وێستگەی مامۆستا مەحمود
وێستگەی مامۆستا مەحمود ‌ کوردستانی نوێ‌ 9/8/2017
به‌ شانازییه‌وه‌ كوردستانی نوێ، كوردستانی نوێكه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، ئه‌م دووتوێ تایبه‌تییه‌ی سێبه‌ر‌و سایه‌ ده‌كاته‌ دیارییه‌كی بچووك بۆ رێوڕه‌سمی یادی مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عززه‌ت، كه‌ ده‌كرێ رۆژی یاده‌كه‌ی، یادی سه‌رفرازی‌و شانازیش بێت بۆ هه‌موو زیندانیانی خۆڕاگر‌و به‌وره‌كانی سه‌بری ئه‌یوب له‌ به‌رامبه‌ر سته‌مكارانی به‌عسدا.
بۆ ئێمه‌ له‌ كوردستانی نوێ مامۆستا مه‌حمود هه‌ر مێژوونووس، رووناكبیر‌و كه‌سایه‌تییه‌ كوردپه‌روه‌ره‌ دیاره‌كه‌ی شاری كوردایه‌تی‌و شۆڕش، شاری سلێمانی نییه‌، بۆ ئێمه‌ مامۆستا مه‌حمود سه‌رنووسه‌ری قۆناغێكی گرنگی ره‌وتی رۆژنامه‌كه‌شمانه‌، قۆناغی ده‌یه‌ی دووه‌می ته‌مه‌نی كوردستانی نوێ كه‌ قۆناغی جێگیركردنی پره‌نسیپه‌ رووناكبیری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانه‌ به‌جۆرێك رۆژنامه‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌رده‌می پێویستی حزبییانه‌ی خۆناساندن تێپه‌ڕێنێ‌و ببێته‌ رۆژنامه‌یه‌كی گشتی نیشتمان. ئه‌و ره‌هه‌نده‌ هه‌ر به‌خاوه‌ن نه‌زه‌ران‌و رووناكبیرانی وه‌كو مامۆستا مه‌حمود ده‌كرا كه‌ مێژوونووس، رووناكبیر‌و كوڕی كایه‌ی سیاسه‌تی فراوانتره‌ له‌ حزبایه‌تی، ئه‌گه‌رچی  ئه‌و خۆشی حزبییه‌كی مولته‌زیم‌و به‌ئاگا بوو.
بۆ ئه‌‌و ئامانجه‌ مامۆستا مه‌حمود هه‌موو شاره‌زایی خۆی، هه‌موو سه‌نگی كارایی خۆی له‌ناو یه‌كێتی‌و بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و هه‌موو تۆڕی فراوانی په‌یوه‌ندی‌و ناسیاوی خۆی له‌ بواری رووناكبیری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشدا خسته‌ خزمه‌تی كوردستانی نوێ-وه‌.
له‌ قۆناغی دووه‌میشدا كوردستانی نوێ خۆی ناوبوو، ناوی مه‌حمودی مه‌لا عززه‌ت كوردستانی نوێی دره‌وشاوه‌تر كرد‌و رۆژنامه‌كه‌ی خسته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی به‌و نازناوه‌وه‌ لێپرسراوێتی سه‌رشانی خۆی وه‌كو رۆژنامه‌ی حزبێكی نیشتمانیی خاوه‌ن به‌رپرسیارێتی‌و خاوه‌ن دیدی كراوه‌‌و روون له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی سیاسه‌ت‌و رووناكبیری‌و ئه‌ركه‌كانی میدیا باشتر جێبه‌جێ بكات.
كوردستانی نوێكه‌ی سه‌رده‌می مامۆستا مه‌حمود له‌به‌ر ئه‌و سه‌نگه‌ ناوی په‌یداكرد كه‌ چۆنایه‌تی بوو با ماوه‌كه‌شی كه‌م بێت. به‌و مێژووه‌ كه‌مه‌ی سه‌رنووسه‌رێتییه‌وه‌، كوردستانی نوێ خۆی له‌ دره‌ختی ره‌گ ئاژۆی مێژوونووس‌و رووناكبیر‌و تێكۆشه‌رێكی وه‌كو مه‌حمودی مه‌لا عززه‌ت ئاڵاندووه‌ تا ئه‌و ده‌ورانه‌ بخاته‌ سه‌رباری ده‌وره‌ گه‌وره‌ نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و دیمه‌كراتییه‌كه‌ی خۆشی له‌ خزمه‌تی كوردی دوای راپه‌ڕین‌و كوردستانی نوێ-دا، به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ بڵێ له‌م وێستگه‌ بیست‌و شه‌ش ساڵییه‌ پڕ خزمه‌ته‌دا، ساڵانم له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌حمودیش هه‌یه‌.
یادی به‌خێر بێ‌و سێبه‌ر‌و سایه‌ی خزمه‌ته‌كانی‌و خه‌ونه‌كانی هه‌ر بمێنێ.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP