كێ رۆیشت؟
كێ رۆیشت؟ ‌ 10/10/2017
ئارام هادی

گوته‌یه‌ك هه‌یه‌ ده‌ڵێ «مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌ر سه‌دساڵ جارێك كه‌سێكی نمونه‌یه‌كی له‌ جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا به‌رهه‌م دێنێت و ده‌بێته‌ سه‌رقافڵه‌ی خه‌باتگێڕان دژی داگیركاری و توانه‌وه‌ و نكوڵیكردن، تێده‌كۆشێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی»، به‌ڵام مام سنوری بیركردنه‌وه‌ی پێشبینییه‌كانی بڕی و كاریزمایه‌كی زۆر لێهاتو بوو كه‌ له‌پاڵ خه‌بات بۆ كوردایه‌تی خه‌باتی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیتری كوردستان و عیراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرد، باوه‌ڕی وابو هه‌موو هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئاین و مه‌زهه‌ب و ڕه‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كان له‌ ماف و ئه‌ركدا وه‌ك یه‌كن، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو به‌لای مامه‌وه‌ كه‌ به‌ خاڵی جه‌وهه‌ری داده‌نرێت مرۆڤ بون بو. 

1. 
له‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی ڕاده‌ربڕیندا خۆی وته‌نی (كاری نوسه‌ر ڕه‌خنه‌ گرتنه‌ نه‌ك پیاهه‌ڵدان)، به‌رده‌وام پشتیوانی له‌ نوسه‌ره‌ ڕه‌خنه‌گره‌كان كردوه‌ نمونه‌ی ڕۆمانی»سه‌گ وه‌ڕ»ی سه‌رده‌می شاخ له‌به‌رچاوانه‌ كه‌چۆن دژی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌ستایه‌كه‌ كه‌ ده‌یانویست له‌بری وه‌ڵامی قه‌ڵه‌م به‌ قه‌ڵه‌م، چه‌ك له‌به‌رامبه‌ر به‌قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌كان به‌كاربهێنن!!، دواتر و له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاریشدا به‌رده‌وام پشتیوانی له‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌ ڕه‌خنه‌ گره‌كان كردوه‌ و هه‌ندێك جار بانگهێشتی ده‌كردن و پشتیوانی خۆی بۆ چه‌ند باره‌ ده‌كردنه‌وه‌ به‌ڵام گه‌ر هه‌ندێك كێشه‌ش له‌م دواییانه‌دا له‌نێوان میدیای ئازاد و یه‌كێتی دا ڕوویدابێت ئه‌وا مام لێی بێ به‌ری بوه‌ و هه‌ڵه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رپرسی ده‌زگا میدیای یه‌كێتی. 

2. 
هه‌وڵ و پشتیوانی یه‌كانی بۆ به‌شه‌كانیتری كوردستان، هه‌رله‌سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه‌ له‌ سوریا ئاشنای به‌ڕێز(ئۆجلان)ده‌بێت و به‌ حه‌ره‌كه‌ته‌ شۆڕشگێڕی یه‌كانی ئه‌وكاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاربه‌ده‌ستانی سوری و لوبنانی و سه‌فیری وڵاتانی جیهان له‌سوریا ده‌ناسێنێت، له‌ساڵی 1993دا بۆیه‌كه‌م جار هه‌وڵی ئاشته‌وایی نێوان ده‌وڵه‌تی تورك و حه‌ره‌كه‌تی شۆڕشگێری په‌كه‌كه‌ ده‌دات، كه‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی مام بوه‌ هۆكارێك بۆ بڕیاردانی یه‌كه‌م ئاگربه‌ستی په‌كه‌كه‌، دواتریش و له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری عیراقدا له‌كاتێكدا ئه‌ردۆغان دێته‌ بغداد مام ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌ و به‌ (محمد ئه‌مین پێنجوێنی)ده‌ڵێ «به‌هه‌ڤاڵانی په‌كه‌كه‌ بڵێن داواكاریه‌كانیان بنوسن به‌ڵكو بیده‌مه‌ ئه‌ردۆغان» له‌كاتێكیشدا كه‌ به‌ڕێز (به‌هرۆز گه‌ڵاڵی)ده‌ست نیشان ده‌كات بۆ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ توركیا، مام پێی ده‌ڵێ «توركیا وڵاتێكی گرنگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ و تۆ ده‌نێرمه‌ ئه‌وێ تا په‌یوه‌ندی یه‌كی باش و ته‌ندروست له‌نێوان یه‌كێتی و ئه‌و وڵاته‌دا بنیادبنێی به‌ڵام ئاگاشت له‌وه‌ هه‌بێت كه‌ زیاتر له‌ 20ملیۆن كورد له‌وێ هه‌یه‌ و هه‌وڵی ئاشته‌وایی و ته‌بایی نێوانیان بده‌»، له‌سه‌ره‌تای ئاڵۆزی یه‌كانی سوریاشه‌وه‌ كاتێك كوردانی ڕۆژئاوا گه‌یشتن به‌ هه‌ندێك له‌مافه‌كانیان دواتر به‌داخه‌وه‌ باری ته‌ندروستی مام به‌ره‌ و خراپی ڕۆیشت به‌ڵام یه‌كێتی نیشتمانی له‌ژێر ڕۆشناییه‌كانی فكر و سیاسه‌تی مامدا به‌و په‌ری توانایه‌وه‌ پشتیوانی له‌ ئه‌زمونی ڕۆژئاواكرد و تائێستاش به‌رده‌وامه‌. 

3. 
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌ هه‌ر زوو مام به‌ (صه‌مام امانی)عیراق ناوی ده‌ركردو بوه‌ خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ ناكۆكه‌ عیراقیه‌كان وه‌ك چۆن له‌پێشتر هه‌وڵی یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌ كوردی یه‌كانی ده‌دا، هه‌وڵه‌كانی له‌و پێناوه‌دا به‌جۆرێك بوو بوه‌ناوه‌ندێكی گرنگ و هه‌موان پرس و ڕایان پێده‌كرد و سودیان له‌ ئه‌زمونی مام وه‌رده‌گرت، به‌داخه‌وه‌ له‌دوای نه‌مانی ڕۆڵی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستانمان بینی ئێستا چۆته‌ چی قۆناغێكی مه‌ترسیدار. 

4. 
ئه‌م سیاسیه‌ وردبین و ستراتیژ زانه‌ به‌رده‌وام پشتیوانێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی ژنان بوه‌، له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا كاك به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێ له‌یه‌ك ساڵدا مام سێ داواكاری گشتی ژنی له‌ دادگای سلێمانی دامه‌زراند به‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیانه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هاندانی ژنان بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ر و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نی یه‌كان. 
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌و ئه‌رشیفه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی به‌جێی هێشتوه‌ پێش هه‌ركه‌س یه‌كێتی ده‌بێت ستراتیژی یه‌ن كاریان له‌سه‌ربكات و به‌رده‌وام سودیان لێ ببینێت به‌تایبه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوه‌ی ئێستا، به‌داخه‌وه‌ مام ته‌نها له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی و یه‌كێتی نه‌ڕۆیشت به‌ڵكو له‌ كورد و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانیتری ناوچه‌كه‌ ڕۆیشت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP