له‌ نێوان وه‌همی وه‌حده‌ و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی
تیرۆژ له‌ نێوان وه‌همی وه‌حده‌ و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی ‌ سه‌ربه‌ست جیهاد‌ 16/8/2017
 ده‌رفه‌تی زۆر بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و له‌گه‌ڵ ده‌رو جیران و له‌گه‌ڵ دۆست و نه‌یار له‌ئارادایه‌، حاشا له‌وه‌ ناكرێ دانوستاندن بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاسانی قبوڵ ناكرێ ، به‌ڵام كاری نه‌كرده‌ش نییه‌.
 گه‌لی ئێمه‌ دۆزێكی ره‌وا و داواكاریه‌كی قانونی و ئینسانی و دیموكراتیكی هه‌یه‌ ، بۆ عیراقی ئه‌مڕۆ و بۆ ئقلیم و جیهانیش ره‌تكردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی مه‌تله‌بی سه‌ربه‌خۆیی قورسه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا گڕووگرتن و بیانگه‌داتاشین و ترساندن و ئیرغامكردن و فریودان و ته‌مه‌ع وه‌به‌رنان  هاسانه‌.
 سه‌رباری ئه‌وه‌ش رێگای دانوستاندن له‌و به‌ستێنه‌دا دژوار و پڕ له‌ هه‌ڵه‌ته‌، هه‌ڵبه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عیراق و نوخبه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ هه‌موان قورستره‌، نه‌ به‌ ته‌نیا به‌ هۆی وه‌ی كرده‌كه‌ راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ووڵاتی عیراقه‌ ، به‌ڵكو له‌سه‌رینی ته‌وه‌هومی پیرۆزی یه‌كیه‌تی خاك و گه‌لی عیراق و گرێدانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و مان و نه‌مانی نیشتمان  به‌ گره‌وی مانه‌وه‌ و ترازانه‌وه‌.
 به‌شی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی نوخبه‌ی سیاسی و دوای ئه‌وانیش دانیشتوانی عیراق به‌ وه‌همی قودسیه‌تی یه‌كگرتووی خاك و گه‌ل گۆش كراون، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی مانه‌وه‌ و شكۆ و گه‌وره‌یی عیراق له‌ وه‌حده‌تی ووڵاتدا ده‌بینن و زه‌بوونی و شكست و له‌ ناوچوونی له‌ پارچه‌ بوونیدا .
 ریشه‌ی ئه‌و ته‌وه‌هومه‌ له‌ قووڵایی دروستبوونی وڵات و ده‌وڵه‌تی عیراقدایه‌، له‌ سه‌رده‌مانی جیاواز و پڕ له‌ نه‌وه‌سانی پاشایه‌تی و جمهوریه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت، وه‌حده‌ی عیراق ئامانج و دروشمی سه‌ره‌كی ته‌قریبه‌ن هه‌موو حزبه‌ سیاسیه‌كانی عیراق بووه‌ به‌ دینی و نیشتمانی و دیموكراته‌وه‌، ده‌ستمایه‌ی جۆشدانی كووره‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و فاشیزم بووه‌به‌ ملێونانی مه‌سحور كردووه‌ و جه‌زبی كردوونه‌ بۆ نێو توونی شه‌ڕ و بوغز و كه‌راهیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، دوای رووخانی دیكتاتۆریه‌تیش قووه‌تی ئه‌و وه‌همه‌ له‌ كه‌م و كاسی نه‌داوه‌ و هێشتا شنگ و ووزه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه‌  هه‌ر ئانه‌ بۆ  خۆشكردنی ئاگری رقی نه‌ته‌ وه‌په‌رستی وه‌به‌ر بهێندرێ . جا داواكاری سه‌ربه‌خۆیی راسته‌وراست له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌همه‌ ده‌رگیر ده‌بێ و ده‌راوی ووتوێژ لێخن ده‌كا .
 سه‌باره‌ت به‌ ده‌رو جیرانیش مه‌سه‌له‌كه‌ وا ئاسان قووت نادرێ، به‌ڵام به‌ دژواری عیراقیش نییه‌، هه‌رێمی ئێمه‌ وه‌ك جاران بێده‌سه‌ڵات و ده‌ستكورنییه‌، بایی ئه‌وه‌نده‌ قورسایی سیاسی و توانستی سه‌ربازی و ئابووریمان هه‌یه‌ ، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌نگمان دلێر بێ . له‌وێش دپلۆماتیه‌تی ئێمه‌ دیسانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێویستی پاراستنی یه‌كیه‌تی خاكی عیراق رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌ و بۆ وه‌نه‌گرتن و گوێ نه‌گرتنیش هه‌ر بیانگه‌ زۆرن .
بۆ جیهانی ئازاد ، گه‌یاندنی په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی زه‌حمه‌ت نیه‌ ، به‌ڵام وه‌رگرتن و گوێ لێگرتنی دژواره‌. هێشتا عورفی دپلۆماتی رێگا نادا راسته‌وخۆ ته‌ده‌خول له‌ كاروباری ناوخۆی ووڵاتی خاوه‌ن سیاده‌ بكرێ .
 له‌ به‌رامبه‌ر وه‌همی پیرۆزی یه‌كیه‌تی خاكی عیراق ، گه‌لی ئێمه‌ به‌ پتر له‌ سه‌ده‌یه‌ك خه‌بات و ده‌ریایه‌ك له‌ قوربانیدان ، مفاوه‌زاتی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كا، له‌ هه‌لومه‌رجی كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی جیهانی دژی داعش و ئه‌و گۆڕانه‌ حه‌تمیانه‌ی له‌ سایه‌ی ده‌ركه‌وتن و ئاوابوونی خۆری خه‌لافه‌ته‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێن ، گه‌لی ئێمه‌ له‌‌ سه‌رده‌می گڵۆباڵیزه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و دیمۆكراسیه‌ت و كرانه‌وه‌دا ، خه‌ریكی به‌دیهێنانی خه‌ونی له‌ مێژینه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌،  سروشتیه‌ له‌گه‌ڵ ته‌وه‌هومی له‌و جۆره‌ و ده‌یان بڕو بیانووی داتاشراو ته‌صادوم بكا ، مه‌حاڵیش نیه‌ به‌ ئاواتی له‌ مێژینه‌ی بگا .
 رێسای دپلۆماتیه‌ت وایه‌ ، هه‌موو كارێك به‌ نه‌تیجه‌كه‌ی كێشانه‌ ده‌كرێ ، وه‌فدی مه‌ له‌ به‌غدایه‌ و خه‌ریكی روونكردنه‌وه‌ و تێگه‌یاندنی سه‌رده‌مدارانی عیراقه‌ له‌ نیاز و داخوازی گه‌له‌كه‌مان ، سه‌رۆك وه‌زیرانیان دیتووه‌ و به‌ ته‌مان لایه‌نی دیكه‌ش ببین ، سه‌ختترین كاریان ئه‌وه‌یه‌ چۆن ده‌كارێن نه‌ختێك له‌ ته‌مومژی وه‌همی قودسیه‌تی یه‌كیه‌تی عیراق بڕه‌وێننه‌وه‌ . 
هه‌ر ته‌نكه‌ ته‌مێك له‌و ته‌متومانه‌ ئه‌ستووره‌ بڕه‌وێته‌وه‌ به‌ بردنه‌وه‌ حیسابه‌ .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP