مووچە وەك بارمتە
دواستوون مووچە وەك بارمتە ‌ له‌شكر حه‌مه‌ ساڵح‌‌ 17/7/2017
وا نیوەی مانگی تەمموز تێپەڕی و هێشتا نەك دابەشكردنی بەشێك لە مووچەی مانگی ئایار دەستی پێنەكردووە بەڵكو ئەو خشتەیەش بڵاونەكراوەتەوە كە چەند مانگی رابردوو لە سەرەتای مانگدا بڵاویان دەكردەوە.
حكومەتەكانی ئەم جیهانە پان و بەرینە ئەركیان ئەوەیە كاروبارەكانی وڵات بەڕێوەبەرن و پلان بۆ ئێستا و ئایندە لە بوارە جیاجیاكاندا دابنێن، جا ئەگەر داهاتیان كەم بێت یان زۆر هیچ جیاوازییەكی نییە. چونكە ئەركی بەڕێوەبردنی وڵات و دەزگا و دامەزراوە و كۆمەڵگەكەیە بەو داهات و بەرنامەیەی لە بەر دەستدایە.
وا چەند ساڵێكە هەرێمی كوردستان تووشی قەیرانێكی سیاسی بووە و پێدەچێت قەیرانە داراییەكەش درێژكراوەی قەیرانە سیاسییەكەش بێت، بۆیە ئەگەر لانی كەمی سیستم و بەرنامە و پلان لەم وڵاتەدا هەبووایە ئەوا قەیران نەدەكرایە بیانووی وەلانانی بودجەی ساڵانە. چونكە ئەگەر داهاتیش كەم بێت و قەیران هەبێت، ناكاتە ئەوەی حكومەتەكە بەرنامەی نەبێت و بودجەی نەبێت كە بودجە وەك بەرنامەی ساڵانەی حكومەت وایە بۆ زۆربەی بوارەكان.
ئەگەر ورد بین و دیقەت بدەین زۆربەی ئەو كاتانەی دۆخی سیاسی تووشی چەقبەستوویی دەبێت وەك ئەوەی ئێستا بە هۆی ریفراندۆم و دوای سەردانی وەفدی ئەنجومەنی ریفراندۆم بۆ ئەوروپا دروست بووە، دۆخی ئابووریش تووشی چەقبەستووی دەبێت و رەنگە زۆر كەسیش بەو هۆیەوە بڵێن، مووچە و قووتی خەڵك كراوەتە بارمتەی ئاریشە سیاسییەكە.
ئێستا كاتی ئەوە نییە بڵێن وا نییە و ئابووری و سیاسەت لەم هەرێمەدا پێكەوە نەبەستراون و مووچە نەكراوەتە بارمتەی دۆخی سیاسی، بەڵكو كاتی ئەوەیە بە كردار بەرپەرچی ئەو قسانە بدەنەوە.
ئەوەی وەزارەتی دارایی بە تایبەتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خەڵكی كوردستان یان لانی كەم لەگەڵ مووچەخۆرانی ئەم هەرێمە دەیكات شتێكی زۆر سەیروسەمەرەیە، نیشانەی ئەوەیە ئەوەی هەمانە چیتر وەزارەت نییە بەڵكو لیژنەیەكە و بە خواستی سیاسی لایەنێك یان كەسێك دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات. هیوادارم هەڵەبم.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP