵام ژێده‌رو سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، قوربانییه‌كانی رووداوی ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌ر زۆرتر نه‌بن له‌ قوربانییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی نه‌وه‌ده‌كان، ئه‌وه‌ نزیكن لێی؟، ئه‌م ئاماژه‌یه‌ چه‌ند مه‌ترسیداره‌؟ ئایا به‌قه‌د كاریگه‌ری نه‌رێنی‌و بارستایی مه‌ترسییه‌كه‌ی، هه‌ڵوه‌سته‌ی پێكردووین؟، ئایا ئه‌مه‌ هه‌قی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌هه‌موو هێزمان سوژنێك هه‌ڵگرین‌و بیكه‌ین به‌ بن گوێی حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كاندا؟. 
شه‌رم ده‌كه‌م كه‌ ئه‌م دێڕانه‌ ده‌نوسم‌و كه‌سیش نییه‌ گوێ بگرێ‌و رووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌و وه‌ك شه‌به‌حی مه‌رگ به‌ناومانا هاتوچۆ ده‌كات!.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7393
18/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌مه‌ودوا كێ له ‌خه‌می وه‌رزشكاراندا بێت؟ 18/10/2017
‌ فوتساڵی کچان 18/10/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری جیاوازی ره‌نگی پێست ده‌رده‌خات 18/10/2017
‌ دوای چوار ده‌یه‌ كونه‌ ئالۆزه‌كه‌ی ئه‌نتاركتیكا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ 18/10/2017
‌ ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی 18/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP