به‌هاكانی‌ زه‌ڵێ‌
به‌هاكانی‌ زه‌ڵێ‌ ‌ سه‌رنووسه‌ر‌ 19/5/2017
پانتایی‌ سه‌رزه‌مینی‌ زه‌ڵێ‌ ته‌نگ‌و ته‌سك‌و دوور له‌ پێداویستی‌ ژیانی‌ شارستانی‌ بوو، له‌ كوردستانی‌ سه‌رتاسه‌ردا ئه‌و پانتاییه‌ تاقه‌ پارچه‌ی‌ ئازادكراوی‌ كوردستانی‌ نیشتمان بوو، له‌ ده‌ستپێكی‌  خه‌بات‌و شۆڕشه‌وه‌ زه‌ڵێ‌ ده‌سته‌خوشكی‌ بۆ په‌یدا بوو، ئاوایی‌ و ده‌ڤه‌ری‌ تر بوونه‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی‌ كوردستان. زه‌ڵێ‌ هه‌روه‌ك مانگی‌ ئیلهام به‌خشی‌ ده‌ستپێك مایه‌وه‌.
زه‌ڵێ‌ نیشتمانی‌ سه‌ره‌تای‌ به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ نوێیی‌ رزگاریخوازی‌ گه‌لی‌ كوردستان بوو. 
ته‌واوی‌ كوردستانی‌ باشوور و ته‌واوی‌ عیراق وه‌كو به‌عس ده‌یگوت (من زاخو لحد الفاو) پاماڵی‌ ده‌ست رژێمی‌ دیكتاتۆری‌ بوو. شه‌رق‌و غه‌ربی‌ دونیا، رۆم و عه‌جه‌م پشیی‌ پشییان بۆ رژێمی‌ به‌عس ده‌كرد، نه‌وتی‌ دزراوی‌ كوردستان‌و هی‌ عیراقیش خه‌رجی‌ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌‌و ماشێنی‌ جه‌نگیی‌ فاشییه‌كانی‌ دابین ده‌كرد، به‌ڵام چونكه‌ زه‌ڵێ‌ به‌ها‌و چه‌مك‌و پره‌نسیپی‌ هه‌بوو، چونكه‌ شۆڕش‌و یه‌كێتی‌ كیتاب‌و ده‌فته‌ر‌و دیوانیان هه‌بوو، زه‌ڵێ‌ له‌ عیراقی‌ برده‌وه‌‌و قه‌ندیل به‌غدای‌ هه‌ژاند.
خاڵێكی‌ سه‌ر سنووری‌ ره‌سمی‌ عیراق كه‌ بستێكی‌ بچووكی‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌یه‌ زۆرانبازییه‌كه‌ی‌ له‌ به‌غدای‌ شۆڤێنی‌ تایفه‌گه‌ر‌و مه‌ركه‌زی‌ برده‌وه‌.
به‌هاكانی‌ زه‌ڵێ‌ نه‌ریتی‌ كوردایه‌تی‌ پێشكه‌وتنخواز‌و شۆڕشی‌ دادپه‌روه‌ریی‌‌و دیموكراتخوازی‌ بوو، بیر‌وباوه‌ڕی‌ مام جه‌لال‌و ئه‌ده‌بیاتی‌ شۆڕشی‌ نوێ‌ بوو. له‌ به‌ها نزمه‌كانی‌ به‌عسی‌ برده‌وه‌ كه‌ تۆپ‌و ته‌یاره‌‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ به‌تاڵانبراو پارێزگاریی‌ لێ‌ ده‌كرد.
به‌هاكانی‌ دیموكراسی‌‌و فیدرالی‌‌و مافی‌ چاره‌نووس جوگرافیای‌ عیراقی‌ ته‌نیه‌وه‌‌و سه‌ره‌ڕای‌ پاشه‌كشێ‌ و لادانه‌كانی‌ عیراقی‌ ئه‌مڕۆ، ده‌ستووره‌كه‌ی‌ به‌و به‌هایانه‌ی‌ زه‌ڵێ‌ ره‌نگڕێژ كرده‌وه‌. فه‌رمانده‌ی‌ ناو چه‌قی‌ زه‌ڵێ‌، خۆی‌ بووه‌ سه‌ركۆماری‌ ناو چه‌قی‌ به‌غدا. ئه‌و كاته‌ كورتبینه‌كان پێیان وابوو به‌غدای‌ هێزدار كێوماڵی‌ زه‌ڵێ‌‌و به‌هاكانی‌ ده‌كا، به‌ڵام به‌ سه‌بری‌ ئینقیلابی‌ درێژخایان به‌هاكانی‌ زه‌ڵێ‌ نه‌به‌ردی‌ راماڵینی‌ ته‌واوی‌ عیراقی‌ سه‌رخست.
ئه‌مه‌ وانه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ مێژووی‌ هاوچه‌رخی‌ كوردستان‌و ره‌وتی‌ ململانێی‌ عیراقی‌ نوێیه‌. كه‌ هێزی‌ به‌هاكان‌و ره‌وایی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كوردستان به‌سه‌ر به‌هاكانی‌ هێزدا زاڵ ده‌بێ‌‌و ده‌یباته‌وه‌.
له‌م پێكوته‌ كورته‌ی‌ ئێستادا، به‌هاكانی‌ زه‌ڵێ‌ له‌باریدایه‌ تین‌وتاو بداته‌وه‌ به‌ كوردایه‌تی‌ و مافی‌ چاره‌نووس. كارێك بكات وه‌كو جاران به‌هاكان‌و بیر‌وباوه‌ڕ‌و چه‌مكه‌ ئاوه‌دانه‌كانی‌ كوردایه‌تی‌ پێشكه‌وتنخواز زاڵببنه‌وه‌‌و بیبه‌نه‌وه‌.
له‌وانه‌یه‌ وابێته‌ به‌رچاو به‌هاكان سڕبوون، وشه‌كان سارد‌وسڕ‌و مردوون، له‌ راستیدا وشه‌كان  هه‌ر  وره‌كان گیانیان وه‌به‌ردا ده‌خه‌نه‌وه‌.
خوێنه‌ری‌ به‌ڕێز‌و یه‌كێتییه‌ جێی‌ ئومێده‌كان، بیهێننه‌وه‌ به‌رچاوی‌ خۆتان: رۆمانێكی‌ سوارچاكانی‌ زووت له‌به‌ر ده‌ستدایه‌. رۆمان وشه‌كانی‌ كپ‌و بێده‌نگ‌و بێ‌ جوله‌ن. له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا په‌یتا په‌یتا ئه‌سپه‌كان حیله‌یان دێ‌، سوارچاكه‌كان جوله‌یان تێده‌كه‌وێ‌‌و تۆزی‌ ره‌وتی‌ تیژڕۆ داستان ده‌جوڵێنێت . به‌هاكانی‌ زه‌ڵێ‌ وان، پانتایی‌ بچووكن، زۆر نابه‌ن ده‌ته‌ننه‌وه‌. ئیقلیمگیرن ده‌بن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7393
18/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌مه‌ودوا كێ له ‌خه‌می وه‌رزشكاراندا بێت؟ 18/10/2017
‌ فوتساڵی کچان 18/10/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری جیاوازی ره‌نگی پێست ده‌رده‌خات 18/10/2017
‌ دوای چوار ده‌یه‌ كونه‌ ئالۆزه‌كه‌ی ئه‌نتاركتیكا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ 18/10/2017
‌ ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی 18/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP