بازرگانی چەك (تجارة الاسلحة-Arma Trade)
بازرگانی چەك (تجارة الاسلحة-Arma Trade) ‌ محه‌مه‌د مێرگه‌سۆری‌ 13/9/2017
جێی پێكەنینە، كە خودی پێنج ئەندامی هەمیشەیەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی « كە بەرپرسن لە پاراستن و پارێزگاریكردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی»، ئەوان خاوەن گەورەترین فرۆشیار و هەناردەكەری چەكن لە نێو سیستەمی نێودەوڵەتی و جیهاندا؟؟!. بەشێك لە چاودێرو شارەزایان، لە دوای كۆتایهاتنی جەنگی سارد، پێشبینیان دەكرد، كە ئەو بازرگانە و بوارە ببێتە فاكتەرێكی پۆزەتیڤ و وەك سەردەمی پێش جەنگی سارد بەردەوامی بەو بازرگانیە نەدرێ‌، لە فابریكە و پیشەسازی سەربازی و چەكەوە ببێتە پیشەسازی بەرهەمهێنی زیاتر ئاشتی و ئاشتەوایی جیهانی.  لە سەدەی بیستویەكیشدا بازرگانی چەك لە بڕەودایە و چالاكە. ووڵاتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا تا ئێستاش لە پلەی یەكەمی ریزبەندی ووڵاتانی فرۆشیاری چەك دایە. لە چەند دەیەیی رابردوودا، ئەمریكا بەردەوام لە پێشەوەی ووڵاتانی هەناردەكەری چەك بووە و فرۆشی ئەو بازرگانیەی لە هەندێ قۆناغدا گەیشتۆتە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار. دەرباری ئەو نیگەرانیەی لە هەناردەكردن و بازرگانی چەكی رووسیا هەیەتی، بەڵام بازرگانی ئەمریكا زۆر زیاترە. لە پاڵ ئەمریكا هەردوو فرۆشیار و بازرگانی ئەوروپی فەرەنسا و بریتانیاش هەن، كە دوو بازرگان و یاریكەری دیاری ئەو بوارەن. لەلایەكی تر، بارزگانی و فرۆشی چەكی چینیش لەو چەند ساڵەی رابردوودا، رووی لە هەڵكشان بووە و بۆتە هەناردەكەریكی دیاری ئەو بازرگانیە. 
بازرگانی چەك پرۆسەیەكی بازرگانیە و گواستنەوەی چەك و جبەخانەیە و كەلوپەلی سەربازی و جەنگیە لە دەوڵەتێكەوە بۆ یەكێكی تر. ئەو پرۆسە و بازرگانیە، بە پێی كۆمەڵێك رێسا و یاسای و بەرنامە و رێكەوتنی سەربازی و هاریكاری سەربازییەوە ئەنجام دەدرێ‌.  لەگەڵ ئەوەی حكومەتەكان بەرپرسن لە كڕین و فرۆشتنی چەك و جبەخانە و كەلەوپەلی سەربازی .  بەڵام لە ئێستا لەنێو دەوڵەتەكاندا و لە چوارچێوەی حكومی دەوڵەتێكیشدا، كۆمەڵێك گروپ و تۆری فراوان وخاوەنداری بازاری رەش دروستبوون، كە گروپە چەكدار وجوداخواز و یاخیبووەكان پڕ چەك دەكەن . ووڵاتانی جیهانی سێیەم، كریاری سێ بەشی بازرگانی چەكن لە جیهاندا. كڕیارە سەرەكیەكانی چەك كەوتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، و هەریەك لە ووڵاتانی ئیسرائیل و پاشانشینی سعودیە و كوێت دیارترین هاوردەكەرن چەك و كەلوپەلی سەربازین. 
كۆتایی جەنگی سارد، زەبرێكی كوشندەی لە بارزگانی چاكدا، لە ناوەڕاستی هەشتایەكان و تاكو نزیكی ناوەڕاستی نۆوەكان، رێژەو ئاستی بازرگانی چەك كەمبوویەوە. بەو هۆیەوە چارەنووسی پیشەسازی چەك و جبەخانە نارۆشن بوو. 
لەلایەكی تر، لەگەڵ كەمكردنەوەی هێزی سەربازی لەناو دەوڵەتانی هاوپەیمانی ئەتلەسی «ناتۆ، لەگەڵشیاندا ئەمریكا و بریتانیا»بەڵام هەناردەكردنی چەك بۆتە بابەتێكی سەرەكی و پێویستی ئەو پیشەسازیە، كە ئەمەش بۆتە جێی جەدل و مشتومڕی سیاسی و هەمەلایەنە. ئەو جەدل و مشتومڕە و رەهەندەكانی ئەو بازرگانیە ، گەیشتە دووریان  ودەرئەنجامێكی ئەخلاقی و ئاكاری؟. رەخنەگران پێیانوایە كە، فرۆشتنی چەك و بازرگانی كردن پێیەوە، یارمەتی هەندێ‌ ووڵات دەدا تاكو بەردەوام بن لە پێشێلكردن و پێشێلكارییەكانیان لە بواری مافەكانی مرۆڤ. هەروەك بۆتە هۆی شەڕ و جەنگ و پشێووی زیاتر و قوربانی و كوشتوبڕی زۆرتر و بۆتە گرفت و كێشە و پاشەكشێ كردنی گەشەی ئابووری. لە بەرامبەر ئەو رەخنە و رەهەندانەدا، نوێنەر و بازرگانەكانی چەك تێگەیشتن و هەڵویستێكی پێچەوانە و سەیریان هەیە، كە پێیانوایە وازهێنان و دووركەوتنەوە لەو جۆرە بازرگانیە لەوانەیە ببێتە هۆی بەربەست لەبەردەم گەشەی و پێشكەوتنی دەوڵەتانی خاوەن سەرچاوەی هەناردەكەری تەكنۆلۆجیا وپاشان لەناوچوونی ئامانجە بەرگریكەر ودواتر ئامانجەكانی سیاسەتی دەرەوە. هەروەها دەڵێن دەوڵەتانی سەركوتكەر، پێوێستیان بە چەكی مۆدێرن و پێشكەوتوو بەهاگران نیە تاكو خراپە و پێشێلكاری بەرامبەر هاوڵاتی خۆیان بكەن و كۆمەڵكوژی  ئەنجام بدەن، لەبەر ئەوەی چاكانەی هەن، خزمەت بەو ئامانجانە ناكەن. بۆ نموونە لە ساڵی 1994، لە ووڵاتی رواندا 800 هەزار كەس بە داسی ئاسایی كوژراون و لەناوبراون.
بارزگانی و كڕین و فرۆشتن بە چەكەوە، لە هەندێ كات و حاڵەتدا فاكتەری دروستكردن یان دروستبوونی ئۆقرەییە و هەندێجارێش بە پێچەوانەوە، كە زۆرجار فاكتەرەكەی سیاسیە. لەگەڵ ئەوەشدا پێیانوایە، كە دەبێ‌ بڕوانینە   بەراووردكردنی نێوان ئاستی هەناردەكردنی چەك و ژمارەی قوربانیانی جەنگ و شەڕ.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP