بینینی دەنگ ‌ 12/8/2017
ئاران عەلی
دەنگ شتێکە  گوێمان لێ دەبێت بەڵام نابینرێت، دوو گوێمان هەیە بۆ ئەوەی دەنگی پێ ببیستین، بەڵام چۆنە ئەگەر بتوانی دەنگی خۆت ببینیت؟ ئایا لە بنچینەدا دەتوانرێت ببینرێت؟ بتوانی دەنگی خۆت ببینیت شتێکی نامۆیە و زۆریش ئەستەمە. بەڵام «بین ئەندروود» ئەو رێسایەی شکاند و ئاسۆیەکی نوێی بۆ زانست کردەوە، بۆ دۆزینەوەی چارەیەکی تاقیکراوە بۆ ئەوانەی یەک لە هەستەکانیان لە دەستداوە، وەک بینین، هیوایەک بە نابینایان بدات بەشێوەیەکی سروشتی بژین بەبێ ئەوەی پێویستییان بە کەسێکی یارمەتیدەر بێت یان گۆچانێک بێت. « بن ئەندروود» لە سێ ساڵییەوە چاوی لەدەستداوە، بە هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجەوە چاویان دەرهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژیانێکی زۆر سروشتی بەسەر دەبات، یاری باسکە دەکات و بە لێزانییەوە ماتۆ لێدەخوڕێت و یاری کاراتێ دەکات، وێڕای ئەوەی چیرۆکی خەیاڵی زانستی دەنوسێت. چۆن بین توانی ئەو هەموو شتە بکات؟ ئەندروود بە یارمەتی دایک و براکانی راهێنانی لەسەر بەکارهێنانی سەدای دەنگ کرد بۆ دیاریکردنی شوێن و جوڵەکردن لە ناوچە جیاجیاکانی دەوروبەری، بەبێ هاوکاری سەگی راهێنراو، یان گۆچانیک یان تەنانەت بەبێ ئەوەی دەستی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی هەست بە شتەکانی دەوروبەری بکات، بەتەواوی پشتی بە دەنگی بەستووە. هەندێک دەنگی دەردەکرد، ئەو دەنگانە بەر شتەکانی دەوروبەری دەکەوتن و بۆی دەگەڕایەوە و گوێی لێ دەبووو، ئەو گەڕانەوەی دەنگە بیرۆکەیەکی تەواوی لەسەر شتەکانی دەوروبەری، سروشتی شتەکان چین چەند لێی دوورن، زۆر بەوردی زانیارییەکانی پێ دەگەیشت، کە رێژەی راستی ئەو زانیارییانەی پێی دەگەیشت نزیکەی ٩٠% بوو. « بین ئەندروود» تاکە کەس بوو لەسەر ئەم هەسارەیە لە بتوانێ لەڕێی سەدای دەنگییەوە ببینێت. بەڵام قەدەر ماوەی زۆری پێ نەدا، جارێکی تر دووجاری شێرپەنجە بووەوە و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا وەفاتی کرد. ئەم چیرۆکە هانی توێژەرانی دا بۆ ئەوەی دیزاینی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری بکەن  بە ناوی «ڤۆیس»، کە هەڵدەستێ بە وەرگێڕانی زانیارییە بینراوەکان بۆ دەنگ، ئەو دەنگانە وەک نۆتەی مۆسیقی وان لەڕووی لەرینەوە و گۆرینییەوە، ئەم داهێنانە بەشێکە لەوەی پێی دەگوترێت»گۆڕینی هەست» بۆ ئەوەی گوێ شوێنی چاو بگرێتەوە. هەوڵی تری نوێ هەیە کە رێگە بە نابینایان دەدات لەڕێی دەست لێدانەوە بینن. هەندێک ئاژەڵ و کرم توانای بینینی دەنگیان هەیە، وەک شەشمەکوێرە و دۆلفین و سیسرک، هەندێک قرتەقرت دەکەن بەدوایدا پێچەوانەکەی وەردەگرنەوە، لێوەی وێنەیەک دروست دەبێت، بەهۆیەوە ئەتوانن لە تاریکی شەودا بفڕن وەک شەمشەمەکوێرە و نێچیری خۆی بگرێت ئەگەر چەند میلێکیش لێوەی دوور بێت وەک چۆن دۆلفیەکان ئەیکەن. بەڵام زۆر قورسە مرۆڤ بتوانێ بەو ئاستە بگات، چونکە هێشتا لە دەرەوەی توانای مرۆییدایە، جگە لەوەی ئەگەر ناچار بووین بەهۆی لەدەستدانی یەکێکیانەوە بەوەیتری بگۆڕینەوە، گرنگ راهێنانی خۆمانە لەسەر بەکارهێنانی هەندێکی هێزە شاراوەکانمان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP