له‌ مه‌راسیمێكی فراواندا یادی 26ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی كرایه‌وه‌
محەمەد عوسمان، یه‌كه‌م شه‌هیدی راپه‌ڕین له‌ده‌ڤه‌ری سۆران له‌ مه‌راسیمێكی فراواندا یادی 26ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی كرایه‌وه‌ ‌ 30/4/2017
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا و به‌ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ی.ن.ك و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سۆران و كادیر و فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و جه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه‌، له‌ ناحیه‌ی باسرمه‌ی قه‌زای شه‌قڵاوه‌، به‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌ت و فراوان یادی 26 ساڵه‌ی شه‌هیدی بوونی فه‌رمانده‌  محه‌مه‌د عوسمان  یه‌كه‌م شه‌هیدی راپه‌ڕینی 1991 له‌ سنووری مه‌ڵبه‌ندی سۆران، به‌ڕێوه‌چوو.
دوای وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدان و به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، وتاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و برای شه‌هید محه‌مه‌ده‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌و تیایدا به‌وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی شه‌هید و ئاماژه‌شی به‌ ئه‌و چالاكی و گیانفیداییانه‌ی له‌ڕۆژگاری خه‌باتی و شاخ و دواتریش له‌سه‌روه‌ختی خۆ ئاماده‌كردن بۆ راپه‌ڕین و تا شه‌هیدبوونی، كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ بارو دۆخی ناوخۆی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش كرد.
له‌به‌شی كۆتایی وتاره‌كه‌شدا تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ناوخۆی ی.ن.ك و وتی: كادر‌و ئه‌ندام‌و دۆست‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی یه‌ك‌و یه‌كگرتووه‌‌و هه‌موانمان كوكین له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان‌و وه‌كو یه‌ك تیم له‌سه‌ر نه‌هجی سه‌رۆك مام جه‌لال درێژه‌ به‌خه‌بات ده‌ده‌ین، نه‌خشه‌ر رێگاكه‌شمان وێرای چاره‌سه‌ری حه‌كیمانه‌ی دۆخی سیاسی‌و ئیداری‌و كێشه‌ی سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی حوكمرانی كه‌ گرێكوێره‌ی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه‌، به‌دابه‌شكردنی سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ به‌سێ‌ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌دا به‌پێی پێگه‌‌و قورسایی سیاسی وه‌ چاره‌سه‌ری گونجاوی داناوه‌ بۆ كێشه‌ی ئابوری‌و موچه‌‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌لابردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌‌و كردنه‌وه‌ی حسابی بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران بۆ موچه‌.
له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا تاجه‌ گوڵینه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید دانراو دواتریش وتاری مه‌ڵه‌بندی 6ی‌ سۆرانی ی.ن.ك پێشكه‌شكرا و تیشكی خستنه‌ سه‌ر رۆڵی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و پێگه‌ و دڵسۆزی و كوردپه‌روه‌ریان له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا، ئاماژه‌ش به‌وه‌كرا كه‌ محه‌مه‌د عوسمان یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ بووه‌ كه‌ له‌ راپه‌ڕیندا له‌ سنووری مه‌ڵبه‌ندی سۆران-حاجی ئۆمه‌ران  شه‌هیدكرا.
دوای ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ (مه‌لا مسته‌فای سه‌كری و لیوا ره‌سوڵ قه‌نده‌ و عه‌مید ره‌نجه‌ خرواتانی و غازی مام ئه‌سعه‌د) هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هید محه‌مه‌د و تاریان خوێنده‌وه‌و چه‌ند لایه‌نێكی دره‌وشاوه‌ی خه‌باتی شه‌هیدیان خسته‌روو.
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش ژیاننامه‌ی شه‌هید خوێندرایه‌وه‌.
خه‌ڵاتی (به‌رگری و به‌رخۆدان)ی رێكخراوی قادر خه‌بات-یش له‌لایه‌ن ئارام قادر خه‌بات پێشه‌كه‌ش به‌ نه‌قیب دلۆڤانی كوڕی شه‌هید به‌خشرا، پاشان تاری بنه‌ماڵه‌ له‌لایه‌ن شاخه‌وان كوڕی شه‌هید محه‌مه‌دی فه‌رمانده‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌، دوای چه‌ندین شیعر و په‌خشان خوێندرانه‌وه‌ و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی دیكه‌، كۆتایی به‌مه‌راسیمه‌كه‌ هێندرا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP