سه‌لیقه‌ی ئه‌ده‌بیی مام
سه‌لیقه‌ی ئه‌ده‌بیی مام ‌ 10/10/2017
همایۆن صاحب. ته‌وێڵه‌

كه‌ گوێ بۆ وتاری مام ڕاده‌گیریت، یان چاوپێكه‌وتن و نوسینێكی ده‌بینین، هه‌ست به‌ سه‌لیقه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی دیارده‌كه‌ین، له‌ زمانیدا هه‌میشه‌ خۆی نواندووه‌. ڕازانه‌وه‌ی قسه‌كانی بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و سه‌لیقه‌ ئه‌ده‌بیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌هێزترین ده‌ركه‌وته‌ی گیانی نوكته‌یه‌، كه‌ ئه‌ده‌بێكی تیژی میللیه‌و له‌ ناوه‌ندی رۆشنبیری و سیاسیدا مامی پێده‌ناسرێته‌وه‌. ڕواڵه‌تی نوكته‌كانی مام سوعبه‌تكێشن و خاوبوونه‌وه‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخن له‌ گفتوگۆكانی ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌دا، ناوه‌ڕۆكی زۆربه‌شیان ته‌زوویه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌و هه‌ندێجاریش خاری تانه‌و تالیقی دبلۆماسیانه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا. گێڕانه‌وه‌و دروستكردنیشیان زیره‌كیه‌كی له‌ راده‌به‌ده‌ری لێده‌چۆڕێت، كه‌ په‌یامی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن. ده‌كرێ ببنه‌ سامانێكی باشی ئه‌ده‌بیاتی نوكته‌و گاڵته‌. له‌ دۆخێكی سیاسی ته‌مه‌نییشیدا جۆرێ له‌ شیعر ده‌بێته‌ نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی و له‌سه‌رێ ته‌شهیرو دوژمنایه‌تی ده‌كات و له‌ سه‌رێكیشه‌وه‌ خۆراكی توونی قوڵكردنه‌وه‌ ده‌رخواردی سه‌ره‌ نه‌یاره‌كه‌ی ترده‌دات. كه‌چی ئه‌م وه‌رزشكارانه‌ دۆخه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێنێت و له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كاندا كه‌ باس دێته‌ سه‌ر ئه‌ده‌ب به‌ڕێزه‌وه‌ ناویان ده‌بات.
بڕشتی قه‌ڵه‌می مام له‌ ڕۆژنامه‌نووسی و په‌یوه‌ندی ئه‌دیبانه‌یدا ئه‌توانێ لێكۆڵه‌رو ڕه‌خنه‌گرێكی باشیشمان پێبناسێنێ‌. به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی نامه‌و په‌یامه‌كانی ئاڵوگۆڕده‌كات له‌ گه‌ڵ نووسه‌و هونه‌رمه‌ندانی كورددا، كه‌ ده‌شێ بۆ خانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی نامه‌ ببنه‌ زه‌خیره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌. مام ئه‌ده‌بی پارچه‌كانی كوردستانی گه‌وره‌ش ده‌ناسێ و له‌ ناوه‌ دیاره‌كان یادده‌كات. بۆ خۆیشی مه‌یلێكی ئه‌ده‌بی باشی بۆ رۆشنبیری عه‌ره‌بی هه‌بووه‌. له‌ڕێی په‌یوه‌ندی به‌ نووسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ رۆڵی هه‌بووه‌ بۆ خاوكردنه‌وه‌ی بیری شۆڤێنی عه‌ره‌بی و ئه‌وانیشی كردووه‌ به‌ هاوخه‌باتی خۆی له‌و مه‌یدانه‌دا. باڵاترین دۆخی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ جه‌واهیری یه‌. كه‌ مام به‌سه‌لیقه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و مێژوویه‌وه‌ باس له‌ ئه‌رك و رۆڵی شیعری جه‌واهیری ده‌كات.
مام جه‌لال له‌ خوێندنه‌وه‌و ناسینی ئه‌ده‌بی جه‌واهیریدا به‌جوانی ته‌شكی ئه‌ده‌بی ئه‌ومان پێ ده‌ناسێنێ و ده‌ڵێت: جه‌واهیری له‌ شیعردا یه‌كیه‌تی دژه‌كانی‌ نیشانداوه‌. زمان له‌ ده‌ستیدا وه‌ك هه‌ویر بووه‌و عه‌ره‌بی كۆن و نوێ و ناوه‌ندی تێكه‌ڵكردووه‌، په‌خشان و شیعری جه‌واهری نازانرێ كامیان رائیعتره‌، به‌راوردو راستكردنه‌وه‌ی قه‌صیده‌ی (كوردستان او موگن الابطال) ده‌كات و له‌ته‌واوی چیرۆك و كاریگه‌ری و نوكته‌بازیه‌كانی ئاگاداره‌.  چۆن جه‌واهری وتوویه‌تی:

شعب دعائمه‌ الجماجم والدم
تتحطم الدنیا ولا یتحطم
سه‌لیم فه‌خری هه‌لیگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌:
تتقدم الدنیا و لا یتقدم


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP