یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا ( الاتحاد الاوروبی‌ – European Union)
یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا ( الاتحاد الاوروبی‌ – European Union) ‌ محه‌مه‌د مێرگه‌سۆری‌ 16/8/2017
ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ووڵاتی‌ ئه‌وروپای‌ رۆژئاوای‌ تێدا كۆبوونه‌ته‌وه‌. له‌سه‌ر چه‌ند بوار و لایه‌نێك هاریكاری‌ و پاڵپشتی‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن و كاروهه‌وڵه‌كانیان هاوبه‌شن. وه‌ك بازاری‌ هاوبه‌ش تا ده‌گاته‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌روه‌ك له‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌ و بڕواننامه‌ و دۆسێی‌ تاوانیش هاوبه‌شن. هاوكاری‌ نێوان ئه‌ندامانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌سه‌ر سێ‌ پایه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ بنیاتنراوه‌: 1- كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌وروپی‌ «كه‌ دامه‌زراوه‌یی‌ سه‌ره‌وو نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ – فوقومیه‌ دائه‌نرێت» . 2- سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ و ئاسایشی‌ هاوبه‌ش. 3- كاری‌ هاوبه‌ش له‌ بواری‌ دادوه‌ری‌ و كاروباره‌ ناوخۆیی‌ و خۆجێیه‌تی‌.
دامه‌زراندنی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا وه‌ك رێكخراوێكی‌ دامه‌زراو، ده‌گرێته‌وه‌ بۆ تشرینی‌ دووه‌می‌ 1993، دوای‌ واژۆكردنی‌ په‌یماننامه‌ی‌ ماسترێخت (Maastricht). ئه‌و یه‌كێتیه‌ له‌ ئێستادا، له‌ (28) ئه‌ندام یان ده‌وڵه‌ت پێكهاتووه‌، كه‌ به‌ 24 زمانی‌ جیایان هه‌یه‌. سه‌ره‌تا له‌ 6 ده‌وڵه‌ت ده‌سپێشكه‌ر بوون له‌ دروستكردن و پێكهێنانی‌ ئه‌و یه‌كێتیه‌، كه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش بریتی‌ بوون له‌ : به‌لژیكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، لۆكسمه‌مبۆرگ، هۆڵه‌ندا. بیرۆكه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ ئه‌و یه‌كێتیه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 1951، كه‌ له‌و ساڵه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی‌ ووڵاتانی‌ به‌رهه‌مهێنی‌ خه‌ڵوز و ئاسن له‌ نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی‌ ئه‌وروپای‌ رۆژئاوا پێكهێنرا. پاشان له‌ساڵی‌ 1973 هه‌ر یه‌ك له‌ ووڵاتانی‌ دانیمارك وكۆماری‌ ئیرله‌نداو شانشینی‌ یه‌كگرتوو چوونه‌ پاڵ ووڵاتانی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا. ساڵی‌ 1981 یۆنان و له‌ ساڵی‌ 1986 پورتوگاڵ و ئیسپانیا بوونه‌ ئه‌ندام. له‌ ساڵی‌ 1995 ده‌رگای‌ ئه‌و یه‌كێتیه‌ به‌رووی‌ ووڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ ووڵاتانی‌ رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌وروپا كرایه‌وه‌ و هه‌ر یه‌ك له‌ ووڵاتانی‌ نه‌مسا و فیله‌ندا و سوید بوونه‌ خێزانی‌ ئه‌و یه‌كێتیه‌.  
كاروانی‌ ئه‌و دروستبوون و پێكهێنانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌، چه‌ند رێكه‌وتننامه‌ و په‌یماننامه‌ی‌ به‌خۆوه‌ بینیووه‌. وه‌ك
- په‌یماننامه‌ی‌ رۆما (معاهده‌ روما ) له‌ ساڵی‌ (1958) : به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین په‌یماننامه‌كان دائه‌نرێت، كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ ، بنه‌ماو پڕه‌نسیپه‌كانی‌ ئازادی‌ كار و بازرگانی‌ و گواستنه‌وه‌ی‌ دراو و خزمه‌تگوزاری‌ و سه‌رمایه‌ دارێژران.  هه‌روه‌ك میكانیزم و رێوشوێنه‌كانی‌ بناغه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ و داموده‌زگا دامه‌زراوه‌ییه‌كان دانرا، وه‌ك دادگای‌ دادی‌ ئه‌وروپی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران،  كۆمسیۆنی‌ ئه‌وروپا، یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا. ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ سه‌روونیشتمانیه‌ و حكومیه‌. كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و كاری‌ یاسایی‌ له‌وباره‌وه‌ دیاری‌ كرد. 
- یاسای‌ ئه‌وروپای‌ یه‌كگرتوو یان یه‌ك ئه‌وروپا (القانون اڵ‌وروبی‌ الواحد) له‌ساڵی‌ (1987): ئه‌و یاسایه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ هێنانه‌دی‌ یه‌كبازاری‌ و بازارته‌واوكاری بوو، له‌پێناو دروستكردنی‌ رێكخراو و ده‌زگای‌ گونجاو و دامه‌زراو، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ چاوپۆشی و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری‌ دارایی‌ و دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ و زامنكردنه‌وه‌ هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه‌ بۆ یه‌كخستنی‌ هه‌موو داموده‌زگاكانی‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ بێته‌ڵ و ته‌ڵدار و له‌گه‌ڵ ئاسایشی‌ خۆراك و پێوه‌ره‌ ته‌كنیكیه‌كان بوو.
- په‌یماننامه‌ی‌ ماسترێخت ( معاهده‌ ماستریخت) له‌ ساڵی‌ (1992): ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ به‌ بنه‌مای‌ چه‌سپاندنی‌ یه‌ك دراوی‌ و یه‌كسیاسه‌تی‌ سیسیۆلۆجی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا دائه‌نرێت. به‌شێكی‌ زۆری‌ ووڵاتانی‌ ئه‌ندام واژۆیان له‌سه‌ر كرد. فه‌ره‌نسا و دانیمارك نارازی‌ بوون و بریتانیاش بۆ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ نه‌چووه‌ ناو په‌یماننامه‌كه‌. به‌شێك له‌و تێبینی‌ و سه‌ره‌نجانه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ هه‌بوون، په‌یوه‌ندی‌ به‌ یه‌كدراوی‌ هه‌بوو، ئه‌ویش بۆ ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو و میكانیزمه‌كانی‌ گۆڕینه‌وه‌ و نرخ و ...هتد، هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگه‌كانی‌ به‌رده‌م سیاسه‌تی‌ ئابووری‌ یه‌كێتیه‌كه‌. دواتر به‌شێكی‌ زۆری‌ ووڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا سیاسه‌تی‌ یه‌كدراویان قبوڵ كرد و دراوی‌ یورۆ –EURO ) به‌كارهێنا. به‌پێی‌ مه‌رجه‌كانی‌ « پێویسته‌ ووڵاتانی‌ ئه‌ندام پارێزگاری‌ له‌ رێژه‌ی‌ قه‌رزی‌ دیاریكراو، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می‌ داهاتی‌ نیشتمانی‌ بكه‌. هه‌روه‌ك ده‌بێ‌ پارێزگاری‌ له‌ رێژه‌ی‌ كورتهێنان و ئاستی‌ رێژه‌ی‌ داهاتی‌ نیشتمانی‌ و رێژه‌ی‌ هه‌ڵئاوسان بكه‌ن».
دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ رێكخراوی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا، بریتین له‌: په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا، ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌وروپا یا ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا، ئه‌نجومه‌نی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا، كۆمسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا، دادگای‌ دادی‌ ئه‌وروپا.  


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP