ئاراسته‌ی (دواخستن) له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا
ئاراسته‌ی (دواخستن) له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا ‌ سه‌ربه‌ست جیهاد‌ 6/9/2017
چه‌ندی بڵێی ناته‌بایین، له‌ ئاسۆوه‌ هیوایه‌ك نیه‌ به‌م دره‌نگانه‌ رێككه‌وین .  جا به‌و دۆخه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ  مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین.
 ئه‌گه‌رچی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ گه‌وهه‌ردا ناكۆكیه‌كی وای له‌سه‌ر نیه‌ و هیچ پێلێكی سیاسی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری كاریگه‌ر به‌ ئاشكرا ره‌تی نه‌كردۆته‌وه‌ ، به‌ڵام ئیختلافاتی حزبی سیاسی پرسه‌كه‌ی بردۆته‌ گۆشه‌یه‌كی تاریكی حه‌له‌به‌ی ململانه‌ی توند و زۆرێك له‌ جیاوازییه‌ قووڵ و له‌ مێژینه‌كان به‌ عه‌لاگه‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ كراون .
 هه‌رچه‌نده‌ مێدیا وێنه‌كه‌ی به‌ جۆرێك كێشاوه‌ ، كه‌ گوایه‌ به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری ( نه‌خێر ) هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌م وێنه‌یه‌ نیشانده‌ری راسته‌قینه‌ی واقیعه‌كه‌ نیه‌ ، به‌ره‌ی ( نه‌خێر ) زۆر لاواز و په‌رته‌وازه‌ و بێ به‌رنامه‌ و بێ به‌دیله‌ و ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن بایی ئه‌وه‌نده‌ باكگراوندی رۆشنبیری و حینكه‌ی سیاسیان نیه‌ توانای سازدانی جوڵانه‌وه‌ و رێبه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ریان هه‌بێ ، به‌ڵكو واقع ئه‌وه‌یه‌ ناكۆكی و جیاوازی به‌ هێز له‌ شوێنێكی تره‌ .
جیاوازی له‌ سه‌ر ته‌وقیتی ریفراندۆم هه‌یه‌ . به‌شی زۆری به‌ هۆی ناكۆكی حزبیه‌و و ئه‌گه‌ر به‌ زوویی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سیاسی هه‌رێمه‌كه‌مان نه‌كرێ ، جیاوازی له‌ سه‌ركات وه‌رده‌گۆڕێ بۆ ئیختلافی دۆزی سه‌ربه‌خۆیی و كه‌مپینه‌كه‌ گه‌رد و تۆزی ئه‌و جیاوازییه‌ی لێ ده‌نیشێ .
جائه‌وانه‌ی داوای دواخستنی هه‌مووپرسی سه‌ربه‌خۆیی و چاكردنی ده‌مو ده‌ستی مووچه‌ و ژیان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و وه‌كو پێشمه‌رجی ئاماده‌سازی بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی لێی ده‌ڕوانن ، یان ده‌بێ له‌و كه‌مپینه‌دا بێ ده‌نگه‌ی لێ بكه‌ن و ئه‌و ماوه‌ كه‌مه‌ی به‌رده‌ستیان تا رۆژی ( ده‌نگدان ) خه‌ریكی ئه‌وه‌ بن  لایه‌نگرانیان وادار بكه‌ن به‌ بایكۆت ، یان گه‌ره‌ك پرۆژه‌ی خۆیان بخه‌نه‌ روو و به‌ ئه‌رگه‌مێنت و سه‌لماندن و پێ سه‌لماندن كه‌مپینی ( دواخستن _  نه‌خێر ) سازبكه‌ن. 
 بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ بایكۆت نرخێكی سیاسی جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆی نیه‌، چونكه‌ موقاته‌عه‌ با به‌ ژماره‌ش گه‌وره‌ بێ ناتوانێ نه‌تیجه‌ بگۆڕێ ، وه‌كی دی بانگه‌شاری ( دواخستن ) كه‌ له‌ واقیعدا یه‌كسانه‌ به‌ ( نه‌خێر ) به‌و پێیه‌ی له‌ فۆرمی راپرسیدا پرسیاری ( دواخستن ) نیه‌ و ده‌نگده‌ری ئاراسته‌ی ( دواخستن ) به‌ ناچاری ده‌بێ ده‌نگ به‌ ( نه‌خێر ) بدا، ئه‌وكات یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان تووشی لێكگه‌ڕانه‌وه‌ و دواتر ( به‌ریه‌ك كه‌وتن ) یان ده‌كا ، له‌سه‌ر دۆزێك كه‌ به‌ ستراتیجی خۆیانی ده‌زانن و له‌ پرۆگرامی سیاسیان شوێنی باریزی هه‌یه‌ .
له‌ رووی لۆجیكیه‌وه‌ به‌رنامه‌ی‌ بانگه‌شاری ئاراسته‌ی ( دواخستن ) ده‌بێ له‌ ناوه‌ڕۆكدا مژده‌ی سه‌ربه‌خۆیی له‌ ئاینده‌ی دیتراودا تێدا بێ ، ده‌نا له‌ لایه‌ك داخوازی ( دواخستن ) له‌ مانا و چه‌مكه‌كه‌ی خاڵی ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و كات ناتوانێ كێبه‌ركێ ناتوندو تیژ له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی ( به‌ڵێ ) بكا ، له‌ لای دووه‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی سیاسی و ئه‌خلاقی مه‌زنیش ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و ئاراسته‌یه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ( نه‌خێر ) بیباته‌وه‌.بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ ( دواخستن ) ئیمتیحانێكی سیاسی زۆر قورسه‌ ، له‌ دۆڕاندا مایه‌پووچی به‌دواوه‌یه‌ و له‌ بردنه‌وه‌دا مه‌سئولیه‌تی مێژوویی .
 رێگای ده‌ربازبوون له‌ چوونه‌ ناو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاواوه‌ ئاسانه‌ ،  ته‌نازولكردن له‌ مشتێك داخوازی ( با ره‌وا و هه‌قیش بن ) له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ریككه‌وتن و خۆشكردنی زه‌مینه‌ی ته‌بایی بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم ، رێگایه‌كی هه‌موارتره‌ له‌ كوێره‌ رێگای ( دواخستن ) كه‌ گره‌نتی بردنه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ هیچ ، بردنه‌وه‌شی به‌رپرسیارێتیه‌كی تاقه‌ت پرۆكێنه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP