ناوو نازناو
هەولێریات ناوو نازناو ‌ شێرزاد شێخانی‌ 19/5/2017
مولاحەزەم كردیە هەندەك ناو بەپێی تەبیعەتی جوغرافی لەمەنتیقەیەكەوە لۆ مەنتیقەیەكی دی دەگۆڕێ..واتە هەندەك ناو هەن لەمەنتیقەیەك زۆر باوە، لە جێی دی نیە یان زۆر كەمە.. لە هەولێر لەزەمانی مەدا وەكی زۆربەی شارەكانی دی كوردستان زۆربەی ناەوەكان لە قورعان دەردەهێنران، وەكی تەهاو یاسینو  مریەم، یان بەناوی عەبدایەتی خوا ناودەنران وەكی عەبدوڵڵاو عەبدولرەحمانو عەبدولرەزاق، زۆرجاریش بەناوی ئەسحابەكانی وەكی ئەبوبەكرو عومەرو عەلی وعوسمان.. حتد..لەسارانی پەنجاكانەوە هەندەك ناوی كوردی هاتنە ساحەكە وەكی شێرزادو نەوزادو ئازادو شێركۆ..دوایی لەشێستەكان مۆدیل گۆڕا و ناوی نوێ پەیدا بون وەكی دلشاد ودلزار وبارزانو كاروان و سۆران و پەیمان و ڤیان سۆزان ..حتد..هەندەك ناویش هەبون تایبەت بون بە مەنتیقەكەوە. لۆ نمونە لە هەولێر هەندەك ناو هەبون كە لەشوێنی دی نەبون وەكی» شێخیل و پیربال ومەغدید» حتد، كوو لەسلێمانی ناوی عەتاو جەزا و كەژال زۆربونو،لەكەركوكیش ناوی جاسم و شەهاب،لەقەرادزەش ناوی خدرو میرانو هەمزەو لەوبابەتە، هەولێریش تا حەدەك ناوی تایبەت بەخۆی هەبو، حەتا وایلێهات نیوەی كچانی هەولێر ناویان سۆزان بی، نیوەی سلێمانیش ناویان كەژال بی..
بێ لەو ناوانەش هەندەك نازناویش هەبون كە خەركی پێ دەناسران، چ بەهۆی پییشەكەی وەكی، ئیبۆ بەربەرو رەئوف دیشچی( ددانساز ) یا حازم حەداد ویاسین حەمامچی و سابیر سەعاتچی وحتد..یانیش هەندەكیان بەناوی داكیان دەناسران وەكی كەمال عەیشی وشیرۆ حەلیم،وابزانم لە سلێمانیش ئەو خەركانە هەبون كە بەناوی داكیان بناسرێنەوە. ئەوەش بە تەسەوری من دەگەڕێتەوە لۆ ئەوەی ئەو مندارانە بابیان مردیەو داكیان بەخێویانی كردیەو بە ناوی ئەوانەوە ناسراینەوە .هەندەكیش هەبون بە كەمئەندامیان دەناسرانەوە وەكی قادرە شەل و نامیقە گۆج عەبۆ لاسوتای ئامۆزام..
كاك عەبدولوەهاب شێخانی ئامۆزام فەرهەنگناسەو كتبێكی خنجیلانەی بە ناوی»ناوو ناتۆرە» براو كردیتەوە كە ناوی زۆربەی ئەو خەركانەی هەولێری تێدایە لەو باباتانەی باسم كردینە..
عادەتی هەلێریان وابو كە هەندەك ناویشیان كورت دەكردەوە،ئەوجا هەندەكیان لەخۆشەویستی وەكی شێرزادیان دەكردە شێرۆ، دلشادیان دەكردە دیشۆ، إسماعیلیان دەكردە سمكۆ،مەحمودیان دەكردە خولە، هەندەكیش لۆ ناشرینكردن بو وەكی مستەفایان دەكردە مچە، كەمالیان دەكردە كەمۆ..
هەولێریەكان هەر بەوەش رانەدەوەستان بەركو بەو ئاخیرانە حەتا ناویان لە سەیارەش دەنا، وەكی لەیلا علوی مۆنیكاو وەنەشەوەو ئۆباماو چاووبرۆ ودۆلفین و حەتا ناوی سەیارەكی مازداشیان كردبوە» كەری تۆپی» كە پرسیم لۆ ئەو ناوەیان لێنایە، گۆتیان لەبەر ئەوەی لەمەعرەزەكاندا زۆر درەنگ دەفرۆشرێ.باقی وەلسەلام..


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7274
23/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ زڤیریڤ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌ 23/5/2017
‌ فه‌نارباخچه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپایه‌ 23/5/2017
زانست
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017
‌ زاناكان: لاشه‌ی مرۆڤ پێكهاته‌ی كیمیایی خاك ده‌گۆڕێت 23/5/2017
‌ قرشێكی ده‌گمه‌ن له‌ گڕكانه‌ چالاكه‌كاندا ده‌ژی 17/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP