ئه‌و باخه‌ هه‌ر به‌هاری‌ بێت
ئه‌و باخه‌ هه‌ر به‌هاری‌ بێت ‌ 15/7/2017
میرۆس مه‌نسور
له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ ناسك‌و پڕ دڵنه‌رمیی‌ له‌دایك نه‌بووم، كه‌چی‌ كه‌ ته‌ماشای‌ به‌رنامه‌ی‌ (كورد ئایدڵ) ده‌كه‌م، رووینه‌داوه‌ جارێك هه‌بووبێ‌ نه‌گریابم به‌دیار ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه‌. گه‌رچی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ته‌نیا تایبه‌ته‌ به‌ مۆسقا‌و گۆرانی‌ كوردی‌‌و هیچ بڕگه‌یه‌كی‌ تێدا نییه‌ چیرۆكه‌كانی‌ ژیانی‌ پڕ كوێره‌وه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م وڵاته‌ بگێڕێته‌وه‌، به‌ڵام مرۆ ده‌خاته‌ گریان، به‌وه‌ی‌ له‌م وڵاته‌دا كه‌ ده‌یان نه‌وه‌ له‌ دۆخی‌ ناهه‌موواری‌ ژیانی‌ ژاكاو‌و پڕ حه‌سره‌ت‌و نه‌هامه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌بن، كه‌چی‌ سه‌رباری‌ هه‌موو سوێیانه‌ی‌ ژیان‌و كوله‌مه‌رگییه‌كان میلله‌تێك كانیاوی‌ به‌هره‌ی‌ روونی‌ لێ‌ نابڕێت‌و له‌و به‌نامه‌یه‌وه‌ ده‌یان كانی‌ هونه‌ر باخی‌ گیان‌و ده‌رونی‌ پاراو كردین‌و تامی‌ ده‌یان شانه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌نگوینی‌ به‌هره‌ی‌ ده‌نگخۆشی‌‌و گۆرانی‌‌و هۆره‌‌و مه‌قامی‌ ره‌سه‌ن‌و به‌سته‌مان كرد.
هه‌موو جارێك (كورد ئایدڵ) فرمێسكی‌ خۆشیم پێ‌ ده‌ڕێژێت، كه‌ ده‌بینم میلله‌تێك له‌سه‌ر ده‌ستی‌ دوژمن‌و نه‌یارانی‌، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی‌ به‌شێك له‌ خۆیشی‌ دووچاری‌ چه‌رمه‌سه‌ری‌، ده‌ربه‌ده‌ری‌، كوێره‌وه‌ری‌‌و ده‌رده‌سه‌ری‌ ده‌بێته‌وه‌، ژیانی‌ سه‌خت‌و پڕ تاڵاوی‌ مه‌ینه‌تی‌‌و نه‌گبه‌تی‌ ده‌كرێت، كه‌چی‌ هێشتا ده‌یان گه‌نج به‌ هیواوه‌ له‌ ئاینده‌ دروانن‌و كۆڵ ناده‌ن‌و خه‌ریكی‌ خۆپه‌روه‌رده‌كردنن له‌ به‌هاری‌ جوانییه‌كانی‌ ژیان دا، له‌ كایه‌ی‌ هونه‌ری‌ ره‌سه‌نی‌ كوردی‌ دا. پڕ به‌ گه‌روو بۆ وڵات‌و خۆشه‌ویستی‌‌و ئه‌وین‌و عه‌شق ده‌چریكێنن‌و ته‌زوو به‌ناخی‌ هه‌موواندا دێنن.
ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ ده‌چریكێنن ده‌مانخه‌نه‌ گریانی‌ خۆشییه‌وه‌، ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه‌شن كه‌ به‌ توانا‌و سه‌لیقه‌ خۆماڵیه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌توانن‌و له‌ده‌ستیان دێ‌، هاوشێوه‌ی‌ وڵاتانی‌ پێشكه‌وتووی‌ جیهان، به‌ عه‌قلێكی‌ كوردانه‌ ستۆدیۆیه‌كی‌ رازاوه‌ی‌ جوانتر له‌ هی‌ وڵاتانی‌ دنیا ساز ده‌كه‌ن ده‌نه‌خشێنن‌و ده‌یخه‌نه‌ به‌رپێی‌ به‌هره‌مه‌ندانی‌ نیشتمانی‌ خۆیان. 
له‌ (كورد ئایدڵ) هه‌ر ته‌نیا ره‌سه‌نایه‌تی‌ ده‌نگ نامانهه‌ژێنی‌ ‌و نامانگریه‌نێ‌‌و رامانناژێنێ‌، به‌ڵكو ئه‌و هه‌موو ته‌نكیكه‌ جوانه‌ی‌ دروستكردنی‌ ستۆدیۆ... رووناكی‌ ... ده‌نگ .... ره‌نگ... ئیداردانێكی‌ پرۆفیشیۆناڵانه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌‌و میواندارییه‌كانی‌ میوانانی‌ به‌رنامه‌كه‌‌و هونه‌ره‌ مه‌زن‌و دانایی‌و توانایی‌‌و شاره‌زایی‌ تیمی‌ داوه‌رانی‌ به‌رنامه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ به‌هره‌مه‌نده‌ به‌شداره‌كان مرۆڤ سه‌رسام‌و خۆشبه‌خت‌و حه‌یران ده‌كه‌ن. (كورد ئایدڵ) نیشاندانی‌ نموونه‌یه‌كی‌ زه‌قی‌ به‌رجه‌سته‌ی‌ زیندوویی‌ میلله‌تێكه‌ كه‌ ساڵانێكه‌ كاروانی‌ ژیانی‌ له‌ هه‌مه‌چه‌شن مه‌ینه‌تیدا درێژه‌ پێده‌دا.
ده‌سستان خۆش بێت‌و ئه‌و فرمێسكی‌ خۆشیانه‌ هه‌ر به‌خێربێن كه‌ ئێوه‌‌و به‌هره‌ گه‌وره‌كانتان له‌ چاوی‌ ئێمه‌ومانانی‌ ده‌هێنن. باخی‌ به‌هره‌‌و سه‌لیقه‌تان هه‌میشه‌ به‌هاری‌ بێت كوردسات‌و كوردئایدڵ‌و كورده‌واری‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP