شۆڕشی ئوكتۆبه‌ر
ئه‌م كونجه‌ش شۆڕشی ئوكتۆبه‌ر ‌ د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول*‌ 12/10/2017
شاعیر‌و تێكۆشه‌ری گه‌وره‌مان ئه‌حمه‌د دلزار زۆر زوو له‌ پارچه‌ شیعرێكی خۆیدا فه‌رموویه‌تی:
جه‌ژنی ئازادانه‌ یادی شۆڕشی ئوكتۆبه‌ره‌
یادی وه‌رگه‌ڕانی تاج‌و ته‌ختی قه‌یسه‌ره‌
بێگومان دلزار ده‌یزانی كه‌ تاج‌و ته‌ختی قه‌یسه‌ر پێش(ئوكتۆبه‌ر) به‌ هه‌شت مانگ له‌لایه‌ن حكومه‌تی (وه‌ختی) ی بۆرژوازیكانه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕا به‌ڵام ئه‌وه‌ دیاره‌كه‌ كه‌ (دلزار) ی مه‌زن ئوكتۆبه‌ر به‌ وه‌رگه‌ڕانی راسته‌قینه‌ ده‌زانێ.
(لێنین) له‌ ئه‌ڵه‌مانیا بوو، رێگه‌یان نه‌دا بگه‌ڕێته‌وه‌. به‌ڵام كۆمۆنیستی یا سوشیالیستی نه‌مسایی(ئه‌دله‌ر) به‌ لێپرسراوانی ئه‌ڵه‌مانیای ووت: با ئه‌مه‌ بچێته‌وه‌ بۆ ڕوسیا- له‌ سوپایه‌كی ئێوه‌ زیاتر زیانی بۆ حكوومه‌تی ڕوسیای دوژمنتان ده‌بێ. لینینی مه‌زن گه‌ڕایه‌وه‌. له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان به‌رلین‌و پیتروگراددا له‌ ژووری (لێخوڕه‌ر) ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا دانیشت-دیاره‌(لێخوڕه‌ر) كرێكار بوو.
(لێنین) به‌ سه‌ركرده‌یی قوتابیانی كۆلێجی پۆلیسی كه‌ ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیست بون، شۆڕشی كرد‌و حكوومه‌تی(وه‌ختی)ی رووخان‌و حوكمی چینی كرێكاری دامه‌زران، كه‌ حه‌فتا ساڵ به‌رده‌وام بوو.
(لێنین) كۆچی كرد. ته‌رمه‌كه‌ی له‌ مه‌یدانی سووردا به‌ (ته‌حنیت) كراوی نێژرا‌و تا ئێستا خه‌ڵكی چه‌ند سه‌عات له‌ ڕیزدا ده‌وه‌ستن كه‌ ده‌گه‌نه‌ سه‌ر گۆری لێنین‌و سڵاوی بۆ ده‌كه‌ن.
ئێستا كۆنه‌په‌رستانی ڕووس ده‌یانه‌وێ یا گۆره‌كه‌ له‌ مه‌یدانی سوور بگوازرێته‌وه‌ یا هه‌ر ده‌رهێنرێ‌و وه‌ك (ستالین) له‌ دیواره‌كه‌ی كۆشكی كه‌رملیندا بنێژرێ. به‌ڵام پێ یان ناكرێ‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا ئێستا ده‌چنه‌ (مۆسكۆ)ی جوان ده‌زانن ئه‌و هه‌زاران كه‌سی رۆژانه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ڕێگه‌ ناده‌ن‌و وه‌ك چۆن هێشتا په‌یكه‌ره‌ مه‌زنه‌كه‌ی ماركس له‌ ناوه‌ڕاستی مۆسكۆدا ماوه‌. ئه‌و گۆڕه‌ مێژووییه‌ش له‌ مه‌یدانی سووردا هه‌ر ده‌مێنێ. ئه‌وانه‌ به‌شێكن له‌ مێژووی پڕ شكۆی گه‌لی ڕووس‌و گه‌لانی یه‌كێتی سۆڤێت كه‌ هه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه‌‌و ئێستاش سێبه‌ری له‌ چین‌و ڤێتنام‌و كۆریا‌و فه‌نزوێلا‌و كووبادا دیاره‌‌و ماوه‌. ئه‌و شۆڕشه‌ی كرێكار‌و فه‌للاحی ڕووس لاپه‌ڕه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی. بۆ ئێمه‌ش یادگارێكی گه‌وره‌یه‌‌و هه‌میشه‌ كه‌ باس ده‌كرێ- نووسین‌و مێژووی عه‌ره‌بی شه‌مۆ‌و نووسه‌رانیتری كوردم دێته‌وه‌ به‌رچاو یا دێته‌وه‌ یاد.
سه‌ربه‌زی‌و ته‌مه‌نی درێژتر بۆ (دلزار)ی هاوڕێی گه‌وره‌م.
سوپاسیش بۆ برا‌و هاوڕێی هه‌موو ژیانم مامۆستا مسته‌فا ساڵح كه‌ریم كه‌ به‌ پێشنیازی ئه‌و ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ بۆ یادی سه‌د ساڵه‌ی شۆڕشی ئوكتۆبه‌ر ده‌نووسم. سوپاسیش بۆ (كوردستانی نوێ) كه‌ شوێنی هه‌ناسه‌دانمه‌.
جه‌ژنی ئازادانه‌ یادی شۆڕشی ئوكتۆبه‌ره‌
 یادی رۆژی وه‌رگه‌ڕانی تاج‌و ته‌ختی قه‌یسه‌ره‌
مردن بۆ هه‌موو قه‌یسه‌ره‌كان
ژیان بۆ هه‌موو گه‌لان
هه‌ر بژین


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP