ئەمریكا بۆ دەڵێت نها  كاتی ڕیفراندۆم نیە ؟
ئەمریكا بۆ دەڵێت نها كاتی ڕیفراندۆم نیە ؟ ‌ بورهان شێخ ڕەئوف‌ 12/9/2017
ڕیفراندۆم لە باشووری كوردستان بابەتی  ڕۆژەڤە و زۆری لەسەر وتراوە لەماوەی ڕابردوودا لە نێوان هەردوو بەرەی بەڵێ‌ و نەخێر هەردوولا ڕەخنەو سەرنج وبۆچوونی جیاوازییان هەیە لە سەر پرسی ڕیفراندۆم هەریەك پاساوی خۆی هەیە وەڵامی بەرامبەرەكەی دەداتەوە چ ئەوەی كە دەڵێن دەبێت دەوڵەت دامەزراوەی بۆ بنیاتبنرێت پێش ڕاگەیاندنی ڕكابەرەكانیشیان دەڵێن لە دوای ڕاگەیاندنی دەوڵەت دامەزراوەكان دروست دەكەین ونموونەی  ئەڵمانیا وبسمارك دەهێننەوە جگە لە ململانێكانی دی لەسەر ڕۆڵی پەرلەمان و بە یاسایی كردنی پرۆسەكە دروست نەكردنی كۆدەنگی نیشتمانی بۆ پرسێكی وا گرنگ لە خاڵە زەق و دیارەكانی نێوان هەردوو بەرەكەن .
جگە لە ململانێ‌ ی ناوخۆیی  كاردانەوەی وڵاتانی دراوسێ‌ ی هەرێم  واتە توركیاو ئێران كە توركیا بە هەڵەیەكی گەورە ی دادەنێت و ئێرانیش بە هێڵی سوور  و ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكاش كە لە ڕابردوودا هەرێمی كوردستانی پاراستتوە چ لە ساڵی 1991 ەوە لە گەڵ هاوپەیمانەكانی فەرەنساو بەریتانیا بڕیاری 688 یان لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەركرد بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام و دژە فڕین لە سەرووی هێڵی 36 بۆ پاراستنی كورد لە دەستدرێژییەكانی ڕژێمی سەدام وبەعس و دواتر لە دوای 2003 لە پرۆسەی ئازادكردنی عێراق و دواتر لە شەڕی تیرۆرو دەوڵەتی ئیسلامی داعش ڕۆڵی كاراو سەركردایەتی بینی بەڵام ئێستا كە باسی ڕیفراندۆم و خۆ ئامادەكردن بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەكرێت كاتەكەبە گونجاو نازانن .
ئەمە لە كاتێكدایە لە ئێستادا ئەمریكاو هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەكان دۆستی وەكو كوردیان نیە لە ناوچەكەو بگرە جیهانیش چونكە سۆز پشتیوانییەكە زۆر لە لایەن شەقامی كوردی یەوە هەیە بۆیان و لە دوای ساڵی 2003 ەشەوە كە عێراقیان داگیركرد بە قەولی خۆیان یەك سەربازیشیان خوێن لە پەنجەی نەهاتووە لە كوردستان ئەمەو جگە لە پاڵپشتی هەموو ڕێخۆشكەری و ئاسانكارییەكان بۆ ئەو پرۆسە لە كاتێكدا توركیا بواری نەدان لە خاكەكەی بەكاربهێنن .
وەڵام و پاساوە كەشیان ئەوەیە كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كاریگەری نیگەتیفی لە سەری شەڕی تیرۆر ی دەوڵەتی ئیسلامی داعش دەبێت و لێكترازان و پرژ و بڵاوی ڕوودەدات و بوار بۆ ڕەوتە تووندئاژووەكان دەڕخسێت زیاتر  گەشەبكەن و ماوەیەكی زێدەتر درێژە بەتەمەنی خۆیان بدەن .
بەڵام ئێستا ڕایەكی تر سەری هەڵداوە لە ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەو شرۆڤەدا بە تایبەتی لای ئیسرائیلیەكان كە دەڵێن ئەو پاساوەی ئەمریكا قایلكەر نییە بە قەد ئەوەی كە ترسە لە سەرهەڵدان و دروست بوونی دەوڵەتێكی شیعە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا و بە تایبەتی لە عێراقدا لە دوای جیابوونەوەی كورد لە كاتێكدا عێراق بەرەوە هەڵبژاردنی گشتی دەڕوات لە سەرەتای ساڵی ئایندەدا كە ئەگەر كورد جودا ببێتەوەو سوونەش دەبنە كەمینەیەكی لاواز كە هیچ كاریگەرییەكیان لە سەر بڕیاری سیاسی لە عێراقدا نامێنێت و كە شیعەكان دەبنە زۆرینەیەكی بەهێز كە ئەمەش ڕێخۆشكەرە بۆ زاڵبوونی هەژموونی ئێرانی بەسەر عێراقدا كە ئەمە فاكتەری سەرەكی خواستی ئەمریكایە لەسەر دواخستنی ڕیفراندۆم لە هەمانكاتدا نابێت ئەوەشمان لە یاد بچێت كە ئێران نەیاری سەرسەختی ڕیفراندۆمەو پێدەچێت عێراقێكی بەهێزترو گەورەتری پێباشتر بێت لە ژێر حوكمڕانی شیعەدا .لەلایەكی ترەوە هەمان شرۆڤەكاران لەو بڕوایەدان كە سعودیە و ئیمارات عێراقێكی لەتكراویان بۆ چەند قەوارەیەكی جیاوازو ناكۆك پێباشترە .
بەڵێ‌ ئێستا  لە نەبوونی پشتیوانی نێو دەوڵەتی و ئیقلیمی و نەبوونی كۆدەنگی ناوخۆیی لەسەر ئەو پرسە چارەنووسسازە بە بۆچوونی من جیاوازییەكە لە میكانیزمی چۆنیەتی جێبەجێكردنی ڕیفراندۆمە نەوەكو خواست بۆ مانەوە لە عێراق و پاشكۆیەتی حكومەتە تائیفیەكەی  كە كێشەو قەیرانەكانی خۆی پێ چارەسەرناكرێت .
بەڵكو گرەوە لەسەر دووبژاردە دەكەن :-
1. پشتبەستن بە گۆڕینی هەڵوێستی وڵاتان لە دوای ڕیفراندۆم نموونە زۆرە كە وڵاتان جیابوونەتەوە دواتر بە فەرمی ناسراون و لەلایەكی ترەوە دەنگدانێكی زۆر بە ڕیفراندۆم دەبێتە كارتێكی بەهێز بە دەست سەركردایەتی كوردەوە كە خۆی بە نوێنەری گەل و خواستەكانی بزانێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان نەك كورد .
2. بژاردەیەكی تر ئەوەیە كە ڕیفراندۆم وەكو كارتێكی فشار بەكار بهێنن تادوا كاتەكانی 24/9 بۆ وەرگرتنی زۆرترین دەستكەوت لە حكومەتی ناوەندی و هەروەها فشاری زیاتر لە وڵاتانی بەرەی نەخێرو ئەمریكا بۆ ئەوەی فشاری زیاتر لە حكومەتی ناوەندی بكەن بۆ جێبەجێ‌ كردنی خواستەكانی هەرێم.
هەموو ئەمانە لە كاتێكدایە بارزانی زۆر سوورە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە حاڵەتێكدا نەبێت كە ئەڵتەرنەتیفی باشتر لە ڕیفراندۆم دابین بكرێت .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP