ده‌وڵه‌تێكی شه‌رعیمان ده‌وێت یان..؟
ده‌وڵه‌تێكی شه‌رعیمان ده‌وێت یان..؟ ‌ 13/9/2017
سه‌پان ئه‌نوه‌ر گەردی *
گرنگ نییه‌ قه‌باره‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك چه‌نده‌، چونكه‌ به‌ پێی خاك و خه‌ڵك دیاریده‌كرێت، واتە ژماره‌ی دانیشتوان و رووبه‌ری خاك پێوه‌ر نییه‌ بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت، ته‌نها بوونی خاك وخه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی واهه‌یه‌ زۆر بچووكه‌ له‌ رووی رووبه‌رو قه‌باره‌و ژماره‌ی دانیشتوانەوە، وه‌ك ده‌وڵه‌تی (مۆناكۆ، سان مارینۆ) كه‌ دوو ده‌وڵه‌تی بچووكن له‌ ئەوروپا، رووبه‌ری هه‌ر یه‌كێكیان  (دوو كیلۆمه‌تر چوارگۆشە) تێپه‌ڕ ناكات، هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی واش هه‌یه‌ ئێجگار گه‌وره‌یه‌ له‌ رووی خاك و ژماره‌ی دنیشتوانییه‌وه‌ وه‌ك ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو چین . 
ئه‌گه‌ر باس له‌ چه‌مكی شه‌رعییه‌ت بكه‌ین، شه‌رعییه‌ت دوو لایه‌نه‌یه‌ لایه‌نێك په‌یوه‌ندیی به‌ ده‌سه‌ڵاتەوە هه‌یه‌ له‌ناوه‌خۆ و كه‌ ده‌بێت شه‌رعییه‌ت له‌ گه‌له‌وه‌ وه‌ربگرێت و به‌ پێی بنه‌ماكانی یاسا هه‌ڵسوكه‌وت بكات ، لایه‌نه‌كه‌ی تر پێویستی به‌ پابه‌ندبوونی تاكی كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تا چه‌ند ملكه‌چی بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئاستی باوه‌رهێنانی هاووڵاتیان به‌ ده‌سه‌ڵات چه‌نده‌، ئه‌گه‌ر نه‌بوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵات ونده‌بێت. 
ئه‌و سێ ڕه‌گه‌زه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێدا به‌س نییه‌ بۆ شه‌رعیه‌تی ده‌وڵه‌ت، كاتێك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌ناسێنێت ، ده‌بێته‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ری و به‌ گوێره‌ی تیۆری دانپیانانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مەعنه‌وی و وه‌سفی ده‌وڵه‌ت بوون ده‌درێته‌ پاڵی، به‌مه‌ش سه‌روه‌ریی پیاده‌كات له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ هاووڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ نین. به‌ڵام به‌بێ دانپیانانی ده‌وڵه‌تانی تر ناتوانێ سه‌روه‌ریی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تردا پیادە بكات.
بۆ ئه‌وه‌ش دوو جۆر دانپیانان هه‌یه‌: یه‌كه‌میان دانپیانانی دروستكه‌ر، دووه‌میان دانپیانانی بڕیارده‌ر، به‌پێی یه‌كه‌م دانپیانان ته‌نها له ‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێودوڵه‌تی ده‌بێت و چوارچێوه‌یه‌كی  یاسایی وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌رنا به‌بێ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ بڕیارێكی تاكلایه‌نه‌و ده‌وڵه‌تێكی ساده‌.
دووه‌میان دانپیانانی ئاشكرایه‌، ئه‌وه‌ش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ کە ده‌وڵه‌تان پێشوازیی و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ  ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌ بكه‌ن و وەک ئه‌مری واقیع دانی پێدا بنێن. 
كوردستانیش دوای رێفراندۆم ئه‌گه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیدا و به‌یانی ده‌وڵه‌تی كرد، ده‌كرێ وه‌ك جۆری دووه‌م بین و وڵاتان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن وه‌ك دیفاكتۆ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دیسان گرفتی خۆی هه‌یه‌، چونكه‌ جوگرافیای كوردستان زۆر له‌بار نییه‌ بۆ ئه‌م دیفاكتۆیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ چه‌ند دەوڵه‌تێك ده‌ورە دراوه‌ کە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌نه‌وێت له‌ ویست و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان تێبگه‌ن و هه‌رخۆشیان ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی بوون کە له‌ دوای شه‌ڕی چاڵدێرانەوە به‌ فه‌رمی كوردستانیان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شكردووە بێ ئه‌وه‌ی پرسێك به‌ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و ده‌ستیان برد بۆ خاك و میلله‌تێك کە هیچ مافێكی ئه‌وانی به‌سه‌ره‌وه‌  نه‌بوو. 
ئه‌گه‌ر باسی جۆری یه‌كه‌میش بكه‌ین، ئه‌وه‌شیان دوو هۆكاری لێ ده‌بێته‌وه‌، هۆكاری ناو‌خۆیی و ده‌ره‌كی، ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر هۆكاری ده‌ره‌كی، ده‌بینین هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌ پاڵپشتیمان بكات بۆ له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌ت، تائێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌ك گه‌ل دانپیانراو نین له‌ کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا، ئه‌وەش یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی كه‌ كورد ناتوانێت وه‌ك پاساو به‌كاری بێنێت بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خۆی و زامنكردنی دانپێدانانی ده‌وڵه‌تانی تر.
 هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق،  كورد نه‌یتوانیووه‌ له‌ناو ئه‌ ده‌ستوورەدا‌ بڕگه‌یه‌ك و مادده‌یه‌كی یاسایی بنووسێت كه‌ باس له‌ سه‌ربه‌خویی هه‌رێم بكات له‌كاتی پێشێلكردن و پابه‌ندنه‌بوونی عیراق به ‌ده‌ستور و له‌ حاله‌تی په‌راوێزخستنی كورددا له‌ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌، كورد مافی جیابوونه‌وه‌ی هه‌بێت. 
به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێته‌ رێگر بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت، چونكه‌ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان له‌ رابردوودا سه‌ره‌رای بوونی ئه‌م دوو هۆكاره‌، سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاندووه‌و پارێزگاریشیان لێ كردووه‌، نموونه‌ش زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ وه‌ك (سۆماڵی لاند له‌ سۆماڵ و قه‌ره‌باغ له‌ ئازربایجان له‌ساڵی 1991). 
ئه‌گه‌ر باسی هۆكاری ناو‌خۆش بكه‌ین ، هۆكارگه‌لێكن كه‌ ره‌گی مێژووییان هه‌یه‌، به‌ر له‌ راپه‌ڕین له‌ بزووتنه‌وه‌ كوردییه‌كان دوو به‌ره‌ هه‌بوو ، به‌ره‌ی عیراقچێتی و به‌ره‌یه‌ی كوردستانچێتی، ته‌نانه‌ت له‌ دروشمه‌كانیش جیاوازیان هه‌بوو،  یه‌كێكیان ئۆتۆنۆمی وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی كورد له‌ چواچێوه‌ی عیراقدا ده‌بینیه‌وه‌و ئه‌وی تریان سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك چاره‌سه‌رێك ده‌بینی له‌ ده‌ره‌وی عیراق، دوای راپه‌رینیش ئه‌و جیاوازییه‌  زیاتر زه‌قبۆ‌وه‌ تا گه‌یشته‌ په‌رته‌وازیی و تێكچوونی ته‌بایی و یه‌كڕیزی‌و ئاشته‌وایی ناو ماڵی كوردی کە تائه‌مڕۆش بە شێوازی جیاجیا هه‌ر به‌رده‌وامه‌ ، هه‌رئه‌وه‌ش بوو كورد له‌ عیراقی نوێدا وه‌ك كاراكته‌رێكی گرنك بۆ بنیاتناوه‌ی عیراق جاڕی فیدڕاڵی داو مانه‌وه‌ی قبووڵكرد له‌ چواچێوه‌ی عیراقێكی یه‌كگرتوودا.
*به‌كالۆریۆس له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP