Newly Industrializing Counrty – NICو وڵاتانی نوێی پیشەسازی البلد الحدیث التصنیع
Newly Industrializing Counrty – NICو وڵاتانی نوێی پیشەسازی البلد الحدیث التصنیع ‌ محه‌مه‌د مێرگه‌سۆری‌ 30/8/2017
 ئەو كۆمەڵە دەوڵەتەی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەگرێتەوە، كە لە ماوەی چل ساڵی رابردوودا توانیان لەماوەیەكی كەمدا گەشە و پەرەسەندنی هەمەلایەنە و پیشەسازیان بەخۆوە بینیووە. وەك ووڵاتانی كۆنگ كۆنگ، سەنگافورە و كۆریای باشوور و تایوان، كە بە پڵنگەكەكانی ئاسیا یان بە چوار ئەژیهایەكەی ئاسیا ناودەهێنرێن. لە توانای ووڵاتانی جیهانی سێیەمیشدایە، كە هەمان رێچكەی ئەو ووڵاتانە بگرنەبەر هەنگاو بۆ پێشخستنی هەمەلایەنە و هەردوو لایەنی پیشەسازی و ئابووری بهاوێژن. لە ئێستادا هەندێ‌ ووڵاتی دیكەش چوونەتە پاڵ ئەو ووڵاتانە، لەوانە چین و هندستان و مالیزیا و تایلاند وهەندێكیشیان لە پرۆسەكەدا بۆ گەیشتن بەو ووڵاتانە وەك : فیلیپین و برۆنای و هیتر. هەروەك لە ئێستادا لەناو ووڵاتانی ئەمریكای لاتینیش، هەر یەك لە مەكسیك و بەرازیل لە ریزی ئەو ووڵاتانەن. 
لە سەرەتای حەفتاییەكانی سەدەی رابردوودا، تا دەگاتە قەیرانی یەكەمی ئابووری لە ئاسیا لە ساڵی 1997، ووڵاتانی پڵنگی ئاسیا لەوماوەیەدا ، لە 17 ووڵاتی یەكەمدا ماونەتەوە و پارێزگاریان لە خۆیان كردووە. هەروەك لەگەڵ كۆتایی سالانی نۆوەتەكاندا، لەرووی دروستكردنی كەلوپەل و بەرهەمی هەمەچەشندا ، توانیان كۆنترۆلێ‌ لە 15% ی بەرهەمی بازاڕەكانی جیهان بكەن. هەروەها پلەی یەكەمی لە بواری وەبەرهێناندا لە هەرێمەكەیاندا گرت. بەندەری هۆنگ كۆنگ و سەنگافورە بە دوو بەندەری مەزن و پڕجووڵەی جیهان دەژمێردرێن. هۆنگ كۆنگ بە یەكێك لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی بیانی دائەنرێت لە جیهاندا. تایوانیش یەكێكە لە سەرچاوە و پێگەكانی بەرهەمهێنانی بەرهەمی تەكنۆلۆژیا و ئەڵكترۆنیات و تەكنۆلۆژیای نانۆ.
ئامارەكانی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی وەك بانكی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی مایەی سەرسورمانن، كە بەپێی ئەو ئامارانە، ئەو ووڵاتانە بە نموون و ئەزموونێكی باڵا و سەركەوتووی گەشەسەندن نیشان دەدەن، تا پێش قەیرانی ئاسیا لە نێوان 1997 – 1998دا، كە دەكرێ‌ ووڵاتانی تازەگەشەسەندوو چاوی لێ بكەن. فاكتەرەكانی سەركەوتنی پرسی ئەو ووڵاتانەی كیشوەری ئاسیا، بۆتە جێی رامان و هزری ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی ئاسیا و جیهان. هەندێ لە شارەزاییان پێیانوایە، كە شەڕ و ناكۆكی و ململانێی درێژخایەنی ووڵاتانی ناوچەكە و بە تایبەت هەردوو كۆریا و ڤێتنام ، كاریگەری خۆی هەبووە لەوبارەیەوە. هەندێكی تر پێیانوایە كە هاوكاریە داراییەكانی ئەمریكا، كە لە نێوان (1953 تا 1969)، پێشكەشی ئەو ووڵاتانەی كردووە، كە بڕەكەی ( 8) ملیار دۆلار بووە، كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر پێشكەوتنی ئابووری ئەو چوار دەوڵەتە. بەرهەمی هەناردەی ئەو ووڵاتانە بۆ ئەمریكا و ژاپۆن، وای كردووە، كە خواستی كڕینی كەلوپەل و شمەكی ئەو ووڵاتانە زیاتر بێت. هەندێ‌ لە شارەزایانیش فاكتەری داڕشتنی ستراتیجیەتی ئابووری لەلایەن ئەو ووڵاتانە، بە فاكتەری پێشكەوتن و پەرەسەندنی ئەو ووڵاتە دەزانن.
بەشێوەیەكی گشتی، پلانە ستراتیجیەكانی ئەو ووڵاتانە لەسەر چەند پایە و هەوڵێكی كارا بنیاتنرا. دەستپێكی هەنگاوەكانیان لەوبارەیەوە، هەوڵدان بوو بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی ودروستكردنی ئەو كەلوپەل و شمەكانەی، كە لە دەرەوە هاوردە دەكران. فەراهەم كردن و گونجاندنی پیشەسازی ناوخۆ لەگەڵ یەك و لەگەڵ كۆمپانیایەكانی سەر بە كۆمپانیافرەڕەگەزەكان، لە پێناو چەسپاندنی بنەما و ریسایەكانی پەیوەندیار بە دروستكردنی بەرهەم و بەكاربەری ناوخۆیی. لەوبارەیەوە چەند تەعریفەیەكی گومرگی و نرخدانانی كواڵیتی دیاری كران، بۆ پاراستن یان پارێزگاری كردن لە پیشەسازی هەمەلایەنە، بە تایبەت لە چەند ساڵی یەكەمدا. پاش ئەو هەوڵ و هەنگاوانەیان، ئینجا بەرەو هەناردەكردن رۆیشتن و هەنگاویان نا. ئامانجی ئەو ستراتیجیە، گەشەپێدانی ئەو پیشەسازیانە بوو، كە لە توانای حكومەتەكاندا بوو، لە رێیانە یان بەو پیشەسازییەی هەیەتی بە سەركەوتوویی لەناو بازاری جیهانیدا كێبڕكێ‌ و پێشبڕكێی خۆی پێیان بكات. بۆیە حكومەت هەموو پاڵپشتی و هاوكاری پێشكەشكردن و مامەڵەكی زۆر ژیرانەی لەگەڵ ئەو جۆرە پیشەسازیانە كرد. بەردەوامی دان بە پێشكەوتنی پیشەسازی و جێگرتنەوەی پیشەسازی و هاوردەكردن لەلایەن ووڵاتانی ئاسیا و ووڵاتانەی نوێی پیشەسازی ئەرك و كاریكی قورس بوو، بەهۆی كەمی سەرچاوەكانی كەرەستەی خاو و سەرەتایی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بەهۆی چەند فاكتەرێكەوە ئەو ووڵاتانە لە پێشكەوتن و گەشەكردن نەوەستان، لەوانە: پاراستنی سەرجەمی ئەو داهاتەی بەرزەی دەستیان دەكەوێ‌، واتە داهاتی گشتی و نیشتمانی، بوونی پەیوەندی و هەماهەنگی دروست و پتەو لە نێوان  حكومەت و بارزگان و دەستی كاردا، پەیوەستبوون بە پەروەردە و فێركردن، بوونی دەستەڵاتێكی بەهێز و مەركەزی، بوونی چاودێریەكی پتەو لەسەر كۆمەڵە و سەندیكای كرێكاران و پیشەوەران. لە ساڵانی هەشتایەكاندا، پێشبینی دەكرا، پڵنگەكانی ئاسیا بكەونە بەر تۆزی رەشەبای ئابووری ژاپۆن. بەڵام بەهۆی لاوازبوونی ئابووری ژاپۆن و پاشەكشێ كردنی وەبەرهێنانی دەرەكی لە سەرەتایی نۆوەدەكان لە ژاپۆن، هۆكارەكەی كاریگەری ئابووری پڵنگەكانی ئاسیا بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ئابووری ووڵاتانی نوێی پیشەسازی،  لە ماوەی ساڵانی نۆوەدەكاندا، لەژێر كاریگەری وەبەرهێنی سەرمایەداری بەركاربوون. ئەو وەبەرهێنە بیانی یان دەرەكیەی لەو ماوەیەی دەرژایە هۆنگ كۆنگ، بە هەمان شێوەی ئەو ئاستە بوو، كە پێشتر رژایەبووە ژاپۆن. لەو خاڵەدا جۆرێك لە لێكچوون لە نێوان ئابووری و سەرەتایەكانی گەشەی ئابووری ژاپۆن و ووڵاتانی پڵنگدا هەیە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP