پەیوەندییەكانی ئەمریكاو توركیا بەرەو كوێ‌ ؟
دەر و دراوسێ پەیوەندییەكانی ئەمریكاو توركیا بەرەو كوێ‌ ؟ ‌ بورهان شێخ ڕەئوف‌ 20/8/2017
ئەگەر ساڵی پار شاهیدی داڕمان و هەرەسی پەیوەندییەكانی ئەوروپاو توركیا بووین بە تایبەتی دوای كودەتا شكستخواردووەكەی 15 تەمووز 2016 كە ئەردۆگان زۆرێك لەوڵاتانی تۆمەتبار دەكرد بە پشتیوانی و نەخشەكێشانی , وا ئێستا دەبینین حكومەتەكەی ئاكەپە لە دروشمی زیرۆپرۆبلمەوە بووەتە فوول پرۆبلم نەك لە ناوخۆی وڵاتەكەی و دراوسێكانی بەڵكو لە گەڵ ئەوروپا و ئەمریكاش بە قۆناغێكی هەستیارو ژانێكی قورسدا تێپەڕ دەبێت پەیوەندییەكانیان .
بەڵێ‌ ئەوەی مایەی نیگەرانی و خەمباریە بۆ توركیا و ئەردۆگان لێدوانەكانی نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا برێت ماككۆرگە بۆ شەڕی تیرۆر كە وتبووی توركیا یارمەتی و كۆمەكی ئەو گروپ و ڕێكخراوە تیرۆریستیانە دەكان كە نزیكن لە ڕێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەوەلە ئەدلب .
ئەمە لە كاتێكدایە كە توركیا ئەو لێدوانانەی ماككۆرگ وا دەخوێنێتەوە و ڕۆژنامەو ماڵپەڕە توركیەكانی نزیك لە ئەردۆگانیش والێكی دەدەنەوە كە ئەمە هەوڵ و هەنگاو نانی ئیدارەی ئەمریكایە بۆ ناونووسكردنی توركیا لەسەر لیستی تیرۆر واتا ئەو سحرەی كە ساڵانێكە ئەردۆگان و حكومەتەكەی دەیانەوێت بەسەر ڕۆژئاوای كوردستان و شەڕڤانان و یەكینەكانی پاراستنی گەلی دا  بسەپێنن ئێستا بەسەر خۆیاندا دەشكێتەوە و ئەو پەندە كوردییەیان بەسەردا جێبەجێ‌ دەكرێت كە دەڵێت: گه‌ر چاڵ بۆیه‌کێک هه‌ڵبکه‌نیت، خۆتی تێده‌که‌ویت. 
لەلایەكی ترەو ڕۆژنامەو ماڵپەڕە توركیەكانی نزیك لە ئەردۆگان ترسی زۆر و  نیگەرانی خۆیان ناشارنەوە لە تێكچوون و شڵەژانی دۆخی پەیوەندییەكانیان 
لەگەڵ ئەمریكا و دەڵێن ئەگەر زۆر بە هۆشیاری و بەرپرسیارێتیەوە كارنەكرێت ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە تەواو پەیوەندییەكانمان هەرەس بهێنێت .
بەڵێ‌ ئەوەی زیاتر توركیای نیگەران كردوووە كۆمەك و هاریكارییە فراوان و هەمە چەشنە سەربازی یەكانی ئەمریكایە بۆ شەڕڤانانی كورد لە باكووری سوریا كە توركیا بە باڵی سوریای pkk  ئەژماریان دەكات و كە لە لیستی تیرۆردان و بە مەترسی گەورەو ڕاستەقینەیان دەزانێت بۆ سەر ئاسایش و یەكپارچەیی خاكەكەی هەرچەندە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) دڵنییایی تەواو پێداون لەسەر جۆری چەكەكان و بەكارهێنانی .
بەڵام توركەكان لەو بڕوایەدان پڕچەككردنی كورد لە سەر سنوورەكانی باشووری وڵاتەكەیان لە ئەندازەی پێویستی خۆی زیاترە گوێ‌ نەگرتنی ئەمریكا لە مەترسی و نیگەرانیەكانیان لە خواست و هیوای كورد بۆ پێكهێنانی قەوارەیەكی كوردی تر وەكو باشووری كوردستان لە عێراق لە باكوری سوریا پەیوەندییەكانی ئەمریكاو توركیا بەرەو هەڵدێر و داڕمان دەبات سەرەڕای ئەوەی كە هاوپەیمانی دێرینی چەندین ساڵەو لە پەیمانی ناتۆ .
فاكتەری مەترسیەكانی توركیا 
ئەوەی زیاتر توركیای ناڕەحەت و نیگەران كردووە ئەو كۆمەك و هاریكارییە فراوانانەیە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتوونەتە دەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات كە زۆرینەو بڕبڕەی پشتی لە كورد پێكدێت، هەروەكو ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاوی كردووتەوە زیاتر لە112 بارهەڵگرن كە لە عیراقەوە چەكو پێداویستی سەربازییان گواستۆتەوە بۆ سوریا و پێشتریش 909 بارهەڵگری تریان بۆ ناردوون كە بەهەمووی زیاتر لە 1000 بارهەڵگرە .
وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش ئەوەی ئاشكرا كردووە ئەو چەكانەی كە نێرراون بریتین لە 12000 كلاشنكۆفی (AK47)و 6هەزار تفەنگی ئۆتۆماتیكی و 3500 ڕەشاشی ئۆتۆماتیكی و 3هەزار RPG ئەمریكی و 1000 ڕۆكێت وەشێنی (at4 ) ئەمریكی و (SPG9 ) ڕوسی دژەتانك 235 هاوەن 100 قەناسەو 450 دووربینی شەو و 150 دوربینی تیشكی ژێر سوور.
توركیا دەترسێت هەموو ئەو چەكانە ببنە مایەی زیانو قوربانی زۆر بۆ هێزەكانی كە بە تەمایە لە داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی شمشێری فورات جێبەجێ‌ بكات دژ بە كانتۆنەكانی عەفرین و دەوروبەری .
لەلایەكی ترەوە هەندێ‌ سەرچاوەی تر باس لەوە دەكەن كە كە تانك و هەمەر و ڕۆكێتی دژەتانكی زۆر ڕادەستی  یەكینەكانی پاراستنی گەلی  كوردی كراوان هەرچەندە پنتاگۆن ئەوانەی بە فەرمی ڕەت كردۆتەوە بەڵام سیاسیەكانی توركیا ترس و لەرزی گەورەیان  لێهاتووەو ئەمە بە مەترسیەكی زۆر گەورە بۆ سەر ئاسایشی ئایندەی وڵاتەكەیان دەبینن.
كاردانەوەی توركیا 
هەرچەندە ئەردۆگان هەوڵی دا ترەمپ و ئیدارەی نوێ‌ ی ئەمریكا قایل بكات كە كۆمەك و هاریكاری كورد نەكات بەڵام نەیانتوانی چونكە ڕێكخراوی و دیسپلینی ئەو هێزانە لە شەڕی تیرۆردا ئەمریكیەكانی گەیاندە ئەو بڕواییەی كەئەمانە باشترین و لێهاتووترین هاوپەیمانن لە شەڕی تیرۆردا بۆیە ئێستا توركیا لە هەوڵی دروستكردنی هاوپەیمانێتیەكی چوار قۆڵیە لە گەڵ ڕوسیاو ئێران و ڕژێمی ئەسەد دژ بە ئەمریكا و پەیەدە و لە هەمان كاتدا لە دوای كێشانەوەی ڕۆكێتەكانی پاتریۆت هاوپەیمانی ناتۆ لە توركیا خەریكی كڕین وبە دەستهێنانی سیستمی بەرگری  S4OO  ڕوسیە .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP