مۆدیلێكی تازەی حزبایەتی
راستییەکەی مۆدیلێكی تازەی حزبایەتی ‌ شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ 9/8/2017
لە عیراقدا سیستەمی حزبایەتی بە شێوەیەكی تەندروست نەهاتۆتە كایەوە، بەتایبەت لە تەمەنی دەسەڵاتی كۆماریدا هەمیشە یەك حزب زیاتر زاڵ بووە، بەتایبەت لە تەمەنی حزبی بەعس لە دەسەڵات(1968_2003). بۆیە دروست بوونی حزب زیاتر بۆ مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی ئەم دەسەڵاتە بووە بەشێوەی نهێنی و كاری چەكداری،چونكە هیچ دەرفەتێكی ئازادی نەبووە بۆ ئەوەی ئەو حزبە بتوانێ‌ كاری خۆی بكات. لە دوای رووخانی رژێمی بەعس زۆر لەو حزب و گروپانەی كە ئۆپۆزیسۆن و نەیاری بەعس و سەدام حسێن بوون هاتنە سەر كورسی دەسەڵات، حزبەكانیش زیاتر ئایدیا ئاینی و مەزهەبی بوون، زۆریشیان ناوەكانیان گوزارشتی ئاینی دەكات یان پاشگری ئیسلامی پێوەیە. 
لەماوەی 14 ساڵی حوكمی فرە حزبی لە عیراق بەهۆی بوونی پاشاگەردانی لە هەموو روێكی ژیانەوە بەتایبەت لە رووی شەڕی مەزهەبی و تایفی و گەندەڵی و رێزنەگرتن لەسەروەری یاسا, زۆر بابەتی تر هەموویان واینكردوە كە خەلك بەگشتی و نەوەی پێگەیشتووی دوای زەمەنی بەعس، هیچ هەماهەنگی و وابەستەیەكی نەبێت لەگەڵ ئەم حزبانە. بۆیە لەم روانگەیەوە ئێستا زۆر لە سەركردە گەنجەكان لە هەوڵی خۆگونجاندنن لەگەڵ رێتمی نوێ‌،هەروەها رزگار بوون لەنەوەی كۆن كە دونیابینیان زیاتر لە بەرگری و نەیاری بەعس وخۆگریان بە هەندێ‌ جێگری مێژووی مەزهەبی و ئاینیە.
 لەسەرەتای ئەم ساڵ سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كە سەربە ئیخوان موسلمین بوو،رەوتێكی تازەی دامەزراند و خۆی بەدوور گرت لەم رەوتە كۆنە ئیسلامیە. لە دواین پێشهات دەرچوونی عەمار حەكیم بوو لە ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عیراق و دامەزراندنی رەوتی حیكمەی نیشتمانی . بەیەك جار سێ‌ هەنگاوی نا خۆدوور خستنەوە لە پاشگری ئیسلامی و نەوەی كۆن و خۆگونجاندن لەگەڵ دەستەواژەی نوێ‌ بۆ ئەوەی یەكانگیربێت لەگەڵ سەردەم.
 لە كوردستان ساڵی 2009 بزووتنەوەی گۆڕان دامەزرا مۆدێلێكی تازەی حزبایەتی بوو، بەڵام لە ئێستادا ئەویش دەتوانین بڵێن لەیەك ئاست وەستاوە و توانای هەنگاوی داهێنەرانەی ئەوتۆی لێنابینری،لە ئێستادا زەروورەتی مێژووی بۆ حزبێكی وەكو یەكێتی ئەوە دەخوازێ‌ كە جورئەتی خۆ نوێكردنەوە بكات ،چونكە یەكێتی لە رابردوودا لەسەر ئەو رێتمە دامەزراوە و زۆر كەڕەتیش بەرگی خۆی گۆڕیوە بۆ نوێكردنەوه‌، وەك یەكخستنی باڵەكان لەیەك حزب و تێكەڵكردنەوەی رەوت و حزبی نزیك لە ئایدیای خۆی . بۆیە بۆ درێژەدان بە بونێكی سەردەمیانە و بە مۆدێكی نوێ و سەردەم، یەكێتی پێویستی بەم خۆ گونجاندنە هەیە،خۆی نوێ بكاتەوە لەگەڵ ئاستی بیركردنەوەی سەردەم خۆی بگونجێنێ‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP