رێبه‌رایه‌تی شۆڕشی نوێ‌و بیری نوێ و هه‌موو نوێـكارییه‌كان بووی‌
رێبه‌رایه‌تی شۆڕشی نوێ‌و بیری نوێ و هه‌موو نوێـكارییه‌كان بووی‌ ‌ 12/10/2017
احمد هه‌رته‌لی*
دیسان شیوه‌نی كۆچی دوایی زه‌رده‌شتی كورد دووباره‌ بوویه‌وه‌، دوای هه‌زاران ساڵ له‌ شه‌هیدی كردنی زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ر، خوا پێداوێك له‌ناو هه‌مان گه‌ل‌و نیشتماندا هه‌ڵده‌كه‌وێت هاوشێوه‌ی زه‌رده‌شت پیر‌و دڵسۆزانی خۆی به‌ نیشتمانی له‌ته‌ له‌ت كراودا ئامۆژگاری‌و رێنوێنی ده‌كات بۆ رزگاربوونی گه‌ل‌و وڵاتی كورده‌واری كه‌ په‌یامی رزگاری مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نن. شۆڕشی رزگاری كوردستان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌كاته‌ خه‌سڵه‌تێكی نه‌گۆڕ‌و له‌گه‌ڵ ڕه‌وڕه‌وه‌ی رووداوه‌كاندا به‌ پێی سه‌رده‌م هه‌نگاو ده‌نێت رێبه‌رایه‌تی شۆڕشی نوێ‌و بیری نوێ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ئاشنا ده‌كات كه‌ ده‌بێ مرۆڤه‌كان ئازادبن‌و به‌ ئاشتی‌و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان وه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ ده‌كاته‌ كه‌لتوری هه‌میشه‌یی خۆیی‌و هاوبیرانی. زیاتر له‌ 60 ساڵه‌ مام له‌ سه‌ختترین ڕۆژگاره‌ ڕه‌شه‌كاندا ماندووه‌‌و بێوچانه‌ له‌هه‌وڵدانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رۆژی رزگاری گه‌ل‌و نیشتمان هیچ پشوویه‌كه‌ت نه‌دا رۆژێك دۆست‌و دوژمنه‌كانت بێ ئومێدیه‌كیان هه‌ست پێ نه‌كرد له‌ خه‌بات‌و تێكۆشانت هیوات زۆربوو بۆ رزگاری گه‌لی كوردستان‌و مرۆڤایه‌تی، نه‌سره‌وتی تا سه‌ركه‌وتی به‌شێك له‌ مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ت به‌ده‌ست هێنا له‌ باشووری كوردستان‌و له‌ به‌شه‌كانی تریش پیر‌و مریدانت له‌ ململانێیه‌كی سه‌خت دان بۆ گه‌یشتن به‌ رۆژی رزگاری، رێنوێنیه‌كانت ڕابه‌رایه‌تیت بۆته‌ وانه‌ی رۆژانه‌ ئه‌ی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌‌و زه‌رده‌شتی سه‌رده‌م ئه‌ی ڕابه‌ری رۆحی كورد. یاران هه‌واڵێكی دڵ ته‌زێنه‌ له‌ رۆژی 3/10/2017 دا گه‌وره‌ترین ڕێبه‌ری دڵسۆزی گه‌ل‌و وڵات ‌و مرۆڤایه‌تی ماڵئاوایی ده‌كات له‌ رۆژ‌وسه‌رده‌مێكدا كه‌ گه‌له‌كه‌مان پێویستی به‌ مرۆڤێكی وه‌ك به‌ڕێزیانه‌ مامه‌گیان ئه‌وه‌ ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ترسمان لێی هه‌بوو گه‌له‌كه‌ت ئه‌و رۆژه‌ ناخۆشه‌ی دیت داخه‌كه‌م تۆ رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانت نه‌دی كه‌ زۆر بۆی تێكۆشای.كه‌چی گۆمی بێده‌نگی‌و كه‌ڕ‌وڵاڵی جیهانت شه‌قاند بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌به‌رده‌م نوێنه‌ری هه‌موو گه‌ل‌و ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهاندا به‌ زمانی شیرینی دایك هاتیته‌ ده‌نگ‌و هه‌موو مه‌جلیسه‌كه‌ت سه‌رسام كرد كه‌ به‌ زمانی كوردی دوایت (مامه‌) ئه‌مه‌ زه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانت به‌ گوێیان دادا ئاماژه‌ بوو كه‌ رۆژێك كورد سه‌به‌خۆ بێت‌و ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاڵای كوردستان له‌ ته‌ك ئاڵای هه‌موو وڵاتان ده‌شه‌كێته‌وه‌ ئه‌مه‌ په‌یامی سه‌ره‌تایی بوو بۆ جیهان. هۆ مامی به‌ڕێز ئه‌مه‌ كۆچی تۆیه‌ گشت گه‌ل‌و ده‌وڵه‌ته‌كان كه‌سه‌ دیار‌و نادیاره‌كانی جیهان دڵگرانن به‌ بروسكه‌‌و وتار‌و په‌یام بۆ كۆچی ناوه‌ختت هاتونه‌ته‌ ده‌نگ داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌شت بێ ده‌نگیان شكاند‌و نه‌یان توانی له‌ ئاست كه‌سایه‌تی هه‌ڵكه‌وتووت بێ ده‌نگ ببن ئه‌ی ڕێبه‌ری شۆڕشی نوێ‌و سه‌رۆك كۆماری وڵاتی خوێناوی هۆ سه‌ركرده‌ی گه‌لی بێ پشتیوان: كورده‌واری تاساوه‌‌و ڕه‌ش پۆشه‌ كه‌ له‌م رۆژه‌دا كه‌سێك یاده‌وه‌ریه‌كانی له‌گه‌ڵ جه‌نابت بیر نه‌ماوه‌‌و واوه‌یلا‌و فرمێسك ڕژانه‌ به‌شێوه‌ی شیوه‌نی حوسێن ئاهو ناڵه‌‌و سینك كوتانه‌ خه‌ڵك ڕژاوه‌ته‌ كووچه‌‌و كۆڵان‌و سه‌رشه‌قام‌و بانی دێهات‌و شاره‌كان نازانم ئه‌و سه‌حرای كه‌ربه‌رلایه‌ یا شاری شێخ‌و ته‌پۆڵكه‌كانی ده‌باشانه‌ ئه‌مه‌ چیه‌ دۆستینه‌ هه‌ڤاڵینه‌ ئه‌مه‌ خه‌ونه‌ ئه‌مڕۆ حه‌شره‌ ئاخرزه‌مانه‌ چ رۆژێكی ڕه‌شه‌ ئه‌مه‌ یادی له‌ خاچ دانی مه‌سیحه‌ یا ڕاسته‌‌و دواكۆچی (مامه‌) هه‌ڤاڵینه‌ 6/10/2017 یه‌ چ ڕوویداوه‌ ئه‌مڕۆ هاتنی هه‌واڵی وونبوونی یوسفی كه‌نعانه‌ كه‌ ئاهوو ناڵه‌ی یه‌عقوب نه‌ك مرۆڤه‌كان گورگه‌ گۆشت خۆره‌كانیشی به‌ده‌نگ هێناوه‌ ماڵئاوا مامی گه‌وره‌مان ماڵئاوا‌و یادت به‌خێر تۆ له‌بیر كه‌س ناچیته‌وه‌ ماڵئاوا ئه‌ی پێشه‌وای مه‌زن ئه‌ی هاوڕێ‌و هه‌ڤاڵ‌و رابه‌ری رۆژانی ؟؟؟ ماڵئاوا: هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاكت له‌ رێگه‌ی جه‌نابیشته‌وه‌ سڵاو له‌ كاك نه‌وشیروانی هاوبیرت رۆحت شاد مامه‌ گیان.
*پێشمه‌رگه‌ی دێرین 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP