كۆبانی لە نێوان دوو وێنەدا
كۆبانی لە نێوان دوو وێنەدا ‌ 26/12/2016
سەرتیپ جەوهەر
كۆبانیی سیمبولی بەرخۆدان و بەرگریی بوو، ئەورۆژانەی ئەردۆغان لەدووری چەند سەدمەترێك لەسنوری كۆبانییەوە هاواری دەكرد كۆبانیی كەوتوەو دەكەوێت! ئەوەندەی دیكە خەڵكی كوردستان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی سورتر دەكرد تا رێگا نەدەن كۆبانێ بكەوێ، ئەوەی لەوێ‌ روویدا نەبووەو نییە.
هەركەس كۆبانیی نەبینێ‌ و چیرۆكەكانی بەرگریی ئەو شارە ببیستێ‌، هەندێکجار گومان لە راستییەكان دەكات، بڕواناكات قاتی یەكەمی باڵەخانەی حكومەت لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەرداگیراوەو گەریلاكانی كوردیش لەقاتی دووەم بوون و ماوەی زیاتر لە دووسەعات لەخوارەوە بۆ سەرەوە شەڕی دەستەو یەخەبووە، تا دواجار جارێكی دیكە قاتی یەكەمی باڵەخانەكە كۆنترۆڵ دەكەنەوە! شەڕ شەڕی دەستڕێژو نیشانەشكێنی نەبووە، شەڕە نارنجۆك بووە لەنێوانی قاتی دووەم و یەكەم.
یەكێك دەیگوت زۆرجار داعش لە ژورێك بوون و ئێمەش لەژورێك، ناچار بەكوتك دیوارمان دەبڕی ئیدی كێ‌ زووتر دیوارەكەی ببڕیبوایە ئەو ژورەكەی تری كۆنترۆڵ دەكرد، دەیگوت نێوانمان تەنها چەند مەترێك بوو بۆیە هەندێ‌ شەو تێكدەپەڕین و دەبووە شەڕی دەستەو یەخە! 
چەند گەریلایەك لە خانوێك گیردەخۆن، ئاگادار دەكرێنەوە كە فڕۆكەكان ناتوانن بۆمبارانی ناوچەكە بكەن، ئەگەر بیكەن ئێوە شەهید دەبن؟ دەڵێن: پێیانبڵێن ئێمە شەهید دەبین با بۆمبارانەكە بكەن! ئەوانە بەئاگاییەوەو بەپێوە شەهید بوون! دوو كچە گەریلای دیكە، خۆیان بەدوو دەبابەی داعش تەقاندەوە! سەدان و سەدان شەهید لەپێناوی پاراستنی شارەكە گەیشتنە كاروانی شەهیدان.
بەشی یەكەمی وێنەكان لەرۆژانی یەكەمی 2016 گیراون، بەشی دووەمیشیان بەرلەچەند رۆژێك. وێنەی A بەرلەساڵێكەو وێنەی B  چەند رۆژێك بەر لەئیستایە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7277
26/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP