كاری ناچارییە كە دەبێ‌ بیڵێمەوە
گوڵەوەچنی كاری ناچارییە كە دەبێ‌ بیڵێمەوە ‌ مسته‌فا ساڵح كه‌ریم‌ 16/8/2017
(54)

* وەك لە ئەڵقەی پێشوودا ڕوونم كردەوە، بەندە غەدرم لە گۆشەی ((گوڵەوەچنی))كرد، دوای ڕووداوەكەی کۆنگرەی پاریس و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی سەندیكای كوردستان لەلایەن نەقابەی بەغداوە بۆ نووسینی چەند ئەڵقەیەكی پەیوەندیدار بە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانەوە، ستونەكەم خواست، بەڵام كاك كاروان ئەنوەر وتەنی ((بەحەوسەڵەو تاقەتێكی بێ‌ وێنەوە ژمارە (53)ی تێپەڕاند)) بۆیە هەرچەندە گۆشەی (گوڵەوەچنی) تایبەتمەندێتی خۆی هەیە بەڵام بەشێوەیەكی كاتی لەسەر سەرەتاو گەشەكردن و ڕێبازو چالاكیەكانی سەندیكا بەردەوام دەبم تا ئەوانەی بەلامەوە گرنگن بیان نووسم ئەوسا بێگومان گۆشەکە سروشتی خۆی وەردەگرێتەوە.
* برای بەڕێزم كاك كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكا ناچارم دەكات كە جارێكی تریش ئەو قەوانەی ژمارە (51) و(52) لێ‌ بدەمەوە، ئەمەیان بۆ بەرچاو ڕوونی ئەو خوێنەرانەیە كە ئەو دوو ئەڵقەیەیان نەبینیوەو تەنیا وەڵامەكەی كاك كاروانیان بەرچاو كەوتوە.
* وەك لەوەوبەر باسم كردبوو كاك لوقمان، نوێنەری حزبی شیوعی لە لقی سلێمانی سەندیكا، نامیلكەیەكی دەربارەی گەشتێكیان بۆ وڵاتی ئێران نوسیبوو، نووسەر چاوی لە حەقیقەت نوقاندبوو، وەك دەڵێن تفەنگی بە تاریكیەوە نابوو، نوسیبووی ((یەكەم گەشتی ڕۆژنامەوانیە لەم شێوە، كە پێشتر گەشتەكانی لەم جۆرە تەنها لە سنووری نەقیب و جێگرو ئەنجومەنی سەندیكا چەقی بەستبوو))، لە پێشەكی نامیلكەكەدا سكرتێری لق كاك كاروان ئەنوەریش بێ‌ سێ‌ و دوو كردن نوسیویەتی ((ئەمە یەكەم گەشتە كە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان توانیبێتی كەسانێك بباتە دەرەوەی هەرێم كە ئەو كەسانە ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیكا نەبن)).
* بەندەش بەو سیفەتەی لە دوو خولی سەندیكادا بە شانازیەوە جێگری نەقیب بووم و لەنزیكەوە ئاگاداری هەموو كارو چالاكیەكی سەندیكا بووم، ئەو پلارانەم بە تانەیەكی ناڕەوا زانی كە لە ئێمەی ئەدەن و دەیانەوێ‌ وا لە ڕۆژنامەنووسان بگەیەنن كە هەر ئەوان بوون توانیویانە ئەو جۆرە گەشتە بكەن، منیش بە بەڵگەوە ناوی هەموو ئەو كەسانەم ڕیزبەند كرد كە ئەندامی ئەنجومەنیش نەبوون و بەشداریی گەشت و سیمینارو وورك شۆپ و تەنانەت كۆنگرەشیان كردوە، دیارترینیان گەشتێكی هاوشێوەی ئەم گەشتەی لقی سلێمانی بوو بۆ ئێران كە شەش ڕۆژنامەنووس بەشداریی گەشتەكەمان بوون و هیچ كامێكیشیان ئەندامی ئەنجومەن نەبوون.
* كاك كاروان لەو وەڵامەدا كە بۆ گوڵەوەچنی ناردوە دوورو نزیك بەلای ئەو مەسەلەیەدا ناچێ‌ و نایەوێ‌ دان بەو هەڵەیەی خۆیاندا بنێ‌، بەڵكو (5)بابەتی تازەی وروژاندوە، كە لەمەودوا لە زنجیرەی ئەم نوسینانەدا حەقیقەتەكان وەك (گەشتەكە) دەخەینە پێش چاوی خوێنەران و بەتایبەتی ڕۆژنامەنووسان تا بزانرێ‌ ئێمە چیمان كردوەو ئەمان چی دەكەن؟


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP