ئیعلامی كۆن و ئێستا
ئیعلامی كۆن و ئێستا ‌ شێرزاد شێخانی‌ 12/8/2017
لەو سەردەمانەدا، تەبعەن دیسان مەخسەدم سارانی پەنجاوشێست و حەفتاكانە، لەهەموو عیراقدا یەك ئیزاعەو یەك تەلەفزیۆن هەبوو، ئەویش لەبەغدا بوو، ئێستا بەس لەگەڕەكی عەنكاوە دا 28 رادیۆو 16 تەلەفزیۆن هەیە. ئەوجا ئەو ئیزاعەی بەغدایەش دەورەكی زۆر گەورەی هەبوو لەسیاسەتدا، وەكی ئێستا نەبوو حەمو رادیۆو تەلەفزیۆنی كوردستان باسی گەندەڵیو روبعە موچەی بكەن، حكومەتیش تەقەی سەری بێ! ئەو كاتی ئیزاعە زۆر موهیم بوو، بەخسوسی لەگۆڕینی نیزامی حوكم. چار پێنج زابت و عەریف و نائیب عەریف لەناو خۆیان رێكدەكەتن و بەمودەرەعەیەك دەچوونە سەر ئیزاعەی بەغداو داگیریان دەكردو بەیانی رەقەم یەكیان تێدا دەخیندەوەو ئینقلابی خۆیان رادەگەیاند. بەیانی دوەمیش قەراری ئیعدامكردنی هەرچی وەزیرو گزیرو كاربەدەستی پێش خۆیانبوو. ئێستا ئەگەر نیاز هه‌بی ئینقلاب بەسەر ئەو حوكمەتەیدا بكرێ نازانرێ كێهان ئیزاعەو تەلەفزیۆن بگیرێ، چونكی ئەگەر تەلەفزیۆنی روداوو بگیرێ كەناڵی بیستوچار دێتە مەیدان، رادیۆی دەنگی كوردستان بگرین، رادیۆی لقی دوو دێتە دەنگ، ئیشەكە وا زەحمەت بووە پیاو ناتانی دو سێ ئینقلابیش بكا بەشك و ئەو سیستەمی پاشەكەفتە  بگۆڕی. لەحەموشی خۆشتر ئەوەیە دەسەرات دەچتە وراتانی ئەوروپاو فرمێسك دەڕێژی دەرێ پەرلەمان ئینقلابی لەسەرم كردیە!. پەرلەمان نە دەبابەی هەیە نە تەیارەو نائیب عەریفیشی نیە كەچی تۆمەتبار دەكرێ بە ئینقلابی عەسكەری!!. ما عەلینا با بێمەوە سەر مەوزوعی ئیعلامی ئەو سەردەمە. لە سینەماكان وەختی خۆی پێش دەستپێكردنی فلیمەكان هەندەك دیعایە دەكرا لۆ حكومەت، ئەو زەمان حزبی بەعس تازە هاتبووە سەر حوكم و ئەحمەد حەسەن بەكر رەئیسی جمهوری بوو. ئەوجا لەگەر دەستپێكردنی فلیمەكان هەندەك دیعایە پیشان دەدران، وەكی ئەوەی بەكر مەكتەبەكی كردیتەوە یان سەردانی فلانە پرۆژەی كردیە، ئەوجا لەگەر دەركەتنی بەكر دەبایە ئەوانەی چونە سینەما لۆ دیتنی داراسینغ و هەرقەل و فەرید ئەترەش هەستنە سەرپێ و چەپرە لێدەن. نوكتەیەك هەیە دەرێ رۆژەكیان ئەحمەد حەسەن بەكر خۆی گۆڕیبوو بەدزی هاتبووە ناو بازارو گۆتی بابزانم وەزعی میللەتەكەم كوەو كوونیە. كە دێتە بازار دەچتە سینەماو دادەنیشی. كە فلیم دەست پێدەكا دیعایەی ئەحمەد حەسەن بەكر دێتە سەر شاشەو خەركی دەست دەكەن بە چەپرە لێدان و بەكریش هیچ ناكا، لەتەنیشتیەوە كابرایەك نوقورچە كی لێدەداو دەرێ» كوڕی كەر چەپرە لێدە ئەگینا دەتبەنە دائیرەی ئەمن خازوقت تێ دەبڕن. ئاخر ئەو كاتی رادیۆو تەلەفزیۆن وجەریدەش حەموی دیعایە بوو لۆ بەكرو سەدام. لەسارانی هەشتاكانیشدا كە زەمانی شەڕی عیراقو ئێران بوو، یەك تەلەفزیۆن هەبوو ئەویش سەدام داگییری كردبوو بە ئامان و زەمان بەجێی نەدەهێشت، بەناوی مەراسیمی نۆت شەجاعە رۆژانە چارپێنج سەعات شاشەی بەرنەدەدا، كە دەبووە سەعات دوازدەی شەو موزیعەكە دەهاتو دەیگۆت( الی هنا تنتهی برامجنا شەوتان شاد) لۆ سبەینیش عەینەن تاسو عەینەن حەمام! خوا رەحمی كردیە سەرۆكی مە ئەو عادەتەی نیە نۆتی شەجاعە بداتە قائیدە عەسكەرییەكانی شەنگال، هەر لەناو حزبەكەی خۆیدا پلەیان بەرز دەكاتەوە! ئەو زەمان بەس دەورەت ئیعلامی هەبوو وەكی جەریدەو رادیۆو تەلەفزیۆن، ئێستاكێ حەمەی كوڕم و سەعەی كوڕی فەتاح بەقارو شاگردی چایخانەكانیش حەمو وەسائیلی ئیعلامیان هەیە، خۆیان خاوەن ئیمتیازی جەریدەن و مودیری تەلەفزیۆن و موزیعی رادیۆو موخریجی ئەفلام و حەمو شتەكن بەو فەیسبوكەوە. دەتانن وەكی جەریدە چییان بوێ لەسەر لاپەڕەی خۆیان بینوسن و براوی بكەنەوە، رای خۆیان لەسەر كێشەی كۆریاو ئەمریكاش دەرببڕن. ئەگەر حەزیان كرد خیتابی سیاسیش بدەن لایفەكە دەكەنەوەو بەسەعات قسە دەكەن و كەس نارێ لەسەرچاوت دوو برۆیە، ره‌خنەی توندیش لەحكومەت دەگرن. ئەوەش ماروێرانییە لۆ حكومەت چونكە نازانی بەكێ رابگاو قۆڵبەستی بكاو بیباتە حەپسخانەكانی محەتە، ئاخر وەكی دەرێن  دونیا دەوران دەورانە بەگم.. باقی وەلسەلام.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP