گەندەڵی كارگێڕی و دارایی
ڕێكخراوی كاری شەفافیەت بۆنەهێشتنی گەندەڵی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی ‌ 10/1/2017
توێژینەوەیەكی تیۆری
*بەرێوەبەری پرۆژە: جەلال هۆرێنی-سەرۆكی رێكخراوی كاری شەفافییەت.
ئامادەكاران:
* د. چیا محەمەد حەسەن-
سەرۆكی بەشی كارگێڕی و كار، پەیمانگای تەكنیكی كەلار
*دڵشاد عەبدوڵا قادر ماستەرلەبواری ژمێرباری 
بەشی سێیەم
هاوكات گەندەڵی زاراوەكەیە، چەندین مانای لەنێورۆكدا بەدی دەكرێت، گەندەڵی لەسەرجەم كەرتە حكومییەكان و تایبەتیەكاندا هەیە، ئەو لەهەموو رێكخستنێك تاكێك هێزی دەسەڵاتی هەبێت یاخود هێزی پاوانخوازی لەسەر كاڵایەك یاخود خزمەتگوزارییەك، یا خاوەن بڕیار بێت، ئەوا گەندەڵیش هەیە، لەوێش ئازادی لەدەست نیشانكردنی تاكەكان كەخزمەتگوزاریی و كاڵاو تێپەراندنی یاساكان بۆ گروپێكی دیاریی كراو هەبێت ئەوا زاراوەی گەندەڵی كارگێری لەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە جێبەجێ دەكرێت (الدلیمی، 1999).
1-گەندەڵی سیاسی: خۆی لەلادان لەپەیڕەوی دیارییكراوی ئەدەبیاتی گروپ ، یاخود حیزب یانیش رێكخراوی سیاسی، وەك دەرەئەنجامی هەست كردن بەنەمری و یاخود ئەو تاكڕەوییەكی بەهێزو تێور دارێژەرە دەبینیێتەوە.
هەروەها بەشێكی دیكەی ئەو جۆرە گەندەڵییە فرۆشتنی بنەما بابەتیەكانە لەئەدەبیاتی رێكخراویی بەگروپە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی نەتەوەییەكان، بەهەر هۆكارێك بێت، یاخود خیانەت یان دەست تێكەڵكردن و چاوپۆشی و ملكەچی و نەفامی و فشار... هتد.
2-گەندەڵی كارگێری: پەیوەندیی بەشێوەكانی گەندەڵی ولادانی كارگێری و وەزیفیە لەرێگەی ئەو رێكخراوەی كەلەلایەن فەرمانبەری گشتیەوە، لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركێكی كارەكەی بەپێچەوانەی داڕشتنە یاساییەكان و رێنماییە هەلسەنگانە تاكییەكانەوە ەوە دەردەچێت، واتا فەرمانبەری دەوڵەت پۆستەكان و دەسەڵاتەكانی قۆستۆتەوە بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوت و سوود بەرێگەی ناشەرعی.
3-گەندەڵی دارایی: دیاردەكانی لادانی دارایی و پێچەوانەی بنەماو رێسا پەیڕەوكراوەكانە لەرێكخستنە نێودەوڵەتیەكان (كارگێری) و دامەزراوەكانی و، سەرپێچی كردنی یاساو رێنماییەكانی چاودێری دارایی.
4-گەندەڵی ئەخلاقی: خۆی لەلادانی ئەخلاقی و هەڵسوكەوتی تاك و مامەڵەتی نابەجێی لەئایین، یاخود داب و نەرێتی كۆمەڵایەتی پەسەند كراو.
لەوە دەردەكەوێت گەندەڵی كارگێری و دارایی، هەموو ئەو كارەو ڕەتكردنەوەی كارێكە كەفەرمانبەری حكومەت یاخود راسپێدراو بەخزمەتگوزارییەكی گشتی و پەیوەندییەكانیەتی، لەرێگەی قۆستنەوە، یاخود خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتی وەزیفیە بەپێچەوانەی یاساكان و رێنماییەكان، یاخود ساختەو تێكدانی بەڵگەنامەو بەرتیل و دزین و سنوور بەزاندنی سنووری وەزیفی و واستەكردن و راسپاردنی كەسێك، یانیش زیان گەیاندن بەبەرژەوەندی لایەنێك كەفەرمانبەرەكە كاری تێدا دەكات، بۆ بەدەستهێنانی سوود بۆ خود یاخود بەرژەوەندیی لایەنێكی دیكە كەلەسەر حیسابی بەرژەوەندی گشتی بەدی هاتووە، یانیش وەرگرتنی پارەیە بەبێ نرخ و زیان گەیاندن بەسامانی دەوڵەت بەدەستی ئەنقەست یان كەمتەرخەمیی زیانبەخش.
پشت بەستن بەوانەی لەسەرەوە باسكراون، دەتوانین بڵێین گەندەڵی كارگێری و دارایی لادانە لەبەهاو هەڵسوكەوتی ئەخلاقی پەیڕەو كراوە، كەخۆی لەدەستپاكی و راستگۆیی و سەرخستنی بەرژەوەندیی كەسی دەبینێتەوە، كەئەنجامەكەشی دروستبوونی سەرپێچی و پابەند نەبوونە بەداڕشتنە یاساو رێنماییە و بڕگەو رێسا كارگێریی و داراییە پەسەند كراوەكانن،
بەجۆرێك فەرمانبەری گشتی پۆستەكەی و دەسەڵاتەكەی بۆ بەدەستهێنانی سوودی كەسێتی بەرێگەیەكی ناشەرعی لەوونبوون و بەهەدەردانی سامانی گشتی بەكاربهێنێت، ئەوا زیانێكی سەخت لەئابووری وڵات و كۆمەڵگەكەی دەگەیەنێت، چونكە گەندەڵی كارگێری و دارایی بەشێوەیەكی بنەڕەتی تیشك دەخاتە سەر مامەڵەكان لەدامەزراوەكان لایەنێكن تێدا.

دووهەم : هۆكاری گەندەڵی كارگێری و دارایی
بۆچوون و تێروانینی نووسەران و توێژەران لەدیارییكردنی هۆكارەكانی پشت دیاردەی گەندەڵی كارگێری و دارایی فراوانبوون و لێكنزیكبوونەوەش هەبووەو، هاوكات پەیڕەو كردنیشی لەنێو كارمەندانی دەزگاكانی دەوڵەت و كەرتی تایبەتدا، چ لەهەڵسوكەوتی تاكەكان، یاخود بەشێوەی كۆمەڵێكی رێكخراو.
دەكرێت ئەو هۆكارە لەخاڵێك یاخود زیاتر كەبەمشێوەیە روونكراوەتەوە چڕ بكرێن (عەبدولەتیف، 2008).
1-هۆكاری شارستانی:
هەندێك پێیان وایە هۆكاری گەندەڵی كارگێری و دارایی، تەنها هۆكاری شارستانیەو، شیكردنەوەی شارستانیش بۆ بۆشایی نێوان بەهای شارستانی كۆمەڵگەو یاساكانی كاری فەرمیی پەیڕەوی كراوی دەزگا كارگێرییەكان دەگەرێتەوە، لێرەش گرنگە ئاماژە بەو پرسیارەی خوارەوە بدەین: ئاخو ئەو قسەیە لەسەر وڵاتە پێشكەوتووەكان و وڵاتە تازە گەشەسەندووەكان جێبەجێ دەكرێت؟، وەڵامەكەشی: نەخێر، چونكە راستی ئەو شیكردنەوەیە دەكرێت بەبەراورد لەگەڵ وڵاتە پێشكەوتووەكان، لەسەر وڵاتە تازە گەشەسەندووەكان پەیڕەو بكرێت، لەگەڵ پارستنی مافی ئەو دووپاتكردنەوە كەسروشتی ئەرێنی دیاردەكانی گەندەڵی و دارایی لەوڵاتە تازە گەشەسەندووەكان و دەرهاوێشەكانی نەزانی و رەهەندكردنی ئەو نەزانینە لەتایبەتمەندییەكانی سیستەمی شارستانیەتی بەهاكانی كۆمەڵگەی وڵاتە تازە گەشەسەندووەكان.
چونكە هەر گۆڕینەی كەلایەنی ئەو بۆچوونە هێناویانە لەپێشەوەیاندا (وەزیفییەكان و هەمواركردووەكان)، ناكرێت ئەوە بەوێنەیەكی بەرچاو ببێتە هۆی كەمبوونەوەی پانتاییەكان و رێكخراو لەنێو كۆمەڵگەو دەزگای كارگێری.
هەروەها نەرێنیە چاوەڕوانكراوەكانی، لەسەرووی دەستكەوتە ئەرێنیەكانیەتی، بۆ زانیاریش جێبەجێكردنی سیستەمە بەرجەستەكراوەكانی وڵاتە هەرە پێشكەوتووەكان، بەهەمان رێكاری هونەری و زانستی پەیڕەو كراوی وڵاتە تازە گەشەسەندووەكان، باشترین دڵنیایی بەرژەوەندییەكانیەتی لەخستنە سەر گەندەڵی كارگێری.
2-هۆكاری سیاسی:
لایەنگرانی پەیڕەوی شیكردنەوەی سیاسی بۆ دیاردەی گەندەڵی دارایی و كارگێری پێیان وایە، سنووردار كردنی كەناڵەكانی كاریگەری فەرمیی لەسەر بڕیارەكانی دەزگا كارگێرییەكانی حكومەت و، لاوازی پەیوەندیی ئەو دەزگایە و جەماوەرو، خۆ بەرز زانین و بڵاوبوونەوەی لایەنگری حیزبی لەسەر حیسابی هەستی نیشتیمانی گشتگیرو پاراستنی گەندەڵكاران و نەرمی لەسزادانیان و، نەبوونی سیستەمێكی چاودێری، هۆكاری گرنگ بۆ دەركەوتنی گەندەڵی كارگێری و دارایی و، دەركەوتنی هەڵسوكەوتی لادەر، كەئامانج و بەرژەوەندییە گشتیەكانی كۆمەڵگە بەتاڵ دەكاتەوە.
ئەگەر ئەم قسەیەش لەسەر زۆربەی وڵاتە تازە گەشەسەندووەكان جێبەجێ بكرێت، ئاخود دەكرێت بەهەمان شێوە لەسەر وڵاتە پێشكەوتووەكانیش پەیڕەو بكرێن؟، وەڵامەكەشی بێگومان نەخێرە، چونكە بەهیچ شێوەیەك حاڵەتە هەمەجۆرەكانی گەندەڵی كارگێری و دارایی لەوڵاتێكدا كەناڵەكانی پەیوەندیی لەنێوان جەماوەرو دەزگاكانی حكومەت و باڵادەستی هەستی نیشتیمانی لەسەر هەستی حیزبی لەنێو كۆمەڵگەدا زۆرن، ئەمە ڕەوشی زۆربەی وڵاتە پێشكەوتووەكان و هەرە پێشكەوتووەكانە.
گەندەڵی سیاسی، یەكێكە لەلادانی كارگێری ، چونكە كاركردن لەچوارچێوەیەكی سیاسی چوارچێوەی فەرمییەوە دەبێت و، كارمەندانیشی بەچاودێرییەكی دادوەری و یاساییەوە بەستراونەتەوە، هەر نەمانێكی یاخود لاواز بوونی دەزگای دادوەری و گەندەڵیی سیاسیەكان و لاوازی دەوڵەت لەپێوەری لێپرسینەوە، لادانی هەڵسوكەوتی كارمەندانی ئاسانتر دەكات و پێشڵكردنی یاساكان و ئاسانكاریی پرۆسەی دەربازبوون لەسزادان فرانتر دەبێت و لێرەوەش گەندەڵی كارگیری دەستپێدەكات.
رەنگە خودی دەوڵەت یارمەتیدەر بێت لەبڵاوكردنەوەی گەندەڵی كارگێری و دارایی لەنێو دامەزراوەكانی، هەرچەندیش ئەو سەرچاوەی ئەو گەندەڵیی بێت، ئەوا جەماوەر كۆمەڵێك یاساو هەڵسوكەوتی پێچاوپێچ پەیڕەو دەكات بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ ئەو هەڵسوكەوتەی دامەزراوە پەككەوتووەكانی دەوڵەت، تا ئەو كاتەی جەماوەر متمانەی بەدادپەروەری دەوڵەت نامێنێت و فشارێكیش لەسەر كارمەندانی دروست دەكات بۆ ئەوەی رێكاری لادەر ئەنجامبدات.
هاوكات مەترسییەكانی كارمەندان لەزەبری سیاسیەكان، جۆرێكی دیكەی گەندەڵی كارگێرییە، چونكە كارمەندەكان سەرجەم ئارەزووەكانی سیاسیەكان و دەسترۆیشتووەكانیان بۆ پاراستنی كارەكانیان ئەنجامدەدەن (المٶمن واخرون، 1997).
لەدیاردە سیاسیەكانی كۆمەڵگەی وڵاتە تازە گەشەسەندووەكان، زۆری گۆڕانكاریی سیاسیە كەچەندین شێوە بەخۆیەوە دەبینێت، وەك شۆڕشەكان و كودەتا سەربازیی و گۆڕانكارییە وەزارییەكان، كەدەكرێت ناوی لێنرێت ناسەقامگیری سیاسی لەو كۆمەڵگانە.
بەو شێوەیەش سەردەمێكی نوێ بەستافێكی نوێی دەستپاك دەستپێدەكاتەوە، بەڵام بێشارەزاو لێهاتوویی و دڵسۆزی، رەنگە نەبوونی كلتووری دیموكراتی و هەستی دوژمنكاریی هەموو دەسەڵاتدارێكی نوێ بەرامبەر دەسەڵاتی كۆن، گرنگترین هۆكاری بێت كەوەزیرانی نوێ شارەزایی و دەرەئەنجام و زانیارییەكانی وەزیرانی كۆن پشتگوێ بخات.
هەروەها سەردەمی نوێ، جیاوازی لەنێوان فەرمانبەرە خراپەكارەكان و بێتاوانەكان ناكات، بەڵكو تاكە خەمی لایەنگریی سیاسیە، كەئەمەش دەبێتە هۆیەك بۆ ئەوەی دەزگا كارگێرییەكان باشترین كارمەند لەدەست بادات، هاوكات بەرپرسە دڵەراوكێیەكانیش ترسیان لەئایندەی سیاسی بێت، بەتایبەت ئەوانەی دەستیان بەسەر دەسەڵاتەوە زۆر پتەو نیەو، كەڕەنگە ئەوانەش زیانێك بەو دەسەڵاتە بگەیەنن كەدەستی بەسەر جومگەكانەوە گرتووەو هیچ ركابەرێكی نیە.
ئەو بەرپرسانەی نازانن دەسەڵاتیان چەند دەخایەنێت، هاندانێكی باشیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی دەست بۆ دزینی پارەیەكی زۆر بەخێرایەكی گەورەتر ببەن ( جۆنستۆن، 2005).


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7198
19/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌ورۆز قۆناغی پێش كۆتایی و سیروانی نوێش مانه‌وه‌ی‌ مسۆگه‌رگرد 19/2/2017
‌ عیراق روبه‌ڕوی كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه‌ 19/2/2017
زانست
‌ 500 پارچه‌ ئاسه‌وای‌ نایاب گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ئێران 17/2/2017
‌ ره‌نگه‌ گه‌نمه‌شامیی كۆتایی بێت‌و نه‌مێنێت 14/2/2017
‌ مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان 14/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP