به‌لاڕێدابردن و چه‌واشه‌كردنی‌ رای گشتی‌
باس و خواس به‌لاڕێدابردن و چه‌واشه‌كردنی‌ رای گشتی‌ ‌ شوان كه‌ریم‌ 29/8/2017
دروستبوونی‌ بۆشایی‌ سیاسی‌ و سه‌رهه‌ڵدانی‌ دیارده‌ی‌ دزێوی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و ده‌ركه‌وتنی‌ جۆره‌ها قه‌یران، دیارترینیان سیاسی‌ و ئابووری‌، ناڕوونی‌ له‌ كه‌یسی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ سه‌رو ژێرزه‌مین، نا دادپه‌روه‌ری‌ له‌چۆنێتی‌ دابه‌شكردنی‌ سامانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌فیڕۆدان و به‌تاڵانبردنی‌ سه‌روه‌تی‌ نیشتمان و خراپبوونی‌ حاڵ و گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك و رووه‌و سه‌رهه‌ڵكشانی‌ ئاستی‌ هه‌ژاری‌ و بێده‌ره‌تانی‌، ته‌سك بوونه‌وه‌ی‌ روبه‌ری‌ دیموكراسیی‌ له‌هه‌ندێ‌ ده‌ڤه‌رو زیادبوونی‌ رێژه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ جه‌ماوه‌رو ناته‌بایی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم، دیارترین فاكته‌ری‌ به‌هێز بوون بۆ هه‌ڵتۆقین و ده‌ركه‌وتن و قووتبوونه‌وه‌ی‌ زۆر به‌خێرایی‌ چه‌ندین كۆلكه‌ سیاسی‌ و بازرگان و سه‌رمایه‌داری‌ زه‌به‌لاح، بۆ گه‌وره‌كردنی‌ بازنه‌ی‌ فراوانخوازی‌ و هه‌وڵدان بۆ پته‌وكردنی‌ پێگه‌و قایمكردنی‌ توانای‌ قۆرغكاری‌ بازرگانییه‌ فره‌ گه‌وره‌كان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌نته‌ری‌ بازاڕی‌ گه‌وره‌ له‌پێناوی‌ ساغكردنه‌وه‌ی‌ كاڵاكانیان، به‌رژه‌وه‌ندیی‌ رووخساره‌ نوێیه‌كان وای‌ خواستووه‌ بۆ په‌یداكردن و به‌هێزكردنی‌ پشت و په‌نا له‌لایه‌ك هانا بۆ لێپرسراوانی‌ زیزو تۆراوی‌ نێو ریزی‌ حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ خۆیان خزاندۆته‌ نێو ده‌سته‌جه‌معی‌ ریفۆرمخوازان ببه‌ن، به‌لایه‌كه‌ی‌ دیكه‌شدا په‌نا بۆ ئامڕازه‌ جۆراو جۆره‌كانی‌ راگه‌یاندن له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجه‌ شه‌خسییه‌كانیان ببه‌ن.
دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی‌ جگه‌ له‌چه‌ندین كه‌ناڵی‌ سێبه‌ر بۆ حزبه‌كان، كه‌ناڵی‌ بینراو و بیستراو و رۆژنامه‌ی‌ به‌ناو ئه‌هلی‌ و بێلایه‌ن هاته‌ گۆڕێ‌ و رۆژانه‌ به‌سوود وه‌رگرتن له‌ ناله‌باری‌ وه‌زعی‌ چه‌قبه‌ستووی‌ سیاسی‌ و قه‌یرانی‌ دارایی‌ كه‌ به‌هۆی‌ به‌رۆك پێگرتنی‌ تیرۆرستان و تێوه‌گلان به‌شه‌ڕێكی‌ قورسی‌ نه‌خوازراوه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌،به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ هه‌رچی‌ زۆرترین بینه‌رو بیسه‌رو خوێنه‌ر له‌ده‌وری‌ خۆیان، به‌تایبه‌تی‌ توێژی‌ گه‌نجان و خه‌ڵكی‌ تووڕه‌ به‌فیتی‌ دوژمنانی‌ گه‌له‌كه‌مان و داگیركه‌رانی‌ شۆڤێنی‌ و به‌سپۆنسه‌ری‌ ئه‌وانه‌ی‌ چاویان به‌ پێشكه‌وتن و گه‌یشتن به‌ئامانجی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ گه‌لی‌ كورد هه‌ڵنایه‌ت، بۆ مه‌رامی‌ تایبه‌تی‌ و ده‌ستكه‌وتنی‌ پله‌ و پۆست و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هه‌رچی‌ پێگه‌ی‌ له‌ده‌ستچووی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ و دابه‌زینی‌ ئاستی‌ پشتیوانانی‌ توێژی‌ گه‌نجان به‌تایبه‌تی‌، به‌ قه‌ڵه‌م و له‌ڕێی‌ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكاری‌ ده‌رچووی‌ په‌یمانگه‌و ده‌زگا میدیاییه‌ سه‌وزه‌كان، به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی‌ ئیتیكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ كه‌ ده‌بوو ئه‌ركه‌كانیان به‌پیشه‌یی‌ و له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ چواره‌مدا له‌سۆنگه‌ی‌ پڕبایه‌خی‌ پیشه‌یی‌ پارێزگاریكردنی‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت و پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی‌ گه‌ل، هه‌روه‌ك ده‌ربڕی‌ ویست و داخوازیی‌ و داواكارییه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ربن و بۆ دیاریكردنی‌ ئه‌وه‌ی‌ راست و دروست و پێویسته‌ ئه‌نجامی‌ بده‌ن و ئه‌وه‌شی‌ هه‌ڵه‌یه‌و به‌زاندنی‌ هێڵی‌ سووری‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ خۆیانی‌ لێ‌ به‌دوور بگرن، هه‌روه‌ك به‌هۆی‌ ئه‌و رۆڵه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌دروستكردنی‌ رای‌ گشتیدا ده‌یبینن ببنه‌ گرنگترین ده‌زگای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ئامڕازی‌ كاریگه‌ر بۆ راده‌ربڕین و ئاڵوگۆڕكردنی‌ بیروڕا جیاوازه‌كان له‌نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كاندا، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌بنه‌ زووڕناژه‌ن و ده‌هۆڵ كوت بۆ گه‌یاندنی‌ په‌یام و بیروڕا چه‌وته‌كان، به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر پرسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ریفراندۆم به‌مه‌رجی‌ گه‌یشتن به‌دووا پله‌ی‌ ئامانجی‌ مافی‌ چاره‌نووس رووه‌و لووتكه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆیی بۆ دێرینترین گه‌لی‌ بێ‌ به‌ش له‌و مافه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP