بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ (الانتشار النووی- Nuclear Proliferation)
بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ (الانتشار النووی- Nuclear Proliferation) ‌ محه‌مه‌د مێرگه‌سۆری‌ 23/8/2017
له‌ ئایاری‌ ساڵی‌ 1998دا، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی‌ هندستان و پاكستان، چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌تۆمیان ئه‌نجامدا، كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌و دوو ووڵاته‌ بووه‌ هۆی‌ كێبركێ و په‌ره‌سه‌ندنی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ و زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی‌. مه‌به‌ست له‌و چه‌مكه‌، واته‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌ناو ئه‌و ووڵاتانه‌ی‌، كه‌ تا پێش ساڵی‌ 1968، خاوه‌نی‌ ئه‌و چه‌كه‌ بوون، ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ باسه‌، له‌و ساڵه‌دا په‌یماننامه‌ی‌ رێگری‌ كردن و بڵاوه‌پێنه‌كردنی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ واژۆ كراوه‌.  تا ده‌گاته‌ تاقیكردانه‌وه‌كانی‌ هندستان و پاكستان، له‌وه‌ پێشتر وله‌ قۆناغه‌كانی‌ دواتریش، هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سنورداركردن و رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ تاراده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بوون و ئاستی‌ په‌ره‌سه‌ندنی‌ ئه‌و چه‌كه‌یان كه‌م كردۆته‌وه‌ و له‌ سنورێكی‌ جوگرافیدا هێشتویانه‌ته‌وه‌. ته‌نانه‌ت له‌ ساڵی‌ 1996 واراگه‌یه‌نرا، كه‌ هه‌ندێ‌ ده‌وڵه‌تی‌ پێشووی‌ یه‌كێتیی‌ سۆڤیه‌تی‌ له‌و چه‌كه‌ راماڵڕاوه‌. هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی‌ پێشووی‌ ناو كۆنفیدراڵی‌ یه‌كێتیی‌ سۆڤیه‌تی‌ جاران، ( بیلارووسیا- رووسیای‌ سپی‌، كازاخستان، ئۆكرانیا) هاوكاری‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كرد و ده‌ستبه‌رداری‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ بوون و ئه‌و چه‌كانه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ رووسیا و چوونه‌ ناو ریزی‌ ووڵاتانی‌ رێگریكه‌ر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌، به‌و سیفه‌ته‌ی‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ خاوه‌ن چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ نه‌بوون. له‌ ئێستا رووسیای‌ فیدراڵ وه‌ك جێگره‌وه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ سۆڤیه‌تی‌ جاران، تاكه‌ ده‌وڵه‌تی‌ خاوه‌نداری‌ ئه‌و چه‌كه‌یه‌، له‌ نێو سه‌رجه‌م ووڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌تی‌ جاراندا. له‌ ئایاری‌ ساڵی‌ 1995، په‌یماننامه‌ی‌ رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌، له‌دوای‌ جێگیربوون و چه‌سپاندنی‌ ئه‌و یاسا ورێسایانه‌ هاته‌ئاراوه‌، كه‌ له‌ هه‌موو كات زیاتر ره‌هه‌ندێكی‌ نێوده‌وڵه‌تیان هه‌بووه‌.
له‌ هه‌مانكاتدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌دا، هه‌ندێ‌ ناكۆكی‌ وململانێ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ن، به‌ڵام جێی‌ مه‌ترسی‌ نین و ده‌كرێ‌ رێگریان لێبكری‌ و نه‌بنه‌ هه‌ره‌شه‌ی‌ جددی‌. جگه‌ له‌وه‌ش مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر سیسته‌م و ئه‌و هه‌وڵانه‌ هه‌یه‌، كه‌ بۆ سنورداركردن و رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌كه‌ له‌ئارادان. وه‌ك: مه‌ترسی‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ دزراون و وونن؟ واته‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ دوای‌ رووخانی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌تی‌ جاران دیار نه‌ماون. به‌ربڵاوی‌ ئه‌و كه‌ره‌سته‌ وپێداویستیانه‌ی‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و چه‌كه‌ به‌كارده‌هێنرێت. هه‌ندێ‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌و چه‌ك و كه‌ره‌ستانه‌، به‌ مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ لێك ده‌ده‌نه‌وه‌.
له‌ پێش جه‌نگی‌ سارد و هه‌ره‌سی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌تی‌ جاران، هه‌شت ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ هه‌بوون، كه‌ پێنجیان به‌ ئاشكرا دانیان هه‌بوونی‌ ئه‌و چه‌ك كردووه‌، به‌ پێی‌ په‌یماننامه‌ی‌ رێگریكردن له‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌، كه‌ ئه‌و ووڵاتانه‌ش: ووڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا و یه‌كێتیی‌ سۆڤیه‌تی‌ جاران و بریتانیا و فه‌ره‌نسا و چین بوون، پاشان هندستان و پاكستان و دواتریش ده‌ركه‌وت كه‌ ئیسرائیلیش خاوه‌ن ئه‌و چه‌كه‌یه‌ و به‌نهێنی‌ به‌رهه‌می‌ هێناوه‌. كۆمه‌ڵێك له‌ ووڵاتان توانای به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی‌ ئه‌و چه‌كه‌یان هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی‌ چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ هه‌نگاویان بۆ نه‌هاوێشتووه‌. له‌ هه‌شتاییه‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوو، هه‌ر یه‌ك له‌ ووڵاتانی‌  ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل و رۆمانیا وتایوان ، به‌ رێگه‌ وشێوازی‌ جیاجیا هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنان و دروستكردنی‌ ئه‌و چه‌كه‌یاندا، كه‌ دواتر پاشه‌كشه‌یانكرد یان ده‌ستیان له‌و به‌رنامه‌ و پرۆژه‌یه‌ به‌ردا. به‌ڵام ووڵاتی‌ باشووری‌ ئه‌فریقیا به‌شێوه‌یه‌كی‌ نهێنی‌ كاری‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و چه‌كه‌ كرد شه‌ش كۆره‌ی‌ ناوه‌كی‌ بنیاتناو له‌ ساڵی‌ 1991 دوای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و چه‌كه‌ و ووزه‌یه‌، به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد.
سێ فاكته‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ سنورداركرد ورێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌، زیاتر له‌وه‌ی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ له‌ جه‌نگی‌ ساردا هه‌وڵی‌ بۆ ده‌درا. یه‌كه‌م: هه‌ردوو هێزه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌، گره‌نتی‌ پاراستنی‌ ئارامی‌ و ئاسایشیان دایه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان. پێویست ناكات ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن له‌ سایه‌ی‌ پارێزگاری‌ ئه‌مریكا، په‌ره‌ به‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ بده‌ن. دووه‌م: سه‌رباری‌ كێبركێی‌ خۆپڕچه‌ككردن و به‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیشه‌وه‌» كه‌ هه‌ندێجار به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ترۆپكه‌ئاسا ناوده‌برێ‌»له‌ نێوان یه‌كێتیی‌ سۆڤیه‌تی‌ جاران و ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، هه‌ردوو ووڵات به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه‌، كه‌ ده‌سته‌ڵات و هه‌ژموونی‌ خۆیان به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زیاتر بكه‌ن و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ و پرۆژه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌ ژێر  كۆنترۆلێ‌ خۆیان بێت و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسۆیی‌ بڵاو بێته‌وه‌. سێیه‌م: به‌شێكی‌ زۆری‌ ووڵاتان واژۆیان له‌سه‌ر یاسا و ریسا كۆتوبه‌ندكردنی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و چه‌كه‌ كردووه‌، كه‌ دیارترینیان په‌یماننامه‌ی‌ رێگریكردن له‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ ساڵی‌ 1968،ه‌. ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌موو ئه‌وانی‌ تر هاوسه‌نگی‌ و یه‌كسانی‌ نێوان سه‌روه‌ریی‌ ووڵاتانی‌ پاراستووه‌، كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌، جیاوازی‌ له‌ نێوان ووڵاتانی‌ خاوه‌نداری‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ و بێ‌ ئه‌و چه‌كه‌ی‌، وه‌ك یه‌ك پاراستووه‌ ویاخود جۆرێ‌ له‌ یه‌كسانی‌ هه‌یه‌. هه‌رئه‌مه‌شه‌ وای‌ كردووه‌، كه‌ تاراده‌یه‌كی‌ زۆر ئامانجه‌كانی‌ بپێكێ‌ و سه‌ركه‌وتوو بێت. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP