فشاری دیپلۆماسی لەسەر هەرێم
ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ فشاری دیپلۆماسی لەسەر هەرێم ‌ عەتا کەریم‌ 29/8/2017
ماوەی هەفتەیەكە ژمارەیەك گەورە بەرپرسی باڵا و دیپلۆماتكاری وڵاتانی خاوەن بڕیار و كاریگەر سەردانی هەرێم دەكەن و فشاری دیپۆماسی دەخەنەسەر كۆمیتەی ریفراندۆم و دەسەڵاتداران بۆ پاشگەزبوونەوە یان دواخستنی ئەو پرسە لە ئێستادا.
ئەم جووڵە دیپلۆماسیە لە دوای دابڕانی سەردانی گەورە بەرپرسان دێت بۆ هەرێم، بەتایبەتی لە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لە چنگی داعش و نزیكبوونەوەی كۆتاییان، مەسیجەكانیشیان دڵخۆشكەرنین و پشتیوانی دەرنابڕن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان، بەڵكو یەك ئاوازی دیپلۆماسیان هەیە كە « پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عیراق و درێژپێدانی دیالۆگی هەولێر و بەغدایە» بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دڵخوازی هەردوو لا، لە جیاتی ریفراندۆمی هەرێم.
وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریكا و فەرەنسا و توركیا و باڵیۆزانی یەكێتی ئەوروپا و ئەڵمانیا و بەریتانیا دوای سەردانی بەغدا، هاتونەتە هەرێم  و لەنزیكەوە هۆشداری وڵاتەكانیان لە دژی ریفراندۆم و پەیامی سەرخستنی وتوێژی هەرێم و عیراقیان، گەیاندووە!
زۆرێك لەو وڵاتانەی كە كونسوڵخانە و ئۆفیس و ئاژانسی دیپلۆماسیان لە هەرێمدا هەیە،  كە ژمارەیان (38)ە، ئەوانیش پەیامی وڵاتەكانیان بەیانكردووە هەم بۆ ناوەندە حكومییەكانی هەرێم و هەمیش بۆ زۆرێك لەلایەنە سیاسییەكان، بۆیە لە ئەگەری شكستخواردنی فشارە دیپلۆماسییەكانیان بۆ سەرهەرێم لە پرسی هەرێمدا، دوور نییە بژاردەی كشانەوە یان داخستنی كەناڵە دیپلۆماسییەكانیان بەكاربهێنن و لە هەنگاوی دووەمیشیاندا نوێنەرایەتییەكانی هەرێم كە ژمارەیان (14)ە، لە وڵاتەكانیان ئیزن بدەن، وەك ئەوەی توركیا بەرامبەر بە نوێنەرایەتی توركیا لە ئەنكەرە ئەنجامیدا.
ئەم بژاردەیە، كە پێویستە كۆمیتەی ریفراندۆم و دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەوردی كاری لەسەر بكەن و دوراییەكانی بەهەند وەربگرن، ئەگەر ئەو وڵاتانە فشارە دیپلۆماسیەكانیان بگۆڕن بۆ سزادانی دیپلۆماسیی هەرێم، ئەوا هەم زیانی گەورە بەر ناو وناوبانگی هەرێم دەكەوێت، هەمیش دابڕانێكی كاریگەر دەبێت لە پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ ئەو وڵاتانە و هەمیش لەسەر ئاستی ناوخۆیی لێكەوتەی دەبێت و كورد تەنیا دەكرێت كە دەكاتە پشتتێكردنی نێودەوڵەتی لەكورد، ئەو كاتیش كاریگەرییە خراپەكانی پەل دەهاون بۆ بواری پەیوەندی بازرگانی و دارایی و بارقورستركردنی هەرێم كە ئێستا خۆی لە دۆخی داتەپینی ئابوورییەكی قورسدایە.
دیوەكەی دیكەی ئەم فشارە دیپلۆماسییەی وڵاتان، ئەوەیە كە لەبەرامبەردا پشتیوانی و هاوكارییەكانیان بۆ بەغدا زیاتر و زۆرتر دەكەن، ئەوكات  هێزی دیپلۆماسیی و پشتیوانی بەغدا بەهێزتر دەبێت، بۆدرێژەپێدانی دانوستانەكانی هەرێم و بەغداش كورد بێكارت و پشتیوان و فشار لەسەر مێزی سازشكار دادەنرێت، نەك ئەو هێزەی ئێستا هەرێم هەیەتی.
سەرباری فشارە دیپلۆماسییەكانی سەرهەرێم، بەڵام تائێستا دەسەڵاتداران پێداگرن لەسەر ریفراندۆم كە لە گوتار و لێدوانەكاندا دەبینرێن، بەڵام ئەوەی دەبینرێت داواكردنی گەرەنتییە بۆ دواخستنی ریفراندۆم، كە بەو مانایە دێت، كە دەلاقەیەكی سازش لەسەر ئەو پرسە و بەردەوامبوونی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا (ئەگەری زەحمەت نییە) بەهێندەی ئەوەی كە پچرێن و بەدەستهێنانی مافەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەبینرێت، كە رەنگە ماوەیەكی درێژ و زۆر بخایەنێت.
بەو پێیەی پرسی ریفراندۆم زۆرێك لە ناوەند و وڵاتانی هێناوەتە سەرخەت، دۆخەكە لە سەركردایەتی سیاسیی كورد دەخوازێت، لە كۆد و جوڵە دیپلۆماسییەكاندا خوێندنەوە و گەمەی براوە بكات و كارنامەی مافپچرینی هەبێت، نەك لەدەستدان. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP